پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بهرهنگاربوونهوهى به قاچاغبردنی نهوت دەكات
خولی بەھارەی پەرلەمان دەستپێدەكات
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان خولی بەھارەی دەكاتەوە و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازەیاسای بهرهنگاربوونهوهى به قاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكانی دەكات.
بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، پەرلەمانی كوردستان دەست بە خولی بەھارەی بكاتەوە و كۆبوونەوەكانی دەستپێبكاتەوە، بەپێی ئەو بەرنامەی كارەش كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەندامانی ناردووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، وێڕای كردنەوەی خولی بەھارە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بهرهنگاربوونهوهى بهقاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكانی لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
وەك لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ھاتووە، كردنهوهى خولی بههاره رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات.