گرژییه‌كانی نێوان به‌حره‌ین و لایه‌نه عێراقییه‌كان زیاتر ده‌بن
لایه‌نه عێراقییه‌كان داوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزی به‌حره‌ین له به‌غدا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لەسەر سوکایەتیه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین بە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، لایەنە سیاسییەکانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکەن، باڵیۆزی بەحرەین لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەت بکات و نیگەرانییەکانی پێڕابگەیێنێت. هەروەها جەختیش دەکەنەوە، دەبێت حکوومەتی بەحرەین بە فەرمی داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات.
توویتێکی سەرۆکی رەوتی سەدری و بە گێل ناوبردنی سەرۆکی رەوتەکە لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عێراق و ئەو وڵاتەی رووبەڕووی قەیرانێك کردەوە، لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش داوا دەکەن، حکوومەتی بەحرەین داوای لێبووردن لە گەلی عێراق و سەرۆکی رەوتەکە بکات و بەڵێنیش بدات، جارێکی دیکە سووکایەتی بە سیمبوڵ و پیاوانی ئایینی و سیاسی ئەو وڵاتە نەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر لێدوانەکانی خالد بن ئەحمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین داوای لەو وڵاتە كردووە، داوای لێبوردن لە عێراق بكات، هاوکات هاوپەیمانێتی سائیروون لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گێل ناوبردنی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدری لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەحرەینه‌وه، لە سەرجەم عورف و دابونەریتە دپلۆماسییەکانی نێوان وڵاتان دوورە.
هەروەها هاوپەیمانێتی چاکسازی و بوونیادنانەوە، داوایکردووە، باڵیۆزی بەحرەین لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکرێت و نامەیەکی نیگەرانی ئاراستە بکرێت، جگە لەوەش دەبێت وەزیری دەرەوەی بەحرەین داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات.
لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین نیھاد رەجەب عانی، كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی عێراقی لە مەنامە بانگھێشت كرد و نیگەرانی وڵاتەکەی لەسەر لێدوانەکانی سەدر پێڕاگەیاند.
موقته‌دا سه‌در پێشتر، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 10 خاڵی بۆ رزگاركردنی عێراق بڵاوكردبۆوه، كه تێیدا داوای راگرتنی شه‌ڕی له سووریا، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین كردبوو و داوای له‌كارلادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌در نیگه‌رانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌در ئه‌مه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا موقته‌دا سه‌در نیگه‌رانی خۆی له زیادبوونی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق نیشاندا و داوای كرد، عێراق له گێژه‌ڵۆكی ململانێی نێوان ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دوور بخرێته‌وه.
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به "یه‌كێتی دووقۆڵی" له‌و پرسه‌دا ناوبرد و به‌وه تۆمه‌تباریكردن: "كه ئه‌و یه‌كێتییه هه‌وڵ بۆ كڕنۆش بردنی گه‌لان ده‌دات و به دڕندانه‌ترین شێوه برسییان ده‌كات و به پاساوی تیرۆر و هاوشێوه‌كانی سه‌ركوتیان ده‌كات".
سه‌در گوتی: "ئه‌وه‌ی له ململانێی نێوان ئێران و یه‌كێتی دووقۆڵی جێگای گرنپێدانمانه ئه‌وه‌یه، كه نابێت عێراق له‌و نێوانه‌دا تووشی كێشه بكرێت".
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به 10 پێشنیاز بۆ رزگاركردنی عێراق كردووه، ئه‌وانیش: كشانه‌وه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له سووریا، داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، وه‌ستاندنی جه‌نگ له به‌حرێن، یه‌مه‌ن و سووریا هه‌روه‌ها له‌كارلادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریه‌ك له‌و سێ وڵاتانه.
هه‌روه‌ك سه‌در پیشنیازی ناردنی شاندێك بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بزانرێت، هه‌روه‌ها شاندێكیش ره‌وانه‌ی سعوودیه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ریاز و تاران چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌در داواشی كرد، پاراستنی سنووره‌كانی عێراق ته‌نیا له ئه‌ستۆی سوپا و پۆلیسی عێراقیدا بێت و رێككه‌وتنێكیش له نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر "رێزگرتنی سه‌روه‌ری هه‌ردوو وڵات" بكرێت، یانیش رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له نێوان "عێراق، ئێران و سعوودیه به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی ئاشتیانه واژوو بكرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌شیش بێت".
H.B