د. كۆچه‌ر ئیسماعیل
نووسەر
چۆن پێکوته (ڤاکسین) به‌رهه‌م دێت؟
تاقیكردنه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته كوێ؟
زیاتر له 35 کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی ئه‌کادیمی سه‌رقاڵن به به‌رهه‌مهێنانی پێکوته (ڤاکسین)ی کۆرۆنا کۆڤید – 19، که چوار له‌و کۆمپانیایانه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیان کردۆته‌وه ته‌نها ئه‌وه ماوه که له‌سه‌ر مرۆڤی خۆبه‌خش تاقیبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نزیکبنه‌وه له قۆناغی کۆتایی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌که (ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئافره‌تێك ده‌ستپێكردووه).
له ڕووی زانستیه‌وه به گشتی پێکوته (ڤاکسین) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له ڤایره‌سی زیندوو یان ڤایره‌سی لاوازکراو، یان وه‌رگرتنی به‌شێك له ڤایره‌سه‌که یان هه‌موو به‌شه‌کانی ڤایره‌سه‌که، له شێوه‌ی ده‌رزی ده‌بێت و به بڕ و جورعه‌ی که‌م ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هانی سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ بدات که دژه‌ته‌ن (Antibody) دروست بکات دژی ڤایره‌سه‌که.
دژه‌ته‌ن جۆرێک له یادگه‌ی به‌رگری هه‌یه که هه‌ر کاتێك هه‌مان ڤایره‌س تووشی مرۆڤه‌که بێت دژه‌ته‌نه‌که ده‌یناسێته‌وه و له دژی ده‌جه‌نگێت و له‌ناوی ده‌بات.
له رووی زانستییه‌وه به‌رهه‌مهێنانی پێکوته له ڤایره‌سی زیندوو ڕه‌نگه سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، چونکه له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌شه‌کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌که له له‌شی مرۆڤ و له ئه‌نجامدا نه‌خۆشکه‌وتنی که‌سه‌که، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی پێکوته له ڤایره‌سی لاوازکراو کاتێک به جورعه‌ی زۆر بۆ یه‌کجار ده‌درێت به که‌سه‌که یان به جورعه‌ی که‌م به چه‌ندین جار ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
هه‌ندێک له کۆمپانیاکان هه‌مان ئه ڕێگایانه‌ی سه‌ره‌وه به‌کاردێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێکوته (ڤاکسین) ی نه‌خۆشی کۆرۆنا کۆڤید – 19، به‌ڵام هه‌ندێک له کۆمپانیاکانی دیكه رێگه‌یه‌کی تازه‌تر به‌کاردێنن که پێی ده‌كوترێت ریکۆمبینانت (Recombinant)، بۆ نموونه کۆمپانیای (نۆڤاڤاکس) ئه‌م ڕێگه‌یه به‌کاردێنێت.
ڕێگه‌ی ريکۆمبینانت له ڕوی زانستییه‌وه بریتییه له وه‌رگرتن و ده‌رهێنانی کۆدی بۆماوه‌یی بزماره پڕۆتینه‌کانی سه‌ر ڕووکه‌شی سارس - کۆڤ - 2 (SARS-COV-2) که ئه‌مه‌یان ئه‌و به‌شه‌ی ڤایره‌سه‌که‌یه که ڕاسته‌وخۆ به‌ریه‌ککه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ.
ئینجا هه‌ڵده‌ستن به دانانی ئه‌م کۆده بۆماوه‌ییه پرۆتینییه بۆ ناو (بوهێل) جینه‌کانی به‌کتریا یان خه‌میره (Yeast) كه وا له به‌کتریا یان خه‌میره‌که ده‌کات بڕێکی زۆر له‌م کۆده بۆماوه‌ییه پرۆتینییه به‌رهه‌م بهێنێت.
ڕێگایه‌کی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌ی کۆرۆنا کۆڤید - 19 که له هه‌موو ڕێگاکانی دیكه نوێتره، بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی پێکوته (ڤاکسین) له خودی (بوهێل) جینی ڤایره‌سه‌که خۆی، بۆ نموه‌نه کۆمپانیای (MODERNA) و هه‌ندێك له کۆمپانیاکانی دیكه خه‌ریکی ئه‌م ڕێگایه‌ن.
له هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه گرنگتر به‌شداریکردنی که‌سانی خۆبه‌خشن، چونکه له هه‌موو ڕێگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته (ڤاکسین) دوا جار پێویستیمان به که‌سانی خۆبه‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که پێکوته‌که له‌سه‌ریان تاقیبکرێته‌وه و بگه‌ین به ئه‌نجامی کۆتایی به‌رهه‌مهێنان و دانپێدانان پێی وه‌ک پێکوته‌یه‌کی فه‌رمی جیهانی، که ئه‌ویش به‌م شێوه ده‌بێت:
یه‌که‌م: تاقیکردنه‌وه‌ی پێکوته (ڤاکسین)ه‌که له‌سه‌ر ده‌یان خه‌ڵکی ته‌ندروست و تووش نه‌بوو به کۆرۆنا کۆڤید - 19 بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له سه‌لامه‌تی پێکوته‌که و بزانین که پێکوته‌که تا چ ڕادده‌یه‌ک کاریگه‌ریی لاوه‌کی هه‌یه بۆ مرۆڤ.
