كێ دهتوانێت لهناو ئهو هاوكێشه ئاڵۆزهی عێراق ببێته سهرۆك وهزیران؟
دهبێت ئهمهریكا، ئێران، كورد و لایهنه سیاسییهكان و خۆپیشاندهران رازی بكات
K24 - ههولێر:
سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەتوو نەبوون لە ماوەی 15 رۆژ کەسێك بە سەرۆك وەزیرانی عیراق راسپێرن، شارەزایانی دەستووریش دەڵێن، ئەوانەی دوای عادل عەبدولمەھدی دێن نە دەتووانن وەکو ئەو باش بن، نە وەکو ئەویش بێ لایەن.
وادەی دەستووری بۆ راسپاردنی کەسێك، تاکو شوێنی سەرۆك وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق بگرێتە دەست کۆتایی ھات، سەرۆك کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوتوو نەبوون، لە راسپاردنی کاندیدێك بۆ ئەو پۆستە، لایەنەکان لە لایەک بەردەوامن لە دەستنیشانکردنی کاندیدی جیاواز و لەولاشەوە خۆپیشاندەرانی تەحریر کاندیدی خۆیان ھەیە، بێ ئەوەی تا ئێستا بە فەرمی کەسێك راسپێردرابێت.
بە گوتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و شارەزایان، ئەوانەی دوای عادل عەبدولمەھدی دێن لەو باشتر نابن، بۆیە کارێکی قورسە لایەنەکان و سەرۆکایەتی کۆمار، بتوانن کەسێکی بێ لایەن بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێرن، کە بتوانێت خۆپیشاندەران و لایەنەکان لەخۆی رازی بکات.
راسپاردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چەق بەستن نزیك دەبێتەوە، چونکە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لە نێوان خۆپیشاندەران و لایەنە باڵادەستەکانی عێراق ماوەتەوە و خۆپیشاندەران ھەموو ئەو کاندیدانە رەتدەکەنەوە کە لایەنە سیاسیەکان دەستنیشانی دەکەن
ئ. م