ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی عێراق ده‌كات
پنتاگۆن: له‌سه‌ر ئاستێكی به‌هێز عێراقمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه
K24- واشنتن:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و پێشێلكاریه‌كانی دژ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له ڕێگای كوردستان ٢٤ ـه‌وه په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات. هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن راشیده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات ئێران سه‌قامگیری عێراق تێكبدات و ده‌شلێت: هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای عێراق له‌و وڵاته‌ن.
كاسرین ویڵبارگه‌ر, یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌ن، كه ئامانج لێی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی خه‌ڵكی عێراقه، له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا هه‌ڵوێسته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌هێز به عێراق راگه‌یاندووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئێران ناده‌ین سه‌قامگیری عێراق ئاڵۆز بكات".
وێڕای ئه‌وه‌ی گشت ئه‌مه‌ریكیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له وڵاتانی وه‌كو عیراق و سووریا، به‌شێك له شاره‌زایان پێیان وایه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م گرژیه‌ی نێوان واشنتۆن وتاران له‌سه‌ر خاكی عیراق, پێویسته خوێندنه‌وه و سیاسه‌تی كۆشكی سپی زیره‌كانه‌تر بێت.
له‌مباره‌شه‌وه مارك كاتز، پڕۆفیسۆری بواری سیاسه‌ت له زانكۆی جۆرج مه‌یسن ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ داوا ده‌كات ئێران په‌یوه‌ندی پێوه بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن، من پێموایه تره‌مپ ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و شێوازه به‌كاربهێنێت، كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌مه جیاوازه، چونكه سه‌رۆكی كۆریا به‌ته‌نیا بڕیاره‌كه ده‌دات، له‌كاتێكدا ئێران سیسته‌مێكی هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌و وڵاته دابه‌شكراوه، بۆیه پێشبینی ناكه‌م تاران وه‌ك پیۆنگ یانگ ره‌فتار بكات، من له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌رۆك تره‌مپ د‌رك به‌و لایه‌نه ناكات".
ڕاپۆرته‌كانی ئه‌و پهشێلكاری و هه‌ڕه‌شانه‌ی چه‌ند گرووپ و لایه‌نێك دژ به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر خاكی عیراق ده‌كه‌ن، بوونه‌ته جێگای بایه‌خ له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه، هه‌ندێ چاودێری سیاسیش له واشنتۆن ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێ ئه‌م گروپ وكهسایهتیانه كۆنتڕۆڵ بكات, كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌وا واشنتۆن ڕێگای زۆره بۆ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژييهتهكانی خۆی له ناوچه‌كه.
H.B