دووه‌م: تاقیکردنه‌وه‌ی پێکوته (ڤاکسین)ه‌که له‌سه‌ر سه‌دان خه‌ڵکی ته‌ندروست و تووش نه‌بوو به ڤایره‌سی کۆرۆنا کۆڤید - 19 به مه‌رجێک که دانیشتووی وڵاتێک بن که کۆڤید - 19 به‌ربڵاوبيت له‌م وڵاته بۆ نموونه وڵاتی چین، یان ئیتاڵیا یان ئیران، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی که پێکوته‌که تا چه‌ند کاریگه‌ره له پاراستنییان له تووش بوون به کۆرۆنا کۆڤید – 19.
سێیه‌م: تاقیکردنه‌وه‌ی پێکوته‌که له‌سه‌ر چه‌ندین هه‌زار خه‌ڵکی ته‌ندروست و تووش نه‌بوو به ڤایره‌سی کۆرۆنا کۆڤید - 19 بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ئه‌نجامی کۆتایی پێکوته‌که و دانپێنانی فه‌رمی و جیهانی به پێکوته‌که.
له لایه‌کی دیكه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌موو ئه‌م قۆناغانه‌و دوای ئه‌وه‌ی که به فه‌رمی پێکوته (ڤاکسین)ی نه‌خۆشی کۆرۆنا کۆڤید - 19 به‌رهه‌م دێت، دیسان چه‌ندین کێشی تر دێته به‌رده‌ممان، که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ڤاکسینه‌که
به دڵنیاییه‌وه له کاتی ئێستادا نزیکه‌ی هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی پێویستیان به‌م پێکوته هه‌یه که ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه چونکه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته (ڤاکسین) پرۆسه‌یه‌کی هێواشه و ناتوانرێت به ماوه‌یه‌کی که‌م ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌مبهێنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له خودی پرۆسه‌که چه‌ندین هه‌نگاوی ترسناکی تێدایه که دیسان ڕێگره له‌به‌رده‌م خێراتر کردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان.
دووه‌م: تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی
له‌ڕووی زانستیه‌وه ده‌بێت پێکوته‌که سه‌ره‌تا بدرێت به ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراوی خه‌ڵك دواتر ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌ران زیاتر ده‌کرێت که ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت چونکه ده‌بێت چاودێری کاریگه‌ریه لاوه‌کیه‌کانی پێکوته‌که بکرێت له ئه‌گه‌ری به‌دیکردنی حاله‌تی نه‌خوازراو که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی به‌کارهێنه‌ران هه‌بێت ڕه‌نگه پێکوته‌که بگه‌ڕێنرێته‌وه و بوه‌ستێنرێت له به‌کارهێنان.
سێیه‌م: کێشه‌ی ئابووری
له باشترین حاله‌ت که ئه‌گه‌ر پێکوته‌که به‌رهه‌مهات و ڕێژه‌ی پێویست به‌رده‌ست بوو و خاڵی بوو له کاریگه‌ریی نه‌خوازراو، دیسان کێشه‌ی ئابووری هه‌ندێك له وڵاتان ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی که پێکوته‌که بگات به ده‌ستی هه‌موو به‌کارهێنه‌ران، بۆ نموونه چه‌ندین وڵات هه‌ن که کێشه‌ی داراییان هه‌یه و ناتوانن به گوێره‌ی پێویست پێکوته‌که فه‌راهه‌م بکه‌ن بۆ هاووڵاتیانی خۆیان بۆ نموونه له ساڵی 2009 کاتێک پێکوته (ڤاکسین)ی H1N1 به‌رهه‌م هات، هه‌ندێك وڵات نه‌یانتوانی دابینی بکه‌ن یان دوا که‌وتن له دابینکردن، لێره‌دا ده‌بێت رێکخراوه جیهانی و خێرخوازییه‌کانی وه‌ک (GAVI) ڕۆڵی خۆیان ببینن.
چواره‌م: کێشه‌ی سیاسی
سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کانی پێشتر که باسم کرد، سیناریۆیه‌کی دیكه هه‌یه که ڕه‌نگه هه‌ندێک وڵات نه‌چنه ژێر باری ئه‌وه‌ی که پابه‌ند بن به دابینکردنی پێکوته‌که بۆ هاووڵاتیانی خۆیان به‌هۆی کێشه‌ی سیاسی و سیسته‌می ئه‌قڵیه‌تی ئیداری خودی وڵاته‌که که واده‌کات زۆرجار خۆیان هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی پێکوته‌که بده‌ن له‌ناو وڵاتی خۆیان، بۆ نموونه پێشتر ئه‌مه له وڵاتی هیندستان روویداوه و نه‌چۆته ژێرباری کڕینی ڤاکسین و خۆی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینی داوه که دیسان ئه‌وه‌ش کێشه‌یه چونکه ڕه‌نگه زۆرجار هه‌مان ئه‌و كوالیتی و کاریگه‌رییه‌ی نه‌بێت.