عەبدولڕەحمان مەولود
نووسەر
یاریکردن بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن چۆن دەکرێت پشتڕاستبکرێتەوە؟
کێشەی ئامێرەکان دەکرێ دوو سەرچاوەی هەبێت
ئەنجامە سەرهتایيەکانی ههڵبژاردن نیشان دەدات کە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەنجامی هەڵبژاردن کە بەدەست ئەژمار دەکرێت لهگهڵ ئەو ئەنجامەی ئامێرەکانی ههڵبژاردن نێشانی دەدەن. پرسیار ئەوەیە: ڕاستی/ ناڕاستی ئەم جیاوازیە چۆن دەکرێت پشتڕاستبکرێتەوە؟
بوونی جیاوازی لە نێوان ئەنجامی ئامێرەکان و ئەو هەژماردنەی بەدەست دەکرێت بەئامادەبونی ژماریەك لە چاودێران هیچ گومان ناهێڵێتەوە کە کێشەکە لە ئامێرەکانی دەنگەدانە. کێشەی ئامێرەکان دەکرێ دوو سەرچاوەی هەبێت:
یەکەم، کێشەکە دەکرێ خودی ئامێرەکە بێت.
واتە، ئەو سۆفتوێرەی (Software) ئامێرەکان بەکاریدێنن کێشەی هەبێت و وەك پێویست تاقینەکرانبنەوە. بۆ زانینی هەموو لایەك هیچ سۆفتۆرێك بێ کێشە نییە. تەنانەت ئەو سۆفتۆری لە فڕۆکەکان، بانکەکان، چەکە زیرەکەکان، ئامێرەکانی پزیشکی ... تاد بەکاردەهێنرین ڕێژەیەك هەڵە هەڵدهگرن، بەڵام زۆر سنوردارە. ئەمەش لەبەرئەوەی جیاوازیەکی زۆر هەیە کە لە تاقیگە ئامێرێك تاقی دەکرێتەوە ( Lab Testing) لهگهڵ تاقیکردنەوهی مەیدانی (Real Life large scale testing). هەروەها، تاقیکردنەوەی هەموو سیناریۆکان مومکن نییە (Not possible to test all cases )
دوەم، یاری بەئامێرەکان کرا بێت کە ئەنجامەکانی دەنگەدان بە جۆرێك نيشان بدات جیاواز لە ڕاستی.
ئەمەیان لە ڕێگای هاكکردن یان ڤایرۆس دەکرێت. واتە، لە ڕێگەی پرۆگرامێك سۆفتۆرەی ئامێرەکان دەگۆڕێت بەجۆرێك بەئارەزووی خاوەن پرۆگرامەکە ئەنجامەکان نێشان بدات. تەنها ڕێگریەك لەبەردەم هاکردن، دەستڕاگەیشتنە بەئامێرەکان. هەر کاتێك ئەو کەسەی نیەتی هاکردنی هەیە دەستی بە ئامێرەکان بگات ئەو مەسەلەی هاککردنەکە زۆر ئاسانە و دەبێتە مەسەلەیەکی تەنها تەکنیکی. ئەمەش لەبەرئەوەی سۆفتۆری سەر ئامێرەکان لە چەند سەد دێرێك کۆد زیاتر نییە. زیادکردنی پرۆگرامی گۆڕینی ئامێرەکان دەکرێ لە ڕێگەی نێتۆرك (Network) بکرێت ئەگەر ئامێرەکان بە ئەنتەرنێت بەیەکەو بەستراوبن، لە ڕیگای وای فای (Wi Fi) ئەگەر ئامێرەکان بلوتوس (Bluetooth) یان لەسەر بێت، یان لە رێگای ڕاستەوخۆی دانانی (Install) پرۆگرام لەسەر ئامێرەکان.
چۆن دڵنیابین لەوەی ئامێرەکانی ههڵبژاردن هاكنەکراون یان ئامێرەکان بێکێشەن؟
بۆ دڵنیا بون، پێویستە ژمارەیەك لە ئامێرەکان تاقیبکرێنەوە. ئەگەر چی پێویست بوو دانە دانەی ئامێرەکان پێش ههڵبژاردن لە ڕێگەی چەندیین تیمی پسپۆر تاقیبکرابانەوە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە.
لە زاستی ئاماردا بابەتێك هەیە پێی دەڵێن سامپلینگ (Sampling). بۆ نموونە، بۆ ئەوەی بزانی شەکر شرینە پێوست ناکات فەردەیەك شەکر بخورێت، تەنها کەوچکێك بەسە. بۆ ئەوەی بزانرێ خۆی سوێرە، چەند میلگرامێك بەسە، تەنێك خوێت ناوێت. هەروەها بۆ ئەوەی بزانرێ هەمو ئاوی دەریاکان سوێرە، پێویست ناکات هەمو ئاوی دەریاکان بخۆرێتەوە، تەنها چەند میللیترێك پێویستە.
