لە باشماخ زیاتر لە یەك تەن جگەری مریشك لەناوبرا
ھاوردەكردنی رێگەپێدراو نییە
K24 - ھەڵەبجە
لە دەروازەی سنووری باشماخ زیاتر لە یەك تەن جگەری مریشك لەناوبرا، كە بە نیازبوون بە نھێنی ھاوردەی ھەرێمی كوردستانی بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرای كرد: "رێکەوتى 30/9/2019، لەلایەن لیژنەی تایبەت بە لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو، کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی (بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و یاریدەدەرێتی ئاسایش و پۆلیسی گومرگ) هەستان بە لەناوبردنی بڕی زیاتر لە یەك تەن و 300 کیلۆگرام جگەری مریشک، کە بەنیازبوون بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "هاوردەکردنی جگەر رێگەپێدراونییە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای رێکارەیاساییەکان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە کاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا".

