رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: حكوومه‌تی هه‌رێم رێگه نادات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
"خه‌ریكه رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئیمزا ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، خه‌ریكه هەولێر و بەغدا لەسه‌ر دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان ڕێکدەکەون، گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێگه نادات مووچەی فەرمانبەران بکەوێتە مەترسییەوە.
هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌كانی بوودجه و نه‌وت گوتی: ڕێککەوتنەکە خەریکە ئیمزادەکرێت.
H.B