هەربۆیە، بۆ چەکردنی (Checking) باشی و خراپی کاری ئامێرەکانی دەنگدان، هەروەها بۆ چەککردنی هاکردن یان نەکردنی ئامێرەکان، پێویستە بەشێوەیەکی عەشوائی (Random) چەند سامپلێکی ئامێرەکان بێینن و تاقیبکرێنەوە. بۆ نمونە چەند سەد ئامێرێك.
تاقیکردنەوەکە بەم شێوەیە: لەبەردەمی ژمارەیەك چاودێر ژمارەیەکی زۆر کارتی دەنگدان پڕبکرێنەوە. ژمارەی کارتە پڕکراوەکان چەند زیاتر بێت باشترە، بۆ نمونە دەیان و سەدان هەزار بێت. دواتر، ئەنجامی خوێندنەوەی ئامێرەکان بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەم ئەنجامە پێش وەختیەی تاقیکەرەوەکان دەیزانن. ئەم تاقیکردنەوانەش (Testing) دەکرێ دەیان جار دوبارە بکرێنەوە.
لە کۆتاییدا، ئەگەر هاتوو هەمو جارێك ئەنجامی ئامێرەکان و ئەنجامە پێشوەختیەکان وەك یەك بوو، دیارە ئامێرەکان ڕاست کار دەکەن. ئەگەریش ئەنجامەکان وەك یەك نەبوون، ئەوا ئامێرەکان یان دروست کارناکەن یان هاککراون. لە حاڵەتی دواییدا پێویست هەموو ئەنجامی ئامێرەکان ڕەتبکرێتەوەو بەڕێگای دەستی (Manual Counting) دەنگەکان هەژمار بکرێن.
لەکۆتاییدا، دەڵێم بەداخەوە ژمارەیەك لە حیزبە سیاسیەکانی ئێمە ئێستاشی لهگهڵدا بێت زۆر سەرەتاییانە دەڕوانە مەسەلەی ههڵبژاردن. ئەوان، حەماسی هەوادارەکانیان و چەند ڕاپرسیەکەی سەر ئەنتەرنێت، کە لە زانسی ئاماردا بە ڕاپرسی تەواو دانانرێت (pseudo polls) چونکی سەرەکیتر مەرجی ڕاپرسی واتە عەشوائی بوونی تێدا نییە، بەتەنها پێوەر دەزانن بۆ سەرکەوتن و شکستیان لە ههڵبژاردنەکان.
تێگەیشتنی سەرەتایی ئەم حیزبانە، ئەم بەڕێزانە لەتوانایی تەکنۆلوجیا ، گرنگی تەکنۆلوجیا و پشت بەستن بەکادیری پسپۆر لەبواری تەکنۆلوجیادا بێهیوایەکی گەوەرە دەخاتە دڵی ئەو هێزە گەورەیی کوردستان کە بە دوای گۆڕانکارین.
من نزیك بە موتلەق دڵنیام کە هیچ ئەندامێکی حیزبی ئۆپۆزیسێۆن مانویلی (Manual) ئامێرەکانی ههڵبژاردنی نەخوێندێتەوە، شتێك لەسەر تاقیکردنەوەی ئامێرەکان (Test Cases) نازانن. شتێک لەسەر گەرەنتی سۆفتۆر نازانن. چۆن دەرمان دەبێت سەد لە سەد یان بەرێژەیەکی زۆر بەرز چارەی نەخۆشی بکات تاکو ڕێگای فرۆشتنی پێبدرێت. سۆفتۆریش دەبێت سەد لەسەد یان بەڕێژەیەکی ئێجگار گەورە بەدروستی کار بکات تاکو ڕێگای فرۆشتنی پێ بدرێت. ئایا برادەرانی ئۆپۆزیسیۆن هیچ شتێك لەم بابەتە دەزانن ؟ پرسییان بەکەس كرد ؟
فرسەتێکیتری گۆڕانکاری لە کوردستان بەهەدەر چوو. هیوادارم هەمووان پەندی لێوەرگرن، هیچ فرسەتیتر لەدەست نەدەن.
*دکتورا لە زانستی کۆمپیتەر ، مامۆستای بەشی کۆمپیتەر لە پەیمانگای ئەلگانکوین /ئۆتاوا/کەنەدا