پ. د. هاوڕێ مەنسووربەگ - د. ئەرشەد تەها
نووسەر
ديلۆيتی مەزن.. له تۆمەتی جا‌نتاوه بۆ دامه‌زراوه‌يەکی نیشتمانی! ..... دیلۆیت ناترسێت Big4 ببێ بە Big3؟
ئايا كۆمپانياكانى ژمێريارى و وردبينى جێى متمانه‌ن؟
(دیلۆیت- Deloitte) كێیە؟
كۆمپانیای (دیلۆیت تۆش تۆهماتســوی ســنووردار)، كــە نــاسراوە بــە (دیلۆیــت)، كۆمپانيايه‌كى به‌ريتانى نێوده‌وڵه‌تیی فره‌ڕه‌گه‌زه، له ساڵی (1845) له له‌نده‌ن (ويليام ويلش) دایمەزراند. یەكێكــە لــە چــوار گــەورە كۆمپانیاکەی جیهان لە بــواری ژمێریــاری و وردبینــی شانبه‌شانى كۆمپانياکانی (PWC)، (Ernst & Young- EY) و (KPMG) كــە گەورەتریــن تــۆڕی خزمەتگــوزارین لە جیهاندا.
دیلۆیــت خزمەتگــوزاری لــە بــواری وردبینــی و بــاج و ڕاوێــژكاری و ڕاوێــژكاریی دارایــی له ڕێگاى (286200)كارمه‌ندى پڕۆفێشناڵ پێشكه‌شى هاوبه‌شه‌كانى له‌كه‌رتى تايبه‌ت و حكومی له (150) وڵات‌دا ده‌كات. (دیلۆیــت) كۆمپانیایەكــی باوەڕپێكــراوە لــە سەرتاســەری جیهــان و وەك پێــوەر و خــاوەن بڕیــار لــە بــواری كارەكەیــدا پشــتی پــێ دەبەســرێت. داهاتى ساڵى (2018)ی (43.2)مليار دۆلار بوو، کە یەکسانە بە زیاتر لە سێ ئه‌وه‌نده‌ى داهاتى ساڵانەی هه‌رێمى كوردستان!
ئايا كۆمپانياكانى ژمێريارى و وردبينى جێى متمانه‌ن؟
وردبینیی ژمێریاری، یەکێکە لە هەستیارترین و پڕمەترسیدارترین ئەرک. هەر بۆیە خاوەن و ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیاکان و خاوەن پشکەکان، چارەنووسی خۆیان و سەرمایەکانیان بە توانای کۆمپانیا ژمێریارییەکان دەسپێرن و خاترجەمن لە دۆزینەوەی هەڵە و ڕاستکردنەوەی بڕیاری چەوت. هاوکاریکردن بۆ دووبارەنەبوونەوەی ناڕێکیی کارگێڕی و خواروخێچ مامەڵەکردن لەگەڵ داهات.. ئەرکی هەرە لەپێشی کۆمپانیا ژمێریارییەکانە.
پيشه‌ى وردبينى له ژمێرياریدا گرنگیی تايبه‌تى هه‌يه له كۆمه‌ڵگه ئابورييه پێشكه‌وتووه‌كاندا، چونكه ڕۆڵى گەورەی هه‌يه بۆ دروستكردنى متمانه به به‌ڵگه‌نامه داراييه‌كان و ده‌ركردنى بڕيارى جۆراوجۆرى ئابوریی دروست. بۆیە تێگه‌يشتن له كێبڕكێی نێوان كۆمپانياكان له بازاڕى وردبينى كردن‌دا زۆر گرنگه، به‌تايبه‌تى كاتێك کە له زۆربه‌ى وڵاتاندا ژماره‌يه‌كى كه‌م له كۆمپانيا ده‌ستييان به‌سه‌ر بازاڕى وردبينیدا گرتووه و قۆرخی کارەکەیان کردووە. له ئاستى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا چوار كۆمپانيا ده‌ستييان به‌سه‌ر (90%)ى به‌شه بازاڕدا گرتووه! كه پێيان ده‌وترێت (Big 4).
لە ساڵی 2001 دا، سەرۆک وەزیرانی هیندستان (مانموهان سینگ) داوای لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (جۆرج بوشی کوڕ) کرد تا فشار بخاتە سەر کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل، بەڵکو کۆمپانیای نیشتیمانیی هیندی بکاتە هاوبەش لە کاری پشکنین و بەرهەمهێنانی نەوت لە کەناراوەکانی ڕوسیا. بوش وەڵامی دایەوە: " کەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە بە ئێکسۆ‌ن مۆبیل بڵێت چی دەکات؟! ".
