جیهانگیر سەدیق گوڵپی
نووسەر
گۆرانییه غه‌مگینه‌كه‌ی ئابووریی عێراق
"له‌گه‌ڵ هه‌موو دابه‌زینێكی نرخی نه‌وتدا گوێبیستی دوو به‌سته له گۆرانیيه غه‌مگینه‌كه‌ی ئابووری عێراق ده‌بین"
له‌گه‌ڵ هه‌موو دابه‌زینێكی نرخی نه‌وتدا گوێبیستی دوو به‌سته له گۆرانیيه غه‌مگینه‌كه‌ی ئابووری عێراق ده‌بین، به‌سته‌یه‌ك بۆ بڕانی مووچه و بێكاری و برسیه‌تی، به‌سته‌یه‌كیش بۆ ڕا‌گایه‌ندنی مژده‌ی گه‌ره‌نتی، به‌سته‌ی یه‌كه‌م ته‌ژییه له لۆمه و سه‌رزه‌نشتی تاك سه‌رچاوه‌یی داهات، به‌سته‌ی دووه‌میش سه‌رگه‌رمی پێداهه‌ڵدان به باڵای یه‌ده‌گ و قه‌رزدا.
(جارد دایمۆند)ی زانا و نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مریكی ده‌یوت وڵاتانی نه‌وتفرۆش یان له جه‌ژندا ده‌ژین یان له قه‌یران و قاتوقڕی، عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌سایه‌ی به‌رزی نرخی نه‌وت و بودجه‌ی زه‌به‌لاحدا نه‌یتوانیوه كه‌مترین په‌ره به ژێرخانی ئابووری بدات و سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ببوژێنێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی و نادادیه‌وه گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی خۆشییان له جه‌ژنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت نه‌بینیوه.
نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه هه‌موو ساڵێك بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحترو كورتهێنانیكی گه‌وره‌تر و قه‌رزێكی زیاتر، له‌هه‌مانكاتیشدا بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و زیاتر.
له‌پاڵ نه‌فره‌تی تاك سه‌رچاوه‌یى داهاتدا، یه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كانی عێراق دۆخه سیاسیيه‌كه‌یه‌تی كه له‌ژێر كاریگه‌ریی پۆپۆلیزم و ململانێى سیاسیی و مه‌زهه‌بیه‌كاندا ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێكی ئابووری بنێت.
چه‌ندین ده‌یه‌یه سووڕی ئابووری له‌عێراقدا بریتیه له فرۆشتنی نه‌وتی خاو و به‌هه‌ده‌ردان و دابه‌شكردنی مووچه و هاورده‌كردنی كاڵای به‌رهه‌مهێنراو. واته خوولانه‌وه له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراو، به‌جۆرێك نه كه‌رته ئابوورییه‌كان بووژانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆى به‌خۆوه ده‌بینن، نه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهات و نه بوارێك بۆ وه‌خۆگرتنی ده‌ستیكار له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تدا گه‌شه ده‌كات. له‌دۆخێكی وه‌ك ئێستا، له‌سایه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ ڕاگرتنی دۆخه‌كه و به‌رده‌وامیدان به خولانه‌وه له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا، دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی یه‌ده‌گ و قه‌رز و مووچه تاكه رێگه‌یه.
ده‌وڵه‌تانی دنیا له‌به‌ر گه‌وره‌یی و كاریگه‌ریی بازاڕ و بواره جیاوازه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكانیان، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تاكو ئه‌و سێكته‌ره دانه‌ڕووخێت، به‌ڵام له عێراق خه‌می گه‌وره بریتیيه له خه‌می دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت. وڵاتان هه‌موو سیاسه‌ته دارایی و نه‌ختینه‌یيه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رزگاركردنی بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت, روو ده‌كه‌نه كورتهێنانی مه‌به‌ستدار و پلان بۆدانراو. عێراقیش ته‌نها له هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهینانی دارایی حكومه‌تدایه.
