هاوپهیمانیی فهتح: ئهمهریكا سیستهمی مووشهكیی پاتریۆتی له عهین ئهسهد داناوه
"ئهمهریكا سیستهمی دژهمووشهكی پاتریۆتی له بنكهی عهین ئهسهد جێگیر كردووه"
K24- ههولێر:
هاوپەیمانیی فەتح ئاشکرای دەکات، كهوا هێزەکانی ئەمریکا سیستەمی مووشەکی پاتریۆتیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار جێگیر کردووە. لەلایەکی دیکەشهوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، دواکەوتنی بڕیاری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخاتە ئەستۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
محەممەد بەلداوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، ئەمریکییەکان بنکەی سەربازی عەین ئەسەدیان فراوان کردووە و سیستەمی مووشەکی پاتریۆتیان تیدا جێگیر کردووە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوە لەو کارەی ئەمریکییەکان بکرێت.
سەبارەت بە پێکدادانی سەربازیی نێوان تاران و واشنتنیش، ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بەوە دا، رێگە نادەین لە ناو خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
لەلایەکی دیکەوە بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، سەبارەت بە دەرکردنی یاسایەك بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە کەمتەرخەم لە بەرامبەر دەرچوونی بڕیارەکە تۆمەتبار کرد و ڕایگهیاند، كهوا پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزە بیانییەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە و ئەوان بەرپرسیارن لەوەی بیخەنە خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان،.
هێزەکانی ئەمریکا له عێراق، کە ژمارەیان بە زیاتر لە 5 هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت، لە چەند بنکەیەکی سەربازیی لە عێراق جێگیر کراون، یەکێك لەو بنکانەش، عەین ئەسەدە، كه دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، ئهو بنكهیه دووەم گەورەترین بنکەی سەربازییە لە عێراق، كه هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراون.
H.B