ماجد ده‌باغ
نووسەر
هه‌ستی تره‌مپ بۆ گه‌لى كوردستان
"به‌ڵێن و بڕیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به‌ده‌ست تره‌مپ یا تاكه كه‌سێك نییه، به‌ڵكو تۆڕێكى ئاڵۆز له وه‌رگرتنى بڕیارى سیاسى له بوارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن"
ئه‌گه‌ر تره‌مپ ته‌نیا له‌گه‌ڵ (20%)ى ئه‌و قسه و ستایش و پێداهه‌ڵدانه مه‌زنه‌ى كه له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى داڤۆس له‌كاتى پێشوازیكردنى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌رهه‌ق هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێم و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و رۆڵیان له تێكشكاندنى رێكخراوى تیرۆریستى داعشدا كردى، بكاته ئه‌مرى واقیع، كه‌واته ئێمه له‌نێو خێر و بێرێكى گه‌وره‌داین، چونكه ئاشكرایه به‌ڵێن و بڕیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به‌ده‌ست تره‌مپه‌وه یا تاكه كه‌سێك نییه، به‌ڵكو تۆڕێكى ئاڵۆز له په‌یوه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نێو واشنتۆن جا به نهێنی یا ئاشكرا، شه‌رعى یا مه‌عنه‌وى، له وه‌رگرتنى بڕیارى سیاسى له بوارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌م خاڵه وایكردووه بڕواى ته‌واوم به‌وه هه‌بێت، گرنگی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان بارزانى و تره‌مپ له دید و روانینى كۆشكى سپى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رچاوه‌ى گرتووه نه‌ك ته‌نیا لاى سه‌رۆكى ئه‌مریكا. به‌ڵكو دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كاریگه‌ر، وه‌ك كۆنگرێس و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى و به‌رپرسه گرنگ و جێبه‌جێكاره‌كان و گه‌وره كۆمپانیا و سه‌رپه‌رشتیارانى میدیا و راى و گشتى و بنكه‌كانى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى و گه‌وره راوێژكاره سیاسییه‌كان، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان كلیلى راسته‌قینه‌ى بڕیاردانن له ئه‌مریكا، كه‌واته به هه‌قیقه‌ت دهستكهوێكى مه‌زنه و هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێم رێچكه‌ى راستى گرتووه و سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان هه‌میشه دانایانه، به شێوه‌یه‌كى رۆژانه و به‌رده‌وام و كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بڕیار به‌ده‌سته كاریگه‌ره‌كانى جیهان كاریان كردووه.
- ئه‌و پێشوازیكردنهى گه‌رمه‌ى كه له لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له سه‌رۆكى هه‌رێم كرا، هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانى له كاتى پێشوازیكردنه‌كه وه‌ك: (په‌یوه‌ندى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى خۆشحاڵیى كردین، ماوه‌یه‌كى درێژه كارى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین) نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى په‌یوه‌ندیی گه‌وره‌ی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان و دراوسێ، كه زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌ن ده‌ستى درێژن له رووى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتوون.
- تره‌مپ پێزانینى خۆى بۆ هه‌رێم له‌باره‌ى له‌باوه‌ش گرتنى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى جیاجیاكانى نێو هه‌رێم ده‌ربڕى، ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كى زۆر گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌ن پێكهاته‌ى جیاجیاى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانیان ناتوانن كه‌شی پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌یان بۆ دابین بكات، له كاتێكدا هه‌رێم به به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست بۆته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و مێرگێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبوورده‌یى له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌كان به شێوه‌یه‌ك رێگا به كه‌س نادرێت ناكۆكیى و ئاژاوه بخاته نێو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ته‌واوى ئه‌و پێكهاتانه‌ى له نێو باوه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌ژین، گه‌واهى بۆ ئه‌م راستییه ده‌ده‌ن.
- ستایش و پیاههڵدانهكانى ئه‌مه‌ریكا و جیهان به قوربانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕبوونه‌وه و شكستپێهێنانى داعش له كاتى خۆیدابوو تا ئارامى و خۆشی به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونى خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌كان دابارێنێت كه به گیانى خۆیان سه‌قامگیرى و ئاسایشى هه‌رێم و عێراق و جیهانى ئازادیان پاراست و به داستانه پاڵهوانییهكانیان سه‌رمایه‌كى كهڵهكبوویان نه‌ك هه‌ر له نێو دڵ و ده‌روونى ئێمه، به‌ڵكو له دڵى ملیۆنه‌ها كه‌س جێهێشت.
- مافى ئه‌و گه‌له‌یه شاد و كامه‌ران و هه‌ست به سه‌رفرازى و شانازی بكات كه ئێمه به‌ده‌ستى خۆمان نهمرییهكان و مێژوومان دروست ده‌كه‌ین، خۆشییه‌كه‌مان له هه‌موو ئه‌و رووداوانه گه‌وره‌تره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ى عێراق وزه‌یه‌كى بارگاوی به گیانى كوردستانیان ده‌به‌خشێت، هیوادارین تره‌مپ ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانى راستگۆبێت و ویستى جێبه‌جێ كردنى به‌ڵینه‌كانى هه‌بێت. چاوپێكه‌وتنه‌كه سه‌ره‌تایه‌كه و بۆ گه‌یشتن به بڕیاره چارهنووسسازهكهمان، پێویستى به به‌رده‌وامیى و هه‌وڵى به‌رده‌وام هه‌یه.
سه‌ركه‌وتنیش له خواوه‌یه.