د. بەهات حەسیب قەرەداخی
نووسەر
نزاکانم لە دواڕۆژەکانى ساڵدا
ئەگەر دەســـتی پشـــتیوانی و بەهانـــاوەچوونی میللەتــــت بــــۆ هەر ســــەرکردەیەک درێژکــــرد
خودایە!
ئەگەر دەســـتی پشـــتیوانی و بەهانـــاوەچوونی میللەتــــت بــــۆ هەر ســــەرکردەیەک درێژکــــرد و سەرتخســت و ســەرتەختت خســت ! تکــایە ڕێـی مەدە لەخــۆی بــایی ببــێ، چــونکە ئەوســا، نەک هەر بە مــیللەت ، بگــرە منەتــی بەتــۆش نامێنێ!
خودایە!
ئەگەر ، بەهەر هۆیەک، شکست و نشوستیی هاتە سەرڕێی هەر تێکۆشەرێکی ڕاستەقینە، تکــایە ڕێ مەدە شکســت بگــاتە نــاخ و دڵــی! نەبـــــادا لە نائومێدیـــــدا نەک هەر خەڵـــــک و خاکەکەی ، بگرە خواکەیشی بەدوژمنی خـۆی بزانێ!
خودایە!
ئەگەر لەبەر هەر هــــــــۆیەک و هەڵەیەکــــــــی نەخـــوازراو، کەســـێکی شـــیاوو لێهـــاتوو لە بڵندییەوە بەربۆوەو نەوی کەوت، تکایە ڕێ مەدە ببێـــتە مەزەو گاڵتەجـــاڕی (پیـــاوەگرگنە) بـــێ بەهرەکــانی ئاســتی ئەژنــۆی! چــونکە ئەوســا "خــــوم دەشــــێوێ" و خــــودی ژیــــانیش دەبێــــتە گاڵتەجاڕییەکی بێ تامی سەرتاسەری!
خودایە!
هەمیشــە ئەوە بێــنەوە یــادی رۆڵە بــێ بــاوک و بەهرەدارەکــــــانی خــــــۆت کە: شکســــــت و نوشــتیهێنان چ نــین جــگە لەو ئەزموونــانەی ، بەر لە سەرکەوتن دەبێ پێیاندا ڕەتببین ! نەبادا لە شکســتێکدا هیــوا بــڕاو و غەرقــی لیتــاوی مەرگدۆستی ببین!
خودایە!
هەمـــــوان بەوە گۆشـــــبکە کە لێبـــــوردەیی، بڵندترین ئاست و پلەی هێزو تواناییەو خولیـای تۆڵەســــــەندنەوەش یەکەمــــــین نیشــــــانەو دەسپێکی لاوازیی و کەم دەسەڵاتییە!
خودایە !
هەرکــــــات تەندروســــــتی و لەشســــــاغیت لێسەندینەوە ، لەجێیدا بڕێ ئومێـدو خـۆڕاگری و هیوامـــــان پـــــێ ببەخشـــــە! نەبـــــادا هەر بەزیندوێتی بمرین!
خودایە !
هەرکــاتێ، بە بــێ نیــازو مەبەســت، گوفتــارو رەفتارێکی نابەجێم، بەرامـبەر دڵسـۆزێکم لـێ وەشـــایەوە ، تکـــایە ئەوەنـــدە تـــین و گـــوڕو ئازایەتیم پـێ ببەخشـە کە دەسـبەجێ دان بە هەڵەی خۆمــدا بنــێم و داوای لێبــوردن بــکەم ! نەبادا بۆ تا هەتا ڕوو شکاوبم لەئاستیدا!
خودایە!
هەرکــاتێکیش کەســێک بــێ مەبەســت و بــێ نیاز، خراپەیەکی بەرامـبەرم کـرد، تکـایە بـایی ئەوەنــدە ئــازایەتیم پێببەخشــە بەســنگێکی فراوانەوە لێیببورم و بیبەخشـم ! نەبـادا بـوغزو قـــــین، نـــــاوجەرگی خـــــۆم بەر لەهـــــی ئەو، رەشکاتەوە!
خودایە!
ئەگەر ساڵی ئایندەو ساڵانی دواتـریش، بەهەر هــۆیەک ئەم نزایــانەم لەیــادکرد، تکــایە تــۆ بە گەورەیی خۆت بیانهێنەوە یـادم، نەبـادا بـبمە مشـــــەخۆرێکی بـــــێ بەهـــــرەی لـــــووتبەرزی تۆڵەسێنی قین لەدڵ و مەرگدۆست!