دهۆك.. پاسهوانهكانی پهرلهمانتارێك له پۆلیسێكی هاتووچۆ دهدهن
"بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات"
K24 - دھۆك
مەسعود محەممەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "لەناو بازاڕی دهۆک لە لایەن چەند کەسێکەوە هێرش كرایەسەر كارمەندێكی پۆلیسی هاتووچۆ و بریندار كرا".
ئەو كارمەندەی پۆلیسی ھاتووچۆ بە ناوی نیشتمان رەسوڵ، لە بارەی رووداوەكەوه، بە کوردستان24ی گوت: "نزیکەی 20 خولەک مۆڵەتی وەستانم بە ئۆتۆمبێلێک دا لەناو بازاڕ، دواتر داوام لە شۆفێرەکە کرد، کە ناتوانم زیاتر لەوكاتە هاوکاریی بکەم و دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی لەو شوێنە لاببات، چونکە ناو بازاڕە و قەرەباڵغیی زۆر لەسەر ئەو شەقام دروست بووە، بەڵام لەلایەن شۆفێرەکە و چەند کەسێکی دیكە، کە لەگەڵی بوون، بە توندی پەلاماریان دام، دوای سوکایەتیپێکردن، خەڵتانی خوێنیان کردم".
لەلایەن خۆیەوە، ئازاد تەها، بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ی راگەیاند: "سکاڵای یاساییمان لەسەر ئەو کەسانە تۆمار کردووە، دەبێ یاسا رۆڵی خۆی بگێرێت و نابێت ئەو سوکایەتیکردنە بە پۆلیسی هاتووچۆ قبوڵ بکرێت".
بە گوتەی بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک: "ئەو کەسانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر كارمەندەكەیان، پاسەوانی پەرلەمانتارێكی کوردستانن و لە جیاتی پاداشتی ماندووبوونی پۆلیس، ھێرشیان كردووەتە سەر".
ھ.م