مۆگرینی: پشتیوانی بەردەوامیی رێككەوتنی ئەتۆمی دەكەین
یەكێتیی ئەوڕوپا گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران تاووتوێ دەكات
K24 - برۆكسل
فێدریكا مۆگێرینی، به‌رپرسی سیاسەتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24، له‌باره‌ی لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتییه‌كه رایگه‌یاند، گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران، پرسێكی سه‌ره‌كیی لوتكه‌كه ده‌بێت. ئاماژەی بەوەش كرد، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی رێككه‌وتنی ناوه‌كیی له‌گه‌ڵ ئێران.
مۆگێرینی گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی رێككه‌وتنی ناوه‌كیی له‌گه‌ڵ ئێران و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنامه‌كه. له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فهڕەنسا، تاوه‌كو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزینه‌وه و به‌رده‌وام بین له پشتگیریكردن و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنامه‌كه. ئێمه ئه‌و رێككه‌وتنه به به‌ردی بناغه‌ی سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وڕوپا ده‌زانین".
ھ.م