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وان خه‌ریكی تێڕژاندنی كاشن بۆ ناو بازاڕ‌و شاده‌ماره‌كانی ئابووری و كه‌ناڵه‌كانی وه‌به‌رهێنان، حكومه‌تی عێراقیش كه چواره‌م به‌رهه‌مهێنه‌ر و چواره‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وتی جیهانه، هه‌مو گه‌شبینیه‌كی ئه‌وه‌یه بتوانێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی قه‌واڵه‌وه كاش ڕابكێشێت بۆ گه‌نجینه‌ی خۆی، تاكو بتوانێت مووچه بدات.
به‌رده‌وامیدان به پایه‌داركردنی مووچه و خه‌رجیيه‌كانی بواری به‌گه‌ڕخستن (تشغیلی)ی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵه بووبێت و وه‌ك ماكی ده‌وڵه‌تی ڕه‌یعی و به مه‌به‌ستی سیاسیی ئه‌نجام درابێت، ئیستا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه بووه‌ته هه‌نگاویكی ناچاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر دیفاكتۆی قورسایی و كاریگه‌ریی خه‌رجیيه‌كانی حكومه‌ت و قه‌باره‌ی مووچه له ئابووریی عێراقدا.
ڕێژه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت له‌عێراقدا زیاتر له 50%ی (GDP) پێكده‌هێنێت، له كاتێكدا ناوه‌ندی ئه‌م ڕێژه‌یه به‌پێی داتاكانی (W.B) له‌سه‌ر ئاستی جیهان له(27%) تێناپه‌ڕێت. خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و به‌گه‌ڕخستن حكومی له عێراق نزیكه‌ی 37%ی (GDP)ـه به‌ڵام ناوه‌ندی ئه‌و ڕێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان 17% تێناپه‌ڕێت، به‌شی زۆر ئه‌و جیاوازییه په‌یوه‌ندیی به قه‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی حكومییه‌وه هه‌یه له عێراق، كه بڕی مووچه و ده‌رماڵه و كرێی مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت زیاتر له 54%ی كۆی بودجه‌ی فیعلی و، زیاتر له 20%ی (GDP) پێكده‌هێنێت.
له‌عێراقدا نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 22%ی كۆی دانیشتوانی عێراق, ئه‌م ڕێژه‌یه چه‌ند به‌رامبه‌ره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دنیا، هه‌ر بۆنمونه ناوه‌ندی ڕێژه‌كه له ووڵانی ((OEDC كه‌متره له 1%. ته‌نها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له عێراق مووچه وه‌رده‌گرن نزیكه له پینج ملیۆن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 16%ی كۆی دانیشتوان و زیاتر له 40%ی ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی كاركردندان.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی له عێرا ق50% زیاتری ئه‌وانه پێكده‌هێنێت كه له‌ناو چالاكیی ئابووریدان، ئه‌م ڕێژه‌یه‌یش چه‌ند به‌رامبه‌ره له چاو وڵاتانی دنیا‌و شیاوی به‌راورد نيیه، به‌رزترینی ئه‌و ڕێژه‌یه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیدایه كه هیچ كات له 30% تێناپه‌ڕێت، و زۆرینه‌ی وڵاتانی تر له نێوان 3% بۆ 15% دایه.
هه‌مو ئه‌و ژماره و ڕێژانه ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه له ئێستادا بزوێنه‌ری هه‌ره‌سه‌ركی و كاریگه‌ر له‌ناو ئابووریی عێراقدا بریتیيه له مووچه، هه‌ر بۆیه دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستای عێراق به‌ستراوه به‌مووچه‌وه.
له ئێستادا بژارده‌كانی عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و دابینكردنی مووچه و ته‌مویلكردنی خه‌رجیه‌كانی بریتین له پشت به‌ستن به یه‌ده‌گ و قه‌رزكردن, ناو به‌ناو هه‌ندێ بژارده‌ی تریش باس ده‌كرێن وه‌ك؛ فرۆشتنی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسی و به‌ربه‌ستی گه‌نده‌ڵی ڕێگه بدات تاڕاده‌یه‌كی سنوردار سودی لێ وه‌ربگیرێت، یان پێداچونه‌وه به قازانجی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی كه ئه‌مه‌یان هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنیی نابێت.
