هه‌ده‌په: توركیا دژایه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌كات
توركیا ھێرشیان دەكاتە سه‌ر و ده‌یانكاته ئامانج
K24 – ئه‌نقه‌ره:
ساروھان ئوڵوچ، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە رایگەیاند، لە ھەر كوێیەك كورد خاوەنی دەستكەوتێك بن، توركیا ھێرشیان دەكاتە سه‌ر و ده‌یانكاته ئامانج.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە، ئاماژەی بەوەش كرد، حكومه‌تی توركیا لە باكووری كوردستان بە زیندانیكردن و قەیوم دژایەتی كوردی كرد و دەیەوێت رۆژئاوا بسڕێتەوە و لە باشووریش دژایەتی ریفراندۆمی كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی توركیا سیاسەتی خۆی لەسەر دژایەتیكردنی كورد بونیاتناوە و بەو ھۆیەشەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ھێرشیان دەكاتە سەر و دیمۆگرافیای ناوچەكانیان دەگۆڕێت. ئاماژەی به‌وه‌شكرد، ئەمجارە وەك پێشوو، جیھان كوردی بەجێ نەھێشت، بەڵكو ئێستا توركیا بە تەنیا ماوەتەوە.