کەچی ئەو ئێکسۆنە زەبەلاحە و سەرجەم زەبەلاحەکانی دیکەی پیشەسازیی نەوت و گاز، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، خوازیار و ملکەچی ڕێنماییە توندەکانی دیلۆیتن.
بۆچى قۆرخكارى قبوڵه؟
نيگه‌رانى له قۆرخكردنى بازاڕ له لايه‌ن ته‌نها چوار كۆمپانياکە، بووە هۆی ئەنجامدانی سه‌دان توێژينه‌وه له‌سه‌ره‌تاى ساڵانی (1960) بە دواوە. زۆربه‌ى توێژينه‌وه‌كان کۆکن لەسەر ئەوەی كه يه‌كگرتنى چوار كۆمپانياكە هۆكاریی بەهێزی قۆرخكردنیانە بۆ بازاڕ. سه‌ره‌ڕاى قۆرخكارى، هۆكارى لۆژيكى و شه‌رعى هه‌بوون بۆ يه‌كگرتنى كۆمپانياكان و دروستبوونى ئه‌و كۆمپانيا گه‌ورانه، وه‌ك دروستبوونى كۆمپانيا كيشوه‌ربڕه‌كان بە وێنەی پيپسى، كۆكاكۆلا، پرۆكته‌ر و گامبل (P&G)، بانكه گه‌وره‌كان، كۆمپانيا نه‌وتييه‌كان... هتد. هه‌روه‌ها بۆ سودوه‌رگرتن له‌وه‌ى پێى ده‌وترێت ئابوریی قه‌باره. واته سوود وه‌رگرتن له كه‌مبوونه‌وه‌ى نێوه‌ندى تێچوونى گشتى له مەودای درێژدا به‌هۆى گه‌وره‌بوونى قه‌باره‌ى به‌رهه‌م و كاره‌كان. سه‌ره‌ڕاى سودوه‌رگرتن له شاره‌زايى و لێهاتوويى هاوبه‌ش، ئه‌مانه بوونه هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى تێچوونى كۆمپانياكانى وردبينى و باشتربوونى ئاستى خزمه‌تگوزارى و كواليتى پێداچوونه‌وه و وردبينى و سه‌ربه‌خۆيى كارى وردبينیی ئه‌ژماره‌كان.
لە لایەکی دیکە له ڕووى كردارييه‌وه جيهانگيرى بۆته هۆى دروستبوونى كۆمپانيا گه‌وره و ئاڵۆز و فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، کە وردبينى كردن له كارى ئه‌و كۆمپانيايانه پێويستی به لێهاتوويى به‌رز و جيهانى هه‌يه له هه‌موو بواره‌كانى وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنى قه‌واڵه‌كان و دراوى ئه‌ليكترۆنى و كۆدكراوه‌كان و شيكردنه‌وه‌ى ئه‌نته‌رنێتدا. ته‌نها ئه‌و چوار كۆمپانيايه كادر و كه‌ره‌سته و لێهاتوويى و شاره‌زايى پێويستييان هه‌يه بۆ ئه‌م جۆره كارانه. كۆمپانيا بچوكه‌كان ناتوانن وردبينى له ژمێريارى كۆمپانيا زه‌به‌لاحه‌كان بكه‌ن، چونکە ئه‌گه‌ر له ڕووى تيۆريشەوە ئه‌و كۆمپانيا بچووكانه بتوانن كردارى پێداچوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا ئه‌و داهاته‌ى لەو پرۆسەیەدا ده‌ستييان ده‌كه‌وێت بڕێكى زۆرى پاره ده‌بێت و ده‌بێته داهاتى سه‌ره‌كى كۆمپانياكه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانيا بچوكەکە كار له‌سه‌ر ڕ‌ازى كردنى به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانيا گه‌وره‌كه ده‌كات، بۆیە كردارى پێداچوونه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر پرسيار. له‌به‌ر ئه‌وه تا قه‌باره‌ى هاوبه‌شه‌كانيان گه‌وره‌تر بێت.. دروستبوونى كۆمپانياى گه‌وره پێويستتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه قۆرخكارى له‌م بازاڕەدا قبوڵكراو بێت.
