فەرماندەکانی پێشمەرگە پاڵپشتیی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دەکەن
هێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێی خزمەتی زیاتر لە کابینەی نوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان دەستخۆشی لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی حکوومەت دەکەن و جەخت دەکەنەوە، ئەوان بەرگریی لە هه‌ر هەنگاوێك دەکەن، کە ئامانج لێی چاکسازی بێت. هاوکات داواش له حکوومەت ده‌كه‌ن، له خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه درێخی نه‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا هەنگاوە سەرەتاییەکانی حکوومەت جیا لەوەی لەلایەن خەڵك و حزبەکانەوە پێشوازیی بەرچاوی لێ کرا، لەلای هێزەکانی پێشمەرگەش ئومێدی گەورەی دروست کردووە، بە تایبەتی لە پرسی چاکسازیدا. وەك جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه: لەو پرسەدا بەرگرییەکی سەرسەخت لە حکوومەت دەکەین و ئاماژه به‌وه ده‌دات، پشتگیریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سڵكردنه‌وه‌ی تێدا نییه، ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی حكوومه‌ت، بۆ خزمه‌تكردنێكی زیاتری خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
ده‌شڵێت: ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ئومێدیان به حكوومه‌تی نوێ هه‌یه، كه گۆڕانكاریی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
هاوكات كه رووبەرووبوونەوەی داعش و قەیرانی دارایی لە ساڵانی رابردوودا بووه هۆی ئه‌وه‌ی حکوومەت نەتوانێ وه‌ك پێویست بەدەم داواکانی پێشمەرگەوە بچێت، بەڵام ئێستا فەرماندەکانی پێشمەرگە چاوەڕوانی زۆریان هەیە لە حکوومەت. له‌م باره‌یه‌شه‌وه سیروان بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌خت ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانیی زۆرمان له كابینه‌ی تازه هه‌یه، ئومێدیشمان وایه خزمه‌تێكی زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ن.
لە یەکەم وتاریدا وەك سەرۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی جەختی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی چاکسازی کردەوە.
H.B