به‌هۆی گڕگرتنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ئاگر له شوقه‌یه‌كی ئیسكان به‌ربوو
شوققه‌یه‌كی ئیسكان ئاگری گرت
K24- هه‌ولێر:
په‌یامانێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگر له یه‌كێك له گه‌راجه‌كانی شوققهكانی ئیسكان به‌ربوو، جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
گوتیشی ئاگره‌كه له گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه له نهوومی خواره‌وه به‌ربووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو شوقه‌كه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، دوای ماوه‌یه‌كی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه و كۆنترۆڵیانكرد.به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمۆبێل له گه‌راجه‌كه بوون و تا ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه به‌ته‌واوی نازانرێت كه له ئاگره‌كه‌دا سووتاون، به‌ڵام ده‌گوترێت، له سه‌رووی 3 ئۆتۆمبیل سووتاوه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ژن بووه، زیاتر له 500 ئۆتۆمبێل له گه‌راجه‌كه بوون، هاوكات یه‌كێكیش ده‌ڵێت: به‌هۆی بوونی دووكه‌ڵی چڕ نازانرێت زیانه‌كان چین، به‌ڵام یه‌كێكی دیكه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
H.B