بژارده‌ی قه‌رزكردن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه له عێراقدا تاكه بژارده‌ی به‌رده‌سته، به‌ڵام ئاسان نیه و ده‌بێ ڕه‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكرێت، به‌تایبه‌تیش قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كه و جۆری قه‌رزه‌كه و توانای قه‌رزكردن و، كاریگه‌ریی داهاتویی قه‌رزه‌كه.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بڕی ئه‌و قه‌رزه چه‌نده كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان پێویسه، سه‌ره‌تا ده‌بێ بڕی كورتهێنانی خه‌مڵێنراو دیاری بكه‌ین؛ به له‌به‌رچاو گرتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت به پێی خشته‌به‌ندیی ڕێككه‌وتنی (ئۆپیك +) و نرخی پێشبینیكراوی نه‌وت له سنوری(28) دۆلار، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌رخانكراوی خه‌رجیه‌كانی پرۆژه بودجه‌ی2020 كورتهێنان له 48 ترلیۆن دیناره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 90 ترلیۆن دینار، كه ئه‌مه به‌هیچ جۆرێك شیاوی په‌یڕه‌وكردن نیه. به‌ڵام به‌ده‌ر له پرۆژه بودجه‌ی 2020 و له باشترین باردا و به سه‌ختترین سكهه‌ڵگوشین، ته‌نها بۆ ته‌مویلكردنی مووچه‌و خه‌رجیه زۆر پێویسته‌كان، كورتهێنان ده‌گاته نزیكه‌ی 32 ترلیۆن. (بۆ بینین ورده‌كارییه‌كه كرته لێره بكه)
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕه به‌تایبه‌تیش له‌دۆخی ئێستای دارایی جیهاندا له‌رێگه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كیه‌وه به‌ته‌واوی ئه‌سته‌مه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو سه‌خته بتوانرێت بڕێكی ئه‌وتۆیشی لێ دابین بكرێت، به‌تایبه‌تیش پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای عێراق له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌رزی ناوخۆیی كه شیاوترین بژارده‌یه و زیاتر تیشكی ده‌خرێته‌سه‌ر، سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه توانای عێراق بۆ ئه‌م جۆره قه‌رزه جیاوازه له‌ووڵاتانی تر، ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندیی به ئاستی پاشه‌كه‌وت و دۆخی بازاڕی دارایی و دۆخی ته‌رازوی بازرگانیی ده‌ره‌كیی عێراقه‌وه هه‌یه، عێراق خاوه‌نی بازاڕێكی دارایی گه‌وره نیه و نه‌ریت و توانای پاشه‌كه‌وت و كلتور‌و متمانه‌ی قه‌رزوقۆڵه‌ی بانكی و وه‌به‌رهێنان له كاغه‌زه‌داراییه‌كاندا له‌و ئاسته دانیه كه ڕێكاره كلاسیكیه‌كانی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی كارگه‌ریه‌كی ئه‌و تۆیان له‌سه‌ری هه‌بێت، هه‌ربۆیه تێكڕای قه‌رزی ناوخۆیی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به خسته‌ڕوی دراو و ئاسانكاریی نه‌ختی یان چه‌ندێنیه‌وه هه‌یه(Quantitative Easing)،هه‌رچه‌ند له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌دا له‌ته‌واوی جیهاندا تاراده‌یه‌كی زۆر به‌و شێوه‌یه‌یه و، ڕوودانی ته‌ڵه‌ی كاش(ف‌خ السیولة- Liquidity trap) ئاسایی و چاوه‌ڕوانكراوه و، گشت ووڵاتا پشت به ئاسانكاریی نه‌ختی ده‌به‌ستن، به‌ڵام ئه‌مه له‌عێراقدا له‌دۆخی ئاساییشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه و زۆر چڕتریشه.
له پێشتریشدا له‌عێراق سیاسه‌تی ئاسانكاری چه‌ندێتی یان ئاسانكاریی نه‌ختی كراوه په‌یره‌وكراوه، به‌ڵام هه‌م به‌ئه‌ندازه‌كی كه‌متر بوه‌وه و هه‌میش باره‌كه له‌سه‌ر پشتی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق و كه‌ڵه‌كه بونی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت باركراوه، نزیكه‌ی هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی فراوانكردنی خستنه‌ڕوی دراو و ئاسانكاریی نه‌ختی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بودجه بوه و، به‌ئامانجی پاڵپشتی بازاڕ‌و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بووه.