له لايه‌كى دیکە‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانيا بچوكه‌كانى وردبينى ناتوانن ڕكابه‌ریی كۆمپانيا گه‌روه‌كان بكه‌ن، ترس هه‌يه كه ئه‌و كۆمپانيايانه په‌نا ببه‌نه به‌ر دابه‌زاندنى نرخى پێداچوونه‌وه و وردبينیكردن لە پێناوی ڕاكێشانى هاوبه‌ش، ئه‌مه‌ش كاريگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كواليتیی پرۆسەی پێداچوونه‌وه و وردبينى كردن و دروستیی ليسته داراييه‌كان، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ببێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ديارده‌يه‌كى مه‌ترسيدارتر كه ديارده‌ى به بازاڕكردنى بۆچوونى ژمێريارييه (Opining Shopping)، به جۆرێك كۆمپانيا گه‌وره‌كان په‌نا ببه‌نه به‌ر كۆمپانيا بچووكه‌كانى وردبينى بۆ واژووكردنى ئه‌و ليسته داراييانه‌ى كه سه‌رپێچى ژمێريارييان تێدايه به‌رامبه‌ر كرێيه‌كى به‌رز.
ئابڕووى چوو، پێنج بوون.. بوون به چوار!
“ئينڕۆن كۆرپ” ناوى ئه‌و كۆمپانيايه‌يه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له لیستی 10 كۆمپانيا سه‌ركه‌وتوو و گه‌وره‌كانى ئه‌مريكا بوو پێش ئه‌وه‌ى بكه‌وێت و بۆ هه‌ميشه ون بێت. داڕمانى ئەو کۆمپانیایە، بۆرسه‌ى “وۆڵ ستريتى” هه‌ژاند و كاريگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر ژيانى (401) هه‌زار كارمه‌ند هه‌بوو به ناردنه‌وه‌يان بۆ ماڵه‌وه له ساڵى (2001)دا. ئه‌و كۆمپانيايه فێڵى له ليسته داراييه‌كان ده‌كرد و زيانه‌كانى كۆمپانياى ده‌شارده‌وه و زياده‌ڕه‌وى له قازانجه‌كانیدا ده‌كرد ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كۆمپانياكه بڕيارى بنياتنانى وێستگه‌يه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى دابوايه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ قازانجه‌كانى ده‌خه‌مڵاند و ده‌يخسته ناو ليسته داراييه‌كانى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قازانجه‌كه كه‌متر بووایە له بڕی خه‌مڵێنراو.. له جياتى تۆماركردنى وه‌ك زيان، هه‌ڵده‌ستا به گواستنه‌وه‌ى هه‌بووه‌كان بۆ كۆمپانيايه‌كى دیکە كه تايبه‌ت بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه. به‌م جۆره زيانه‌كانى ده‌شارده‌وه و به زياده‌ڕه‌ويه‌وه قازانجه‌كانى پیشانده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانياکە بۆ چه‌ند ساڵيك سه‌ريان لێشێوابوو و نەیاندەزانی چۆن ئه‌و كه‌لێنه داراييه پڕ بكه‌نه‌وه كه به‌و شێوازه ژمێريارييه دروستيان كردبوو. شيكه‌ره‌وانی بازاڕه‌كانى پشك پشتيان به ڕاپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانى كۆمپانياى وردبينى ده‌به‌ست بۆ ئامۆژگارى كردن دەربارەی كڕين يان فرۆشتنى پشكى كۆمپانياكه، ئه‌مه‌ش بووبووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پشكه‌كانى (ئينڕۆن).
يه‌كه‌م كه‌س کە هه‌ستى به فێڵى كۆمپانياى ئينڕۆن كرد، کارمەندێکی كۆمپانياى (ميريل لينش) بوو کە ناوی (جۆن ئۆڵسن) بوو. دوای ئەوەی ده‌ستى به پرسياركردن كرد، له‌سه‌ر داواى کۆمپانیای (ئينڕۆن) له سەر کار لادرا. لە بەرامبەردا (ئینڕۆن) كۆمپانياى (ميريل لينش)ی به دوو گرێبه‌ستی (50) مليۆن دۆلاری قه‌ره‌بوو كرده‌وه. واتا به‌هاى بێده‌نگكردنى يه‌ك كه‌س (100) مليۆن دۆلار بوو!
