گۆڕانكارییه نوێكانی حكوومهت ئهم پۆستانه دهگرێتهوه
كوردستان 24 میكانیزمی گۆڕانكارییهكان بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
لە ئایيندەیەکی نزیکدا حکوومەتی ھەرێمی كوردستان کۆمەڵێك گۆڕانکاريی لە کۆمەڵێك پۆست دەکات، ھەر کەسێك چوار ساڵی لە پۆستەکەی تەواوکردبێت دەگۆڕدرێت، ئەوانەشی تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، خانەنشین دەکرێن. بۆ گۆڕانکاریيەکانیش لایەنەکان بە گوێرەی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن پۆستەکانیان بەردەکەوێت.
گۆڕانکاريیەکان پارێزگارەکان، بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی، قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانیيەکان دەگرێتەوە، تا ئێستا ماوەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو گۆڕانکاريیانە دانەنراوە، چونکە ههندێك رێوشوێن ھەن بۆ ئەو گۆڕانکاريیانە و کاتی تەواویان پێویستە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پێشنیاز دەکات، سەرەتا چارەنووسی ئەو پۆستانە یەکلابکاتەوە کە بە وەکالەت، بەرێوەدەبرێن.
بۆ ھەر بەڕێوەبەرێکی گشتی پێویستە 5 کاندید لە لایهن سەرۆکی یەکەی ئیداری ھەر پارێزگایەك، رەوانەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بکات، تیایدا 3 کاندید بە دەنگدان ھەڵدەبژێردرێن و ئەنجوومەنی وەزیرانیش یەك لەو 3 کاندیدە بۆ پۆستەکە یەکلادەکاتەوە.
گۆڕانکاريیەکان پاکێجی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمە، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان ئەو پۆستانە وەکو بەرکەوتەی ھەر لایەنێك، ئەوانەی لە کابینەکە بەشدارن دیاریدەرکرێن.
ئ. م