له عێراقدا بانك و وه‌به‌رهێنه‌كان كه هه‌ڵده‌ستن به‌كڕینی قه‌واڵه‌كانی حكومه‌ت، توانای كرین و بڕیاره‌كانیان به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته به پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، زۆر جاریش بانكی ناوه‌ندی یان خۆی هه‌ڵده‌ستێت به كڕینه‌وه قه‌واڵه‌كان له سه‌رچاوه‌كانیان یان به‌نرخی داشكێنراو له بانكه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌كان ده‌یان كڕێته‌وه، واته كڕین و فرۆشتنی قه‌واڵه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌و تۆی به‌پاشه‌كه‌وتی تاكه‌كان و ریسكی وه‌به‌رهێنانه و مرونه‌ی سیسته‌می بانكییه‌وه نیه و نزیكه‌ی هه‌موی په‌یوه‌ندیی به خستنه‌ڕووی دراوی بانكی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه توانای قه‌رزی ناوخۆیی حكومه‌ت هه‌مووی به‌ستراوه به سیاسه‌تی خستنه‌ڕووی دراو و، ووییست و توانای قه‌رزدانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه بۆ حكومه‌ت به‌شیوه‌ی ناراسته‌وخۆ.
قه‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق بۆ دابینكردنی مووچه و ته‌مویلی خه‌رجیه‌كانی پێویستیه‌تی به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی ناوخۆییه‌وه دابین بكرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره نرخی دراووی عێراق ڕوو له دابه‌زین بكات، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و پاره‌یه له ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌درێت به‌مووچه و له‌ئه‌لقه‌ی دوه‌مدا ده‌گۆڕدرێته‌وه بۆ دراوی بیانی و بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌كردن، و له ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌میشدا ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی به‌كارهینانی یه‌ده‌گه‌وه نرخی دینار له داڕمان بپارێزرێت، به‌تایبه‌تیش كه كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانیی ده‌ره‌كی بۆ ساڵی 2020 به نزیكه‌ی 28 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
بۆ رێگرتن له دابه‌زینی نرخی دراوی عێراقی، پێویسته بانكی ناوه‌ندی وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌می بازنه‌كه به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی، سه‌رچاوه‌ی دۆلاری بانكی ناوه‌ندیش به‌هۆی نرخی نه‌وته‌وه كه‌می كردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دینارانه‌ی كه وه‌ك قه‌رز ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانداته حكومه‌ت كاغه‌زی دارایی و قه‌واڵه وه‌رده‌گرێت، به‌م جۆره بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دووڕیانێك یان داڕمانی نرخی دراوی عێراقی یان دڕامانی یه‌ده‌گی دراوی بیانی، كه هه‌ردوكیان مه‌ترسیدارن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆره كه ڕێگای دوه‌م هه‌ڵبژێرێت.
به‌مانه‌وه‌ی دۆخی بازاڕی نه‌وت به‌م جۆره‌ی ئێستا، عێراق ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته و خاوه‌نی دراو و بانكی ناوه‌ندی و یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یه، ده‌توانێت بۆ چه‌ند مانگێك له‌ڕێگه‌ی دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی یه‌ده‌گ و قه‌رز و مووچه‌وه دۆخه‌كه به‌ڕێبكات، گرنگه له‌و كاته‌دا هۆكاره‌كانی تر به‌تایبه‌تیش پێشبینیه نه‌رێنیه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه نه‌بنه هۆی هه‌ڵكشانی گه‌وره‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلار، چونكه له ئه‌نجامی ئه‌وه، یان له ئه‌نجامی درێژه‌كێشانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌وا له هه‌ردوو باره‌كه‌دا عێراق توانای ڕاگرتنی نرخی دینار له ده‌ست ده‌دات و ڕوبه‌ڕی هه‌ڵئاوسانی گه‌وره‌ی نرخ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ بێكاری به‌ڕێژه‌ی زۆر به‌رزتر، كه‌به(الركود التضخمي- Stagflation) ده‌ناسرێت، ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی كاره‌ساتی ئابووری و سیاسی ده‌بێت.
* پسپۆڕی ئابوری و دارایی گشتی