كۆمپانياى (ئارسه‌ر ئه‌ندرسن) بۆ خزمه‌تگوزاریی پێداچوونه‌وه و وردبينى، ياريكه‌رێكى سه‌ره‌كى بوو له ئابڕوچوونى كۆمپانياى (ئينڕۆن)، چونكه ئه‌وكات كۆمپانياى (ئارسه‌ر ئه‌ندرسن) يه‌كێك بوو له پێنج كۆمپانيا گه‌وره‌كانى وردبينى و خاوه‌نى سومعه‌يه‌كى به‌رز بوو.
هه‌رچه‌نده (ئينڕۆن) كاره‌كانى به فێل ده‌ڕواند، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى (ئارسه‌ر ئه‌ندرسن) به‌س بوو بۆ متمانه‌كردن به ليسته داراييه‌كانى و نه‌بوونى گومان له‌لايه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و لايه‌نه ڕێكخه‌ره‌كان بۆ ماوه‌يه‌ك. به‌ڵام يارييه‌كه بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وام نه‌بوو، له ساڵى (2001) ژماره‌يه‌ك له شيكه‌ره‌وه‌كان گومانيان هه‌بوو له قازانجه‌كان و ده‌ستيانكرد به ڕاوه‌دوونانى (ئينڕۆن) و (ئارسه‌ر ئه‌ندرسن).
(ئارسه‌ر ئه‌ندرسن) بۆ ماوه‌ى شازده ساڵ وه‌ك كۆمپانياى وردبينى بۆ (ئينڕۆن) كارى كرد، به پێى به‌ڵگه‌نامه‌كانى دادگا هه‌ردوولا ڕێكه‌وتبوون له‌سه‌ر ڕيزبه‌ندكردنى مليۆنه‌ها دۆلار وه‌ك زياده‌ى مافى خاوه‌ن پشكه‌كان به شێوه‌يه‌كى وه‌همى. ئه‌وه‌ش بووه هۆى هه‌ڵسه‌نگاندنى ساخته بۆ به‌هاى كۆمپانياکە.
بۆیە له ساڵى (2002) به‌فه‌رمى له‌لايه‌ن دادگا تۆمه‌تبار كرا، مۆڵه‌تەکەی ڕاده‌ستكرده‌وه و مايه‌پووچبوونی ڕاگەیاند و (85) هه‌زار فه‌رمانبه‌رى ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه. به‌مجۆره يه‌كێك له پێنج گه‌وره‌ترين كۆمپانياى خزمه‌تگوزارى پێداچوونه‌وه و وردبينى كۆتايى هات و Big 5 بوو بە Big 4.
ئایا ديلۆيت نه‌وتى كوردستان له جا‌نتاوه ده‌كاته دامه‌زراوه؟ يان كوردستان، چوار ده‌كات بە سێ؟!
له مێژووى حوكمڕانیی هه‌رێمى كوردستاندا دۆسيه‌ى نه‌وت زۆرترين مشتومڕى له‌سه‌ر كراوه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ى حكومەتــی هەرێــم بڕيارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستانى دا بــە مه‌به‌ستى گەشــەپێدانی ســێكتەری نــەوت و گاز لــە هەرێــمدا، لەوساوە و هه‌ميشه له لايه‌ن ڕه‌خنه‌گرانەوە ئەو دۆسيه‌یە تۆمه‌تباركراوه به ناڕوونی و ناشه‌فافی. وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانیش به وەزارەتی جانتا ناوبراوه!
ئەگەرچی چەنــد ســاڵێكە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەســتكراوە بــە كۆكردنــەوەی ئــەو ژمارانــەی ئەژمــار كــراون و پەیوەندییــان بــە كەرتــی نەوتــەوە هەیــە، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون. لەبه‌ر ئه‌وه ئەنجومەنــی هەرێمی بــۆ كاروبــاری نــەوت و گاز لــە حكومەتــی هەرێمــی كوردســتان، بــۆ لێكۆڵینــەوەی زیاتــر لــە ڕاســتی و دروســتی ژمــارەكان، كۆمپانیــای (دیلۆیــت)ى نێودەوڵەتــی ڕاســپاردووە تا بــە شــێوەیەكی ســەربەخۆ پێداچوونــەوە بكــات بــۆ لایەنــە ســەرەكییەكانی ئــەو ســێكتەرە. لــە بەشــی یەكەمــدا ئەرکەکی بریتیە لە پشتڕاســتكردنەوەی ئــەو ژمارانــەی كــە پەیوەســن بــە هەناردەكــردنی بەرهــەم و بەكارهێنــان و داهاتــی نەوتــی هەرێمــی كوردســتان. مەبