ئۆرسولا ڤۆندێرلاین ده‌بێته سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیایه و نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له هه‌ولێر كرده‌وه
K24 - ستراسبۆرگ:
ئورسولا ڤۆندێرلاین کاندیدێکی بەھێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، كه ئێستا وەزیری بەرگری ئەڵمانیایە.
ڤۆندێرلاین لەکاتی شەڕی داعشدا چەندینجار سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆبووه‌ته‌وە و ھەمیشەش پشتگیری خۆی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە و هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو لەدوایین سەردانیدا ساڵی رابردوو، نەخۆشخانەیه‌كی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه كرده‌وه، كه له‌لاه‌ین ئەڵمانیایی لەھەولێر درووستكراوه.
ڤۆندێرلاین، یەکێکە لەکەسایەتییە بەھێزەکانی ئەڵمانیا و لەدوای ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژكاری ئه‌و وڵاته، بەدووەم کەسی بەھێزی ئەڵمانیا ناودەبرێت.
دوای سێ رۆژ لەکۆبوونەوە، سەرکردەکانی ئەوروپا چوار کاندیدیان دیاریکرد بۆ پۆستە باڵاکانی ئەوروپا.
بۆ یەکەمجاریش لەمێژوودا، دوو ژن بەرزترین پۆستی باڵای ئەوروپا وەردەگرن، ئورسولا ڤۆندێرلاون بۆ سەرۆکی کۆمیسیۆن و کریستیان لاگارد، بۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپی، كه سه‌رۆكی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
لەلایەکی ترەوە شاغل میشێل بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا و جۆزێب بۆرێڵ بۆ پۆستی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەستنیشان کران.
ئ. م