پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوشتنی خۆپیشاندەران كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامدەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامبدات، تایبەت بە  لێكۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردوومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر. كۆبوونەوەكە لەسەر داوای حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەیە.

شەوی ھەینی رابردوو لە گۆڕەپانی خەللانی و نزیك پردی سنەگ ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە 25 خۆپیشاندەر كوژران و 130 دیكەش بریندار بوون. ئەمەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێكیش لە بەغدا بەیاننامەیان دژی ئەو رووداوە بڵاوكردەوە و داوای وەستاندنی توندوتیژییەكان و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە كرد.

Fly Erbil Advertisment