به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
كوردێك و كوردێكی تر!
شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، ڕۆژێك پێش ئه‌و كاره‌ساته، هه‌ردوو حیزبه گه‌وره‌كه‌مان له دووكان دانیشتن و به چه‌ندین سه‌عات گفتوگۆ پێكنه‌هاتن، كه‌چی یه‌كێكیان چووه ڕه‌شاد و له‌گه‌ڵ دووژمن به كه‌متر له سه‌عاتێك پێكهات!
ئه‌وه‌ی له رابردوودا پارتی كردی شۆڕش بوو، ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش كردی هه‌ر شۆڕش بوو. به‌سه‌ر مێژوودا چوومه‌وه، میلله‌تێكم ده‌ست نه‌كه‌وت له یه‌ك كات و له یه‌ك دۆخ و له یه‌ك ڕۆژدا، بۆ ده‌رچوون له میحنه‌ته‌كانی، دوو شۆڕشی هه‌بووبێت. ئه‌مه جگه له چه‌ندین ورده شۆڕشی تر!
دوو شۆڕش كه هه‌ردوو باس له ڕزگاری نه‌ته‌وه و ئازادی زمان و گیرفان و فه‌رهه‌نگ بكه‌ن، كه‌چی له یه‌ك كاتدا، هه‌م دژ به یه‌ك و هه‌میش دژ به دوژمنه سه‌ره‌كییه‌كه بووبن. وه‌ك عاره‌بانه‌یه‌ك دووان له‌مسه‌ره‌وه پاڵی بنێ و دووانیش به پێچه‌وانه‌وه له‌و سه‌ره‌وه پاڵی ده‌نا!
شۆڕش ته‌واو بوو، به‌ڵكو سه‌ریشی گرت و دوژمنه‌كه‌ش ڕووخا، به‌ڵام شه‌ڕی دوو شۆڕشه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه، هه‌تا ئێستا دیار نییه كامه شۆڕ‌شیان بوو ئێمه‌ی ڕزگار كرد له چنگی به‌عس؟! هه‌ر یه‌كه‌مان له حه‌قیقه‌تی شۆڕشه‌كه‌ی خۆیه‌وه باسی ڕزگاری ده‌كات و ئه‌وی تریشمان باوه‌ڕی پێ ناكات!
به‌م دوو شۆڕشه‌وه هه‌ر یه‌كه‌مان به جیا ده‌چووین له‌گه‌ڵ دوژمنه سه‌ره‌كییه‌كه ڕێكدهكهوتین و كه‌چی له‌گه‌ڵ خۆماندا قه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتین. نزیكترین پێكدادانی سیاسی و فكری ئێمه، كاره‌ساته‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، ڕۆژێك پێش ئه‌و كاره‌ساته، هه‌ردوو حیزبه گه‌وره‌كه‌مان له دووكان دانیشتن و به چه‌ندین سه‌عات گفتوگۆ پێكنه‌هاتن، كه‌چی یه‌كێكیان چووه ڕه‌شاد و له‌گه‌ڵ دووژمن به كه‌متر له سه‌عاتێك پێكهات!
باوه‌ڕم به زیاده‌ڕه‌وی له قسه و فوودان به شته‌كاندا نییه، به‌ڵام كه‌مێك ورد به‌ره‌وه، پێ ناچێت كوردێك و كوردێكی تر جیاوازیی فكرییان هه‌بێت. ئه‌م بیست و نۆ ساڵه‌ی ڕابردووی حكومڕانی خودی كورد، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كوردێك و كوردێكی تر، ته‌نیا گیرفانیان جیاوازه.
ئه‌م میلله‌ته به هه‌ر نههامهتییهكدا تێپه‌ڕی بێت، به‌زوویی بیری چووه‌ته‌وه، تۆ بڕوانه، ئێوه ناوكه خورماتان له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه تێكه‌ڵ ده‌كرد و ده‌تان كرد به نان، به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵتان له بری ڕۆن له چێشتهكهتان ده‌كرد، خورماتان له‌بری قه‌ند به چاییه‌وه ده‌خوارد. له پڕ به ملیار دۆلار هاته ههرێمهكهتانهوه و هه‌موویتان بیر چوو، تێڕوانینتان بۆ دونیا گۆڕا، بۆیه پێم وایه ئه‌سته‌مه میلله‌تێك كه به دۆلار تێك چووبێت، به وتار چاك بكرێت!
تاقیمكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی له فه‌یسبووك و له بن وتاره‌كانمدا جنێوم پێ ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كانم نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێیان وایه من پاره‌ی باشم پێیه و ئه‌وان پێیان نییه! من گیرفانم گه‌رمه و ئه‌وان پاره‌یان پێ نییه. یه‌كه‌م هه‌نگاوی جیاكردنه‌وه‌ی كوردێك له كوردێكی تر پارهكانیهتی. ئه‌وه ڕاستییه كه زۆرینه‌ی كورد به‌قه‌د پاره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی نه‌بووه، بۆیه هه‌رچۆن بیر بكه‌یته‌وه و چه‌ندیش ڕاست بیت، به‌ڵام ڕێگه‌ت پێ ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان خۆشیان ده‌وێت، تۆ خۆشت نه‌وێ، ڕێگه‌ت پێناده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ڕقیان لێیه‌تی تۆ خۆشت بوێت.
زۆر ئاسانه تۆ ڕقت له‌هه‌ر كه‌سێك بێت، ئێمه بۆ ئه‌مه هه‌م حیزبمان دروست كرد و هه‌م كه‌ناڵ و هه‌میش ده‌زگا، كه‌چی هه‌تا ئێستا یه‌ك شوێنمان نییه وامان لێ بكات یه‌كدیمان خۆش بوێت. به‌ڵام لانیكه تۆ بزانه: هه‌شت ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وییه، تۆش نه‌بیت، هه‌ر كه‌سێكی تر منی پێ باش ده‌بێت، منیش نه‌بم هه‌ر كه‌سێكی تر تۆی پێ باش ده‌بێت!