ورده‌كاری په‌نجاهه‌مین كۆڕبه‌ندی داڤۆس
سه‌رۆكی هه‌رێم تێیدا به‌شدار ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، په‌نجاهه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، له سویسرا ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا (3) هه‌زار، سه‌ركرده، سه‌رمایه‌دار، هونه‌رمه‌ند، شاره‌زا و سیاسه‌تمه‌دار له (118) وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن.
كۆڕبه‌نده‌كه ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و تاوەکو (24)ی ئەم مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌مساڵ، (7) پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. له‌وانه‌ش: گەرمبوونی زەوی، ھۆکاری سوتانی بەشێک لەدارستانەکانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران گرنگترین پرسه‌كان ده‌بن.
لە کۆڕبەندەکە (224) پانێڵ و دیدار‌و کۆبوونەوەی رەسمی ئەنجام ده‌درێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و کۆبونەوەکان قسە دەکەن.
له باره‌ی به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ھەفتەی رابردوو "بۆرگ برێندا" سەرۆکی کۆڕبەندەکە رایگه‌یاند، تیمێکی بەھێز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشدار دەبن، لەناویشیاندا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە، باس لە رێکارەکانی ھێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، سایتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، كه له ميانه‌ى به‌شداريكردنيدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
سایته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نێچيرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونيشانى "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير" قسه ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا.
مێژووی دامەزرادنی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بۆ ساڵی (1971) دەگەڕێتەوە و "کڵاوس شواب" دامەزرێنەری کۆڕبەندەکەیە.