پۆلیسی هه‌ولێر 2 دزی هه‌رزه‌كار ده‌ستگیر ده‌كات.. چه‌ندین فێڵیان له خه‌ڵك كردووه
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش فێڵیان له هاووڵاتیان ده‌كرد
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر دوو دز ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه هه‌رزه‌كارن و ته‌مه‌نیان ته‌نیا 14 ساڵه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌نجراكێش دزی و فێڵیان له هاووڵاتیان كردووه، وه‌ك دوو منداڵه‌كه خۆیان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ تاوانه‌كانیان سودیان له كه‌مته‌رخه‌می دایك و باوكیان وه‌رگرتووه له په‌ره‌وه‌رده‌كردنیان، كه تا دره‌نگانی شه‌و و به‌ره‌به‌یان له سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوكیان هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
سه‌ره‌تای كاری تاوانه‌كانی ئه‌و دوو هه‌رزه‌كاره دزه به فێڵكردن له خه‌ڵك ده‌ست پێ ده‌كات, به‌جۆرێك هه‌ڵده‌ستن به ئیش و كاری فرۆشتنی هه‌نار و ترۆزی، بۆ راكێشانی سه‌رنج و هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك هه‌رخۆیان سینییه هه‌نار و ترۆزییه‌كه له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌رێژن و دواتر خه‌ڵكیش وه‌ك یارمه‌تیدانیان پاره‌یان ده‌ده‌نێ، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته داوی فێڵی منداڵه‌كان.
تاوانێكی دیكه‌ی ئه‌و دوو هه‌رزه‌كاره بریتی بووه له‌وه‌ی كه به‌سواری ماتۆر په‌لاماری ئافره‌تانیان داوه و جانتاكانیان دزیوون. ئه‌وه‌شی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه, كه ئه‌و 2 هه‌رزه‌كاره شه‌وان دره‌نگ و كاتژمێر 4 و 5ى به‌ره‌به‌یان گه‌راونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان, به‌بێ ئه‌وه‌ی كه دایك و باوكیان هیچ كاردانه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت.
له‌مباره‌شه‌وه وته‌بێژی پلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی كاره تاوانكارییه‌كانی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه و هاوشێوه‌كانیان داوا له‌دایك و باوكان ده‌كات, چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دروست په‌ره‌وه‌رده‌یان بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامار و به‌دواداچوونانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوویانه, زۆربه‌ی ئه‌و كاره تاوانكاریانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كار و منداڵانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن, هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كارپێكردنی منداڵان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و دایك و باوك له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
H.B