لوقمان غه‌فوور
نووسەر
له كۆرنا ڤایرۆس-دا باوه‌ڕم به تیۆری پیلانگێڕی نییه
له كوردستان، سێ ئاراسته هه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆرۆنا
له كوردستان، سێ ئاراسته هه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆرۆنا، یه‌كه‌میان: كۆرۆنا ده‌ردێكی كوشنده‌یه وه‌ك هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییه درمییانه‌ی له مێژوودا روویانداوه. دووه‌م: ئه‌مه كرده‌ی خودای مه‌زنه بۆ ئه‌هلی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی. سێیه‌م: شه‌ڕی ئابوری نێوان ئه‌مریكا و چینه یاخود تیۆری پیلانگێڕییه.
بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن به‌یه‌كتر، پێویستمان به به‌ڵگه و دانانی فیگه‌ری په‌سه‌ند و نموونه‌ی مێژوویی و ژماره‌یه. جگه له‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژە‌ی مردن له ئه‌مەریكا و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور، ئه‌و رایه شكست ده‌هێنێت.
من قسه‌م له‌سه‌ر ئاراسته‌ی دووه‌م نییه، چونكه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م پێویسته له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زانستی ئایینه‌كان قووڵببمه‌وه. كه ئاماده‌نیم له‌سه‌ر ئه‌وه بدوێم، چونكه هیچ شاره‌زاییه‌كم نییه. به‌ڵام نایشارمه‌وه باوه‌ڕی یه‌قینم به قه‌زاوقه‌ده‌ر هه‌یه. باوه‌ڕم هه‌یه كه نه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵكو له‌مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تیشدا زۆرجار شتێك رووده‌دات، زانستی سیاسه‌ت ناتوانێت شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكات. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت شاره‌زا بێت ئه‌وا كتێبی "حاڵه‌ت و تێگه‌یشتنه‌كان له به‌راوردكاری سیاسی" له‌نووسینی پاتریك ئۆ نێل و هاوڕێكانی... كه ساڵی 2019 چاپكراوه، بخوێنێته‌وه. زۆر شت به‌تایبه‌تی له به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌و شۆڕشانه تێده‌گات كه هیچ تیۆرێكی سیاسی ناتوانێت شیكارییان بۆ بكات.
به‌هه‌رحاڵ من باوه‌ڕم به ئاراسته‌ی یه‌كه‌م هه‌یه و زۆر داكۆكیكاریشی بووم و دژی ئاراسته‌ی سێیه‌مم، لێره‌وه وردتر له‌سه‌ری ده‌دوێم.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت پرسیارێك بكه‌ین: ئایا ئه‌مه تاكه نه‌خۆشی درمییه له‌مێژووی مرڤایه‌تیدا به‌تایبه‌تی سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌ك؟ تا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌ستنه‌كه‌وێت نا‌توانیت پێداگری بكه‌یت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی یه‌كه‌م و دژی ئاراسته‌ی سێیه‌م بوه‌ستیت.
با گوزه‌رێك بكه‌ین: ساڵی 1918 ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی، به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه و له‌ئاكامدا 35 ملیۆن كه‌سی كوشتووه كه نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی كوژرانی مرۆڤ بووه له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌نێوان ساڵی 1914-1918 كه تێیدا 8 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س كوژران. ئیفلیجی منداڵ یه‌كێكی دیكەیە له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه تا كۆتایی 1940 جیهانی سه‌رقاڵكردبوو. ساڵی 1935 ته‌نیا له ئه‌مریكا 13 هه‌زار منداڵ تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی بوون. ساڵی 1959 نه‌خۆشی تاعوون له چین و هیندستان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه به‌ناوی تاعوونی ڕە‌ش كه له سێ وڵاتی ئاسیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا 12 ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
ره‌نگه به‌پێی پێشكه‌وتنی زانست تاڕاده‌یه‌ك توانرابێت نه‌خۆشییه درمییه‌كان كۆنترۆڵكرابن و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیدا زیانه‌كانی كه‌مكرابێته‌وه، ئه‌مه كاری ئه‌وانه‌یه كه له‌بواری زانست‌دا كارده‌كه‌ن و كاری من نییه، به‌ڵام ناشكرێت نه‌خۆشییه درمییه‌كان كه به‌هۆی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه به‌جه‌نگی ئابووری یان جه‌نگی بایۆلۆژی نێوان ده‌وڵه‌تان حیسابی بۆ بكه‌ین. چونكه ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌وا به‌هۆی جیاوازی زه‌مه‌نی دژبه‌یه‌كی سیستمه سیاسییه‌كانی دنیا تووشی دژبه‌یه‌كی له بۆچوونه‌كانمان ده‌بین. كه ئه‌مه بۆ زانستی سیاسه‌ت جێده‌هێڵین.
بابگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نه‌خۆشییه‌كان، ساڵی 1976 له باشووری سوودان و ئه‌نگۆلا و كۆتیڤوار ڤایرۆسێكی نوێ سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی ڤایرۆسی ئیبۆلا كه بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له جیهاندا ڤایرۆسه‌كە بناسرێت. له 9 وڵاتی ئه‌فریكی بڵاوبۆوه. سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌نته‌رێكی بازرگانی یان گشتی نه‌بوو تا له جیهاندا به‌خێرایی بڵاوبێته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌یسانه‌ی تۆماركران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا له وڵاتانی ئه‌فریكا گه‌یشتنه 33 هه‌زار و 500 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 13 هه‌زار و 562 كه‌س مردن. ئیبۆلا تا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش ترس بوو له ئه‌فریكا، به‌ڵام به‌هۆی ڤاكسینێكه‌وه توانرا بنبڕبكرێت. یاخود ساڵی 1981 كاتێك نه‌خۆشی ئایدز بڵاوبۆوه، له ساڵێكدا 25 ملیۆن كه‌سی كوشت.
به‌شی زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریاكان، له سه‌ده‌ی 20 و 21دا له‌دوو كیشوه‌ره‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه. ئه‌وانیش كیشوه‌ری ئاسیا به‌تایبه‌تی چین. له ئه‌فریكا، وڵاته هه‌ژاره‌كانی وه‌ك سوودان و سۆماڵ و ...هتد.
ره‌نگه پرسیاره قووڵه‌كه ئه‌وه بێت بۆچی له‌م كیشوه‌رانه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی خێرا بده‌ینه‌وه ئه‌وه ئه‌م دوو كیشوه‌ره، دوو سیستمی خراپی ته‌ندروستی و خۆراكیان هه‌یه. كه زۆرجار هه‌ندێك دابونه‌رتی خۆراك و ته‌ندروستی وه‌ك كه‌ڵچه‌ری لێهاتووه به‌تایبه‌تی له چین.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیسه‌لمێنم كه حه‌زم له تیۆری پلانگێڕی نییه، ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ساڵی 1998 كه ڤایرۆسی نیپاها له هندستان و نیپاڵ و به‌نگلادیش و مالیزیا سه‌ریهه‌ڵدا كه له مانگێكدا 513 كه‌س تووشبوو له‌و ژماره‌یه 398 كه‌سی مرد، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌په‌له هاته سه‌ر خه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه.
كاتێك ساڵی 2002 له 29 وڵات ڤایرۆسی سارس كه جۆرێكی كۆرۆنا ڤایرۆسه، له چین-ـە‌وه بڵاوبۆوه له كۆی 8 هه‌زار كه‌سی تووشبوو، 774 كه‌سیان مردن. به‌دوای ئه‌ودا 10 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كرد ڤایرۆسی مێرس له 28 وڵات بڵاوبۆوه، سه‌نته‌ری ڤایرۆسه‌كه چین و كۆریای باشوور بوو، ئەویش یه‌كێكه له جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆر‌ونا. له‌كۆی 2 هه‌زار و 494 حاڵه‌ت، 585 كه‌س مردن. تا تشرینی یەكەمی 2019 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند ڤایرۆسه‌كه، بنبڕكراوه.
كه‌واته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا كۆرۆنا ڤایرۆس، پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تانه له دژی یه‌كتر یان به وته‌ی هه‌ندێك جه‌نگی ئابوورییه؟ ئه‌گه‌ر وا بێت ده‌بێت وه‌ڵاممان بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تریش هه‌بێت به‌تایبه‌تی ڤایرۆسی نیپاها، ڤایرۆسی سارس، ڤایرۆسی مێرس، و ڤایرۆسی ووهان هه‌ر چواریان (كۆرۆنا ڤایرۆس)ن و تا راده‌یه‌ك هه‌مان نیشانه‌شیان هه‌یه. ئه‌ی ئه‌مانه بۆچی و كێ دروستی كردوون؟ وه‌ڵامه‌كه بۆ ئه‌وانه جێدێڵم كه باوه‌ڕیان به تیۆری پیلانگێڕی هه‌یه.