له ناوچه‌ی داوده پێشمه‌رگه چه‌ند بنكه‌یه‌كی نوێ داده‌مه‌زرێنێت
بۆ به‌رته‌سه‌ككردنه‌وه‌ی جموجۆڵی داعشه
K24- گه‌رمیان:
ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەرتەسكکردنەوەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەی داودە و سنووری شارۆچکەی کفری، چەندین بنکەی نوێی سەربازیان دامەزراند.
له‌مباره‌شه‌وه مەردان چاوشین، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەڵیت: بنکە سەربازیەکان بۆ بەرتەسك کردنەوەی جوڵەی داعش وپاراستنی خەڵکی ناوچەکەیە، چونكە وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، داعش ئێستا ھەڕەشەی لەسەر ژیانی خەڵك دروستكردووە و ئەگەر رێگری لێ نەكرێت، ئەوا خۆیان بەتەواوی رێكدەخەنەوە.
ئەو ناوچە بۆشاییەی دەکەوێتە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق به له‌وه‌ڕگایه‌كی فراوانی گرنگ بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی داده‌نرێت، به‌ڵام وه‌ك ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئێستا بەھۆی مەترسیەکانی داعشەوە ئەمانیش ناتوانن بچنە ئەو ناوچەیە، ئەمەش کاریگەری کردووەتەسەر چۆنێتی بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بوونەتە مەترسیدارترین شوێنی عێراق، ئەویش بەھۆی جموجۆڵ و کردەوە تیرۆرستیەکانی داعش ده‌رهه‌ق به ھاووڵاتیان و ھێزە ئەمنیەکان.
H.B