خانه‌قین .. له ماوه‌ی 5 رۆژدا داعش هه‌شت هێرشی ئه‌نجامداوه
چه‌كدارانی داعش سوودیان له خراپی كه‌ش و هه‌وا وه‌رگرتووه
K24- خانه‌قین:
كوردستان 24 ده‌چێته ئه‌و باره‌گایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری خانه‌قین، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و له ئه‌نجامدا 3 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون، چیرۆكی هێرشه‌كه‌ش له زاری پێشمه‌رگه‌كانه‌وه ده‌گوازێته‌وه.
شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا عه‌لی، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه باسی چۆنیه‌تی ئه‌و هێرشه ده‌كات، كه له 4 لاوه كرایه سه‌ریان و دواجار توانییان تێكیان بشكێنن.
هاوكات ئەو پێشمەرگانەی کە لەناو شەڕەکەدابوون باس لەوە دەکەن، داعش سوودی لە نالەباری کەش و هەوای ناوچەکە وەرگرتووە، بۆیە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه زۆر لە بارەگاکەیان نزیك بوونەتەوە، بەڵام پێشمەرگەکان زۆر بە توندی هێرشەکەیان تێکشکاندووە و بەر پەچیان داونەتەوە.
شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەسنووری خانەقین سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەش برینداربوون و لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردووش‌دا داعش لەسنووری قەزای خانەقین هەشت هێرشی چەکداری ئەنجام داوە.
H.B