محهمهد ئهمین ههورامانی
نووسەر
چارەسەری کێشەی کارەبا
لە هێڵە گشتیەکانى کارنامەى کابینەى (9)ـى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا
راستەوخۆ دواى سوێندخواردنى وەک سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانى کارنامەى چوار ساڵى حکومەتەکەى ڕاگەیاند لە:
ئامانجى گەورەو ئیرادەیەکى بەهێز لە جێبەجێکردن کە "زۆرترین کارو کەمترین گوتار" بەرجەستە دەکات لە چاکسازى بنەڕەتى لە کەرتى وەزیفەى گشتى لە مووچەخۆر و خانەنشین و گرتنەبەرى ڕێگاى یاسایى لە بەرامبەر سەرپێچىیەکان لە گشت کەرتەکان، ئەوەى مەبەستمانە لێرەدا
بەتایبەتى " کەرتى کارەبا "یە کە نەک هەر کەرتێکى خزمەتگوزارییە بەڵکو بناغەیی و داینەمۆى ژێرخانى ئابورى هەرێمى کوردستانە لە چالاکی پیشەسازى و کەرتە ئاوەدانکردهووەکان بە گشتى.
ئەگەرچى کەرتی کارەبا ژێرخان و تۆڕێکى سەرانسەرى بۆ بنیاتنراوە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستاندا بە بەشێکى شارو شارۆچکە و زۆر لە گوندە دوورە دەستەکانیشەوە کارەبای پێگەیشتوە، بەڵام هێشتا لەسەر ئاستى ڕەزاى هاووڵاتیان و خودى حکومەتیشدا نیە، بەهۆى ئارامی و ئاوەدانی و ئەو داخوازیە زۆرەى کە لەسەر وزەى کارەبا هەیە، کە ساڵانە بە ڕێژەیەکى زۆر بەرز لە هەڵکشاندایە، ئاژانسى وزەى جیهانى International Energy Agency (iea) لەسەر زارى بەرێوەبەرى جێبەجێکارى ئاژانسەکە کە تێکڕاى دواکارى و خواست لەسەر وزە لەسەر ئاستى جیهان تەنها بە ڕێژەی (2.3% ( بووە لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا (2018) ، لە کاتێکدا لە عێراق بەگشتى خواست لەسەر وزەى کارەبا بە تەنها بە ڕێژەی (7% ( بووە ئەگەر چى ئەو ڕێژەیە لە هەرێمى کوردستان زۆر بەرزترە لە عێراق بە هۆى ئاوەدانى و ئەو جموجۆڵە ئابوورى و بازرگانیانەى کە هەیە، وە هجرەى زیاتر بۆ کوردستان لە شوێنەکانى ترى عێراقەوە، بۆیە ئەو ڕێژەیە لە هەرێمى کوردستان لە دوو سێ ساڵى ڕابردوودا لە نێوان 8 بۆ 10% بووەو لە ساڵەکانى 2011 بۆ 2014 ڕێژەی خواستەکە گەیشتۆتە 15% بۆ بە دەنگەوەهاتنى ئەو خواستە زۆرەى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بە تایبەتیش لە ئاستى خزمەتگوزارى نیشتەجێ بوون و ماڵاندا و پڕۆژەکانى وەبەرهێنان، بەوەی کە دابینکردنی 3700 مێگاواتیش نەگاتە ئاستی ئەو خواستە زۆرە لە لایهک و ئەو نادادپەروەری و سەرپێچی و بەهەدەردانەی کە گەیشتوەتە ڕێژەێکی بەرزی مەترسیدار کە 35٪ ی تێپەڕاندوە.
لە کابینەى (9) دا بە ڕوونى و ئاشکرایی کێشىەکان دەستنیشان کراوەو ئامانجەکانیش برتین لە ئیرادەى بە هێز بە پشتیوانى دڵسۆزانى گەلەکەمان و بە پشت بەستن بە تیمى پێكهاته وەزاریەکە و زۆر ترین گەنج و ئافرەتى لە خۆ گرتووە لە سێ لایەنى سەرەکى کە زۆرترین جەماوەرو کۆرسى پەرلەمانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە، بۆیە
بە ئیرادەو بڕیارى ئەو تیمەو تیمى وەزارەتى کارەبا و فەرمانگەکانى لە شارو شاروچکەکاندا بە هاوکارى بەرپرس و دەزگا خۆجێیەکان لە پارێزگارە بەڕێزەکان، قایمقامەکان، بەرێوەبەرى ناحیەکان و هاوکاری دەزگا بەرپرسەکانى پۆلیس و ئاسایش بۆ دابەشکردنێکى یەکسان و دادپەروەرانەى ئەو کارەبایەى کە هەیە، دوور لە سەرپێچی و زیادەڕۆیی لە سەر تۆڕى گشتى کارەبا، وە کە هەمووان سود مەندبین لێى بەبێ جیاوازى بە لادانى گشت جۆرە سەرپێچیەکان بە بنبڕ کردنى بە شدارى کارەباى بێ پێوەر وە هەروەها ئەوانەى کە لە دەرەوەى یاساو ڕێنماییەکان کارەبایان ڕاکێشاوە یان دەستدرێژیان کردۆتە سەر تۆڕەکانى کارەبا، ئێمە دڵنیان بە ئێرادەو جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیەى کابینە وەزاریەکە لە چارەسەرى بنەڕەتى کێشەى کارەبا دا کە کورتکراوەتەوە لە سێ خاڵى گرنگ :-
1- زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا بە دابینکردنى سووتەمەنى بۆ وێستگەکان و چالاککردنى ئەوانەى کە کار دەکەن و گەیاندنی گازی سروشتی بۆ گشت وێستگەکانی بەرهەمهێنانى کارەبا.
2- کەمکردنەوەى بە فیڕۆدان و بە هەدەردانى کارەبا کە خۆى لە سەر پێچیەکان و چاکسازى تۆڕەکان دەبینێتەوە.
3- هەروەها رێکخستنەوەى نرخى گونجاوى کارەبا بەوەى مافى هاووڵاتى کەم دەرامەت پارێزراو بێت و پشتگیریی تەواویان بکربێت بەرامبەر ئەو بەشە کارەبایەی کە پێویستیانەو بەکاری دەهێنن، بە پێچەوانەشەوە ئەو هاوبەشانەی کە کارەبای بێ سنورو زیاد لە پێویست بە هەدەر دەدەن دەبێت نرخى گونجاویان بۆ رێکبخرێتەوە.
ئەندازیار: محهمهد ئهمین هەورامانی