داوا له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كرێت خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ن
"پێویسته كورد ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر به یه‌كگرتوویی ده‌ركه‌وێت"
K24- هه‌ولێر:
بە گوتەی چاودێرانی سیاسی ئەو بارودۆخەی ئێستا عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت، زۆر ئاڵۆز و مەترسیدارە و کاریگەری خراپیشی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، بەشێك لە چاودێرانیش داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکەن، خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بکەن.
دیار ته‌یب، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دۆخی ئێستای عێراق به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و داواش له حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات، ده‌نگێكی یه‌كگرتوو له به‌غدا نیشان بده‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سامی ئه‌تروشی، چاودێری سیاسی په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پێویسته ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر تێبینی دۆخی عێراق بكات و خۆیان بۆ هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماده بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن، ئه‌و په‌یامه رابگه‌یه‌نن، كه كورد قه‌واره‌یه‌كی به‌هێزی عێراق پێده‌هێنێت.
به گوته‌ی چاودێران، ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و بوونی خۆپێشاندانی رۆژانه له ئه‌نجامی هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
H.B