له سنووری قه‌ره‌ته‌په فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعشیان بۆردومان كرد
داواكراوێكیش ده‌ستگیركرا
K24 – گه‌رمیان:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له سنووری قه‌زای خانه‌قین بۆردومانكرد و چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 2 كه‌س كوژراون، كه گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بن و ته‌رمی هه‌ردووكیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی جه‌له‌ولا و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای كفری به په‌یامنێری كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له ناحیه‌ی زنانه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوه و به هاوكاریكردنی چه‌كدارانی داعش تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوكاری چه‌كدارانی داعشی كردووه له ناوچه‌كه.
H.B