د. كاوان ئیسماعیل
نووسەر
گرنگى یاساكانى نه‌وت و گاز له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا
حكومەتەكانی عێراق "صیفەی ئیلزامی"یان بۆ خودی خۆیشیان نییە نەك حكومەتەكانی دوای خۆیان
كاتێك هه‌ڵوه‌سته ده‌كرێت له‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی و یاسایى و كارگێڕى ئه‌و عێراقه‌ى كه ته‌نها له ئه‌ده‌بیاتى گه‌لى كوردستان وڵاتێكى (فیدرالى)یه ئه‌و كاته دیارده‌ى وا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له فه‌رهه‌نگى سیسته‌مه سیاسییه فیدرالییه‌كان و ئاساییه‌كانى جیهان دیارده‌ى له‌م بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
یه‌ك له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه له ده‌ستووردا ئاماژه به‌وه كراوه فێدرالیه، ئه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رێكى كارگێرى كه به میكروسكۆبیش ناوى له هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراقی ساڵى 2005 دا نادۆزرێته‌وه فه‌رمانێكى كارگێرى به ژماره ق/2/21/8857 له رێككه‌وتى 16/4/2020 ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى ئیتیحادى ده‌كات و مووچه و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گرێت، ئه‌مه چ سیسته‌مێكى فێدرالییه له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا پیاده ده‌كرێت!
چۆن فه‌رمانبه‌رێكى حكومه‌ت بۆى هه‌بێت كه‌وا مووچه‌ى كوردستانیان ببڕێت به بیانووى ئه‌وه‌ى نه‌وت ڕاده‌ستى حكومه‌تى ئیتیحادى نه‌كراوه، ئایا گه‌لى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتێكى دیكەن تاكو سیسته‌مى موقایه‌زه‌ى (مووچه به‌رامبه‌ر نه‌وت)ى له‌سه‌ر پیاده بكرێت؟ باشه ئه‌ى ده‌ستوور له ماده‌ى (111) دا ناڵێت (نه‌وت و گاز موڵكى هه‌موو گه‌لى عێراقه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان) ئایا هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى عێراقى نییه؟! ئایا دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ى (ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى)یان نییه؟! یان ئێستاش عه‌قلیه‌تێك هه‌یه له عێرق كه هاونیشتیمانیان پۆلێن ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى پلە (یه‌ك) و پلە (دوو).
له ماوه‌ى زیاتر له (15) ساڵى رابردوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانى عێراق حكومه‌تى میزاجیاته و به شێوازێك بڕیاره‌كانى ئه‌م حكومه‌ته نه‌ك (صیفه‌ى ئیلزامى) بۆ حكومه‌تێكى دواى خۆى نییه، به‌ڵكو (صفه‌ى ئیلزامى) بۆ خودى خۆیشى نییه، ئه‌وه‌نییه ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێكراوه ناكۆكه له گه‌ڵ ئه‌و (لێكتێگه‌یشتنه)ى له كۆتاییه‌كانى سالى 2019 له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى ئێستاى عێراق ئه‌نجام دراوه!، هه‌ر هه‌مان فه‌رمانى كارگێڕیش له هه‌مان كابینه‌وه ده‌ركراوه.
لیره‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ناونیشانى ئه‌م وتاره كه ئه‌ویش گرنگى (یاساكان) ى نه‌وت و گازه كه به داخه‌وه له عێراقى ئیتیحادى یاسایه‌كى نه‌وت و گاز بوونى نییه، جا له بواره یاساییه‌كه ناتوانین بڵێین كه (فراغ) ى قانونی هه‌یه، چونكه كار به یاسا كۆنه‌كان ده‌كرێت له عێراقى ئیتیحادى، كه ئه‌مه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌كى دیكەیە، به تایبه‌تى یاساكانى پێش ساڵى 2003ى كه‌رتى نه‌وت و گاز ته‌عبیر له سیسته‌مى به خۆماڵىكردن و روانگه ئیشتیراكیه‌كانه بۆ ئیداره‌دانى ئه‌م كه‌رته، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا (فه‌وزایه‌كى قانونی)یه، كه‌واته به كورتى هیچ یاسایه‌ك نییه به‌رجه‌سته‌ى هه‌ردوو مادده‌ى (111) و (112) ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق بكات و ببێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو لێكتیگه‌یشتنانه و ڕێككه‌وتنه دووقوڵیانه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ئیتیحادى، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ى ئه‌كادیمییه‌كانى یاسا هه‌ر له ساڵانى 2009 و دواتر بانگهێشتى زه‌رووره‌تى بوونى یاساى نه‌وت و گازى ئیتیحادى ده‌كه‌ین به شێوازیك له نامه‌ى دكتۆرا‌كان و توێژینه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كان له ڕووه زانستیه‌كه و یاساییه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌نده زۆر ته‌ئكیدى له‌سه‌ر كرایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م راسپارده زانستییانه هیچ سوودیان لێوه‌رنه‌گیرا.
جگه له‌مه‌ش پرۆژه یاساى نه‌وت و گازى ئیتیحادى ساڵى 2007 یه‌كه‌م پرۆژه بوو كه پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ك له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌وكاته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه له ئه‌رشیفى تایبه‌تى خۆم دۆزیمه‌وه له‌سه‌رى تۆماركراوه (به په‌له بخرێته كارنامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران) و رێكه‌وتى 5ی ته‌ممووزى ساڵى 2007ى له‌سه‌ر نووسراوه، وادیاره له عێراقی ئیتیحادى (به‌په‌له) به ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێت، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌مساردى له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى نه‌وت و گاز به بیانووى نایاسایى.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ى كه ده‌كرا له‌م قه‌یرانه جیهانیه‌ى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستانیشى گرتووەته‌وه به‌كاربهێندرێت و له كاریگه‌رییه‌كانى كه‌مبكاته‌وه، دووباره ده‌ڵیم یاساى نه‌وت و گازه، به‌ڵام ئه‌م جاره نه‌ك یاساى نه‌وت و گازى ئیتیحادى، به‌ڵكو یاسایه‌كى نیشتیمانى كوردستانى پیاده‌كراو، ئه‌ویش یاساى نه‌وت و گازى ژماره (22)ى ساڵى 2007، كه‌پاڵپشت به‌م یاسایه نزیكه‌ى (60) گرێبه‌ستى ئه‌نجامداوه، نزیكه‌ى (34) كۆمپانیاى بیانى و لۆكاڵى كه به ئومێدى ئه‌وه‌ى بتواندرێت له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له ملیونێك به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه به‌رهه‌م بهێندرێت، به‌ڵام به داخه‌وه زۆرێك له‌م كۆمپانیایانه ساردیان نواند به بیانوى شه‌ڕى داعش، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى به‌رهه‌مهێنه به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جێى خۆى له نه‌خشه‌ى نه‌وتى جیهانى دیارىكردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌كرا گشت ئه‌و مادده و بڕگانه‌ى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان بهاتبانه بوارى جێبه‌جێكردن، كه ده‌بنه مایه‌ى فه‌راهه‌مكردنى ئابووریه‌كى سه‌قامگیر له هه‌رێمى كوردستان. جگه له‌وه‌ش ده‌كرا به‌م ئامرازه یاساییه ڕووبه‌ڕووى حكومه‌تى ئیتحادى ببایناوه كه كۆتایى هه‌موو ساڵێكى دارایى بیانوو به هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت.
ئه‌و ئامرازه یاساییه‌ش به ڕاى ئێمه ئه‌و كۆمپانیا نیشتیمانیانه‌ن كه له یاساى نه‌وت و گازى ژماره (22)ى ساڵى (2007) به ڕاشكاوى ئاماژه‌یان پێكراوه، كه ئه‌گه‌ر زوو به زوو پێك بهێندرابانایه ئه‌و كاته كاره‌كان زۆر زیاتر پره‌نسیپى دامه‌زراوه‌یى تێدا به‌رجه‌سته ده‌بوو، به‌شێوازێك ده‌كرا جگه له باشتر ئیداره‌دانى كه‌رتى نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتى به‌رزى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان، ده‌كرا داوابكرێت چاو به ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بخشێندرێته‌وه (ئه‌وبابه‌ته‌ش قسه‌ى زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، له‌م وتاره جێگاى نابێته‌وه)، ئه‌و كۆمپانیا گشتیانه‌ش بریتین له (كۆمپانیاى كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانى نه‌وت (KEPCO) و كۆمپانیاى نیشتمانى نه‌وت (KNOK) و كۆمپانیاى كۆردستان بۆ بازاڕكردنى نه‌وت (KOMO)، هه‌روه‌ها كۆمپانیاى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان (KOTO) كه‌وا ئه‌گه‌ر سیسته‌مى پترۆدولاریش په‌یڕه‌و بكرابایه، له‌وانه‌یه ئیستا بارودۆخ جۆرێكی دیكە بووایه له‌ڕووى دارایى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر قه‌یرانێكى دارایى ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌كرێت سوود له ماده‌ى (40) ى ئه‌م یاسایه وه‌ربگیرێت بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌مى باج وه‌رگرتن به تایبه‌تى دواى ڕاگه‌یاندنى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له خاڵى هه‌شته‌م له ته‌وه‌رى (چاكسازییه‌كان) له هێله گشتییه‌كانى ئه‌م كابینه‌یه به ڕاشكاوى ئاماژه به بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى له وه‌رگرتنى باج و ڕێگریكردن له "خۆدزینه‌وه" له وه‌رگرتنى باج و میكانیزمى نوێ بۆ وه‌رگرتنى باج ده‌كات، ده‌كرێت ئه‌و پره‌نسیپانه له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى نه‌وت پیاده‌بكرێت به تایبه‌تى له هه‌ردوو روانگه‌ى "دادپه‌روه‌رى" و "خۆدزینه‌وه"ى كۆمپانیاكانى نه‌وت له دانى باج، ده‌كرێت له‌م بواره‌دا سوود له‌م دیراسه یاساییانه وه‌ربگیرێت كه له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش كراون.
له ئه‌نجامدا پێویسته له‌مه‌ودوا هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و و سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و له ڕێگاى نوێنه‌ران و ئه‌و پۆست و پلانه‌ى كه كورد هه‌یه‌تى له به‌غدا به پاڵپشتى ده‌ره‌كى له ڕێگاى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه خاوه‌ن هه‌ژموونن له عێراق به مه‌به‌ستى ده‌ركردتى یاساى نه‌وت و گازى ئیتیحادى به شێوازێك به‌رجه‌سته‌ى هه‌ردوو مادده‌ى (111) و (112) ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق بكات.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه له دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانه‌كان به هۆى ڤایرۆسى (كۆر‌ونا) بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى بەشی پینجه‌م له‌م یاسایه كه ئاماژه به پێكهێنانى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى نیشتمانى بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنى پره‌نسیپى دامه‌زراوه‌یى و وردبینتر له ئیداره‌دانى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ماده‌ى (40)ى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌ركه داراییه‌كانى سه‌ر كۆمپانیانى پیترۆل رێكده‌خات، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن یاسایه‌كى پێشكه‌وتووه له‌م بواره‌دا ئه‌ويش یاساى سندووقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتى و گازییه‌كانى ژماره (2) ى ساڵى 2015یه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م سندووقه به شێوازێكى سه‌ره‌تايیش پێكبهاتبایه، له‌وانه‌یه به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بگرتبایه ئه‌ستۆ و ڕه‌نگه له كات و ساتێكى وه‌كو ئێستا، رۆڵى له سووككردنى قورسایى قه‌یرانى دارایى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بایه.