ره‌نج هۆگر مه‌حمود
نووسەر
نه‌وت له‌بنیاتنانى ژێرخانه‌وه بۆ به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردنى
با هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كه‌ینه مانگای شیر بۆ ده‌وروبه‌ر
هه‌ر لهسهرهتاكانى دۆزینه‌وه و به‌كارهێنانى سامانى سروشتى به‌تایبه‌ت نه‌وت و گاز، خزمه‌تێكی به‌رچاوى مرۆڤایه‌تیی كردووه، ئه‌گه‌رچی له رۆژانی سه‌ره‌تای چه‌رخی نه‌وت و گازدا به‌كارهێنانه‌كانی تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی و سنوورداریش بووبێت، به‌گشتی له‌چاره‌كی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیستهه‌م به‌دواوه پیشه‌سازیی نه‌وت وگاز پێینایه قۆناغێكی نوێوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دركپێكردنی زیاتری به‌كارهێنانه هه‌مه‌جۆره‌كانی و رۆڵى گرنگی ستراتیجیی له ئاڕاسته‌كردنی ئابووریی گه‌لاندا، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی زانستیی نوێ بۆ دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدانی زیاتری كێڵَگه نه‌وتییه‌كان.
ئاشكرایه، كه‌سامانی سرووشتیش وه‌ك هه‌ر سامانێكی تری مرۆیی پێویستی به به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانێكی دروست هه‌یه، تاوه‌كو ببێته مایه‌ی بنیاتنان و به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و سه‌رچاوانه، مه‌خابن هه‌ر زێده‌ڕۆیی و هه‌ڵه به‌كارهێنانێكی ئه‌م سامانه خۆڕسكه، پاشكۆیی و پووكانه‌وه‌ی ئابووریی سه‌خت به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه زۆر جار به‌زاراوه‌ی (نه‌فره‌تی نه‌وت) له نێو وڵاتانی دواكه‌وتووی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، ناودێر ده‌كرێت.
وڵاتانی نه‌وتی، له نێوان كۆیله‌بوون و خاوه‌ندارێتیی نه‌وتدا:
له جیهاندا دوو جۆر نموونه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتیی ده‌وڵه‌تانی ده‌وڵه‌مه‌ند بهنهوتمان هه‌ن، كه یه‌كێكیان: هه‌ر له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی بڕی به‌رچاوی نه‌وتدا، فرۆشتنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان كرده تاكه ئامرازی ده‌ستخستنی داهات بۆ وڵاتیان، به‌وه‌ش گه‌لانیان خسته داوی كۆیله‌بوون به نرخه‌كانی نه‌وته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هێندێكی تریان نه‌وتیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كاریگه‌ر بۆ به‌هێزكردن و پاڵپشتیكردنی وه‌به‌رهێنان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوورییان به‌كارهێنا. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، عێراق وه‌ك نموونه‌ی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز، له سه‌ره‌تاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه، به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر داهاتی نه‌وتی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و دابینكه‌ری سه‌ره‌كی خه‌رجییه‌كانی وڵات، به‌كارهێنا، به‌تایبه‌ت له دوای رووخانی رژێمی پێشوى عێراق، كه زیاتر له %93ی داهاتی وڵاتی له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستده‌خست، ئه‌مه‌ش بووه هۆی پشتگوێخستنی ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی تری ئابووری، له پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار...تاد.
له هه‌مانكاتدا زیادبوونی به‌رده‌وامی چڕی دانیشتوان و گیرۆده‌بوونی وڵات به یاریكردنی به‌رده‌وامی نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، هاوكات بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چوونه نێو لیستی وڵاتانی هه‌ره گه‌نده‌ڵ له جیهاندا،ئ هم باره‌ی سه‌ختتر كرد.
وه‌ك ده‌زانین نرخی نه‌وت له جیهاندا په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێ هۆكاری ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریی نێودهوڵتییهوه، كه هه‌ر هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی نرخه‌كان به تایبه‌ت بۆ وڵاتانی تاك سه‌رچاوه‌ی ئابووری (نه‌وت) كاریگه‌ریی نه‌رێنی راسته‌وخۆی ده‌بێت. وه‌ك بینیمان مانگی پێشوو نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش له گرێبه‌سته دوواخراوهكان بۆ مانگی ئایاری نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی (نه‌وتی سووكی ته‌كساس)، كه به 37 دۆلار له ژێرسفرهوه فرۆشرا!، واته فرۆشیار بڕی 37 دۆلار له به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتدا ده‌داته كڕیار بۆ ده‌ربازبوون له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له قهبهڵیدایه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نه‌مانی كۆگا و زۆری له ڕاده‌به‌ده‌ری كرێی عه‌مباركردن، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی زۆری له بازاردا و نه‌بوونی خواست له‌سه‌ری، هه‌رچه‌نده نه‌وتی خاوی برێنت تاڕاده‌یه‌ك پارێزگاری له نرخی خۆی كرد، له خوار 20 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیكیش، كه عێراق یه‌كێكیانه، به‌پێی دوایین راپۆرتی سۆمۆ (كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق) له‌خوار نرخی پێوانه‌یی برێنته‌وه، له‌نێوان 12 بۆ 13 دۆلار فرۆشراوه.
هاوكات به‌پێی ره‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق، كه‌تا ئێستاش له‌به‌ر پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت، ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، نرخی نه‌وتی بۆ ئه‌مساڵ به 56 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی داتا ره‌سمییه‌كان داهاتی عێراق له‌مانگی چواردا (یه‌ك ملیار‌و 423 ملیۆن دۆلار) بووه، كه به به‌راورد به مانگی یه‌كی هه‌مان ساڵ (2020) كه داهاتی فرۆشتنی نه‌وت (6 ملیار و 163 ملیۆن دۆلار) بووه، واته بڕی 4 ملیار و نیو دۆلار بۆ هه‌رمانگێك كورتهێنانی له بودجه‌دا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی پار (2019) نزیكه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده بۆ هه‌مان بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو، داهاتی كه‌میكردووه!
ئه‌مه بۆ وڵاتێكی وه‌ك نه‌رویج ره‌نگه ئاسایی بێت، كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوه‌وه سندووقێكی سیادی داهاته‌كانی نه‌وتیان هه‌یه و ئێستا داهاتی ئه‌و سندووقه له (یه‌ك ترلیۆن دۆلار) تێپه‌ڕیكردووه، له‌و بڕه ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌می، كه له (%5) تێناپه‌ڕێت ده‌توانرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌كاربهێنرێت بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و كاره ستراتیجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كاره‌ساته كتوپڕه‌كان، كه رووبه‌ڕووی وڵات ببێته‌وه. جیاوازییه‌كه له‌وه دایه، كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی سرووشتی وه‌ك داهات بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانی داهاتوویان ده‌بینن، خۆیان له به‌كۆیله‌كردنی وڵاتیان به نرخی نه‌وت پاراستووه، ئه‌وه‌ش بهفرهچهشنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان و له ئارادانه‌بوونی چاوچنۆكی و گه‌نده‌ڵی سه‌ركرده‌كانیان له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات. یاخود نموونه‌ی وڵاتێكی تر، كه ره‌نگه واقعیتربێت بۆ به‌راوردكردن به عێراق، كه ئیماراتی عه‌ره‌بیه، ئیمارات له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا تاڕاده‌یه‌كى زۆر توانیویانه ئابوورییه‌كی فره‌لایه‌ن دروست بكات، كه‌ساڵانێكی زۆره له رێگه‌ی داهاتی بێشوماری نه‌وته‌وه پشتگیریی سێكته‌ره‌كانی تری وه‌ك پسشهسازی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتوگوزاری ده‌كه‌ن و توانیویانه سه‌رنجی كۆمپانیا غه‌یره نه‌وتیه زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، كه به ده‌یان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، به‌م هه‌نگاوه‌یان توانیویانه ئیمارات (دوبه‌ی) بكه‌نه چه‌قی ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له 1964 دا، میری ئیمارات داوای هاوكاری له عێراق كردووه و تاهیر یه‌حیای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وده‌م، (50) هه‌زار دیناری وه‌ك یارمه‌تی پێداون.
دیاره له جیهاندا نموونه‌ی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتیی شكستخواردوومان هه‌ن، كه نه‌ك نه‌وت نه‌بووه‌ته مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانییان، به‌ڵكو به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و گه‌نده‌ڵی لهبهڕێوهبردنیاندا، قاتوقڕی و جه‌نگ و دوواكهوتوویی سه‌راپای وڵاتیانی ته‌نیوه، بۆ وێنه وڵاتێكی وه‌ك ڤه‌نزوێلا، كه یه‌كه‌مین یه‌ده‌كی نه‌وتی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌پێش عه‌ره‌بستانی سعوودییهشهوهیه،كه به 297 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌جۆرێك وێران بووه، كه به‌پێی دووایین راپۆرتی رێپێدراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (مفوضیه الأمم المتحدة لشؤون اللاجئین) له‌نێوان سێ ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 4.6 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته له ئه‌نجامی بێكاری و گرانی و سه‌ختی گوزه‌ران تێیدا، كۆچیانكردووه.
* نه‌وتی كوردستان ئامرازێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی تاڵی عێراقی:
له دوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق و دروستبوونی قه‌واره‌ی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێیی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له سه‌ره‌تاكانی 2004 تا 2009 و هاتنی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای قه‌باره بچووك و مامناوه‌ندیی جیهانی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وتدا بۆ كوردستان، پاشان دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی گه‌وره له‌م هه‌رێمه‌دا، كه‌بووه هۆی راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیا نه‌وتییه گه‌وره جیهانییه‌كان، كه دواتر بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌یان و وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستاندا هاتنه كوردستان، وه‌ك كۆمپانیاكانی ئاكسۆن مۆبیل، شێڵ، تۆتاڵ....تاد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی هه‌رێم دژایه‌تیی زۆری حكومه‌تی ناوه‌ندی لێكهوتهوه، به‌ڵام توانرا په‌ره‌ی پێبدرێت و قۆناغ به قۆناغ نه‌وتی كێڵگه‌كانی كوردستان جگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،بگه‌یه‌نرێته 400 تا 450 هه‌زار به‌رمیل، بگره زۆرتریش.
تائێستا ئه‌گه‌ر وترابێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌زموونی له‌م بوارانه‌دا نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به‌هانه‌یه‌كی قۆڵا نیه، چونكه ده‌توانرا راوێژ به پسپۆڕانی ئه‌و بواره و بواری ئابووریش بكرایه، نه‌ك هه‌ر كه‌سانی خۆمان، به‌ڵكو راوێژ به پسپۆڕانی بێگانه‌ش بكرایه، كه ئه‌مه له‌نێوان وڵاتاندا كارێكی ئاساییه و وه‌ك هه‌مووشتێك ده‌توانرێت كارامه‌یی ولێزانینی كه‌سان و كۆمپانیاكانیش به‌پێی رێككه‌وتن بهێنرایه‌ته هه‌رێمه‌وه، كه‌ئه‌مه نه‌كراوه. خۆ ئه‌گه‌ر كرابێتیش ئه‌وا به‌پێی ڕێوشوێنی له‌بار نه‌بوون. جا ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم مهبهستیانبێت به‌پێی قسه نه‌سته‌قه كوردیه‌كه كه‌ده‌ڵێت : "زیان له‌نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر باشه"، ئه‌وا ده‌توانن كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن هه‌ن، كه ده‌كرێت زوو به زوو، تاوه‌كو كار له‌كار نه‌ترازاوه بگیرێنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌بێت ئه‌وا ده‌كرێت كۆتایی به‌م پاشاگه‌ردانیه‌ی ئه‌م بواره بهێنرێت و كاری رژد بكرێت بۆ پاراستنی ئه‌وه‌ی كه‌له‌ده‌ست نه‌چووه، ئه‌مه‌ش به لێبڕان و گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێت:
1- بنه‌بڕكردنی هه‌رجۆره گه‌نده‌ڵیه‌ك، كه‌تائێستا له‌په‌نا حزبه‌كان و باڵباڵێنی ناوحزبهكاندا كراوه.
2- كاركردن بۆ ئابوورییه‌كی سه‌قامگیرو سه‌ربه‌خۆ، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه پێوه‌نده‌كان به‌كشتوكاڵه‌وه بێت.
3- هاندانی پیشه‌سازیی بچووك وخستنهوهكاری كارگه كۆنه‌كان، كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستی كار لێیان سوودمه‌ند ده‌بوون و هاوكات به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شێكی پێداویستییه‌كانی پڕده‌كرده‌وه.
4- ساڵانێكه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار پاره‌ی هه‌رێم ده‌چێته گیرفانی وڵاتانی هه‌رێمی و ده‌ره‌وه، بۆ بابه‌تگه‌لێك كه هیچ هونه‌رو زانینێكی زۆری پێناوێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كارگانه له هه‌رێمدا بكرێنه‌وه. هه‌ر بۆ نموونه ساڵانه چه‌ند پاره‌ی هه‌رێم بۆ سارده‌مه‌نی و نه‌سته‌له و بابه‌تی منداڵان و شه‌ربه‌ت و ...تاد، ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه‌ئه‌مانه پیشه‌سازییه‌كی زۆر ساكارن و زۆربه‌ی كه‌ره‌سته سهرهتاییهكانیشیان له كوردستان هه‌ن. چ له میوه‌و شیر‌و بابه‌ته‌كانی تریش.
5- گرنگیدان به‌بواری ئاژه‌ڵداری سه‌رده‌مییانه، كه‌ده‌كرێت له‌م رێگه‌یه‌وه به‌ر به‌وه بگیرێت، كهلهچهندان وڵاته‌وه ماست و دۆو به‌هه‌مه سپیاییه‌كان بۆ هه‌رێم بێت، له‌كاتێكدا، كه‌تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ماست و په‌نیری كوردی نه‌ك به‌شی ناوخۆی به‌زیاده‌وه ده‌كرد، به‌ڵكو به‌ره‌و به‌غداد و شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاستیش ده‌نێردرا.
6- له‌كوردستان تا ئێستاش كه‌رتی ئاژه‌ڵداری كۆن له‌ئارادایه, به‌ڵام ئایا كه‌سێ پرسیویه‌تی به‌رهه‌می خوری كوردستان چی لێده‌كرێت، كه‌له ئێستادا به‌هه‌ده‌رده‌چێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ده‌كرێت كارگه‌ی ڕستن و چنینهكان بخرێنه‌وه‌گه‌ڕ یاخود هانی دامه‌زراندنی كارگه‌ی نوێ بدرێت، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵدار، به‌ڵكو ده‌ستی كاریش سوودمه‌ند ده‌بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شیان ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ ئابووریی هه‌رێم. ئه‌مانه نموونه‌یه‌كن بۆ زۆر بواری تر. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا ده‌كرێت داهاتی نه‌وت وه‌كو قه‌رزی وه‌به‌رهێنان سه‌یر بكرێت، تاوه‌كو له ڕێگه‌یه‌وه په‌ره‌پێدان له پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی گه‌وره‌و بچو‌وكدا بكرێت. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت ڕاده‌ستكردنی به‌شێك له نه‌وتی هه‌رێم به‌وڵاتانی پیشه‌سازی، له‌به‌رامبه‌ر بنیاتنانی ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابووریی ههرێمدابێت, بؤ نموونه دامه‌زراندنی كارگه پترۆكیمییاییهكان و دواتر هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌واو و نیمچه ته‌واو، كه له‌زۆر وڵات‌دا سه‌لمێندراوه كه‌سوودی زۆر زیاتری له فرۆشتنی نه‌وتی خاو هه‌یه، یاخود دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیشتیمانی به‌ستانداردی جیهانی بۆ ده‌ربازبوون له‌پاڵاوگه‌ی بچووك لێره‌وله‌وێ، كه‌هه‌م زامنی ئاسایشى وزه‌ی هه‌رێم ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كادری خۆماڵی، تاوه‌كو قۆناغ به قۆناغ ئابووریی هه‌رێم له پشتبه‌ستن ته‌نیا به‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وت، بگوازرێته‌وه بۆ سێكته‌ره‌كانی تر.
بێگومان ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت ، كه‌ڕوویدا، وانامێنێتهوه و جارێكی تر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌وت سه‌روه‌تێكه، كه رۆژێك دێت ، كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، جگه له‌وه‌ش هیچ به‌دوور نازانرێت، كه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا نه‌وت ئه‌و گرنگییه‌ی وه‌ك ئێستا نامێنێت، بۆیه هه‌ر وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وت، ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه ره‌چاو نه‌كات، بێگومان رۆژی ڕه‌ش چاوه‌ڕێی نه‌وه‌كانی داهاتووی ده‌كات.
لێره‌وه سه‌باره‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێین: نه‌چووه بچێت، ده‌كرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنی زانستیانه‌و دڵسۆزانه، هه‌لومه‌رج به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا وهرچهرخێندرێت و دانیشتوانی هه‌رێم له‌م خانه گومانی و دڵه‌ڕاوكێییه رزگار بكرێت، هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كه‌ینه مانگای شیر بۆ ده‌ورووبه‌ر، ئه‌زموونه‌كه‌ش به گورگانخواردوو نه‌ده‌ین.
*ئه‌ندازیاری نه‌وت