هێزی زیاتری پێشمه‌رگه گه‌یشته گه‌رمیان
به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، فه‌وجه‌كانی لیوای (16)ـی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له سنووری گه‌رمیان جوڵاند.
په‌یامنێری "كوردستان24" له گه‌رمیان، له باره‌ی جووڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، گوتی: دوای په‌لاماری چه‌كدارانی داعش و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌ت بڕیاری داوه هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات بۆ پته‌وتركردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری.
گوتیشی: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كه‌ی كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیان پێیه و له‌مه‌ودوا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له سنووری گه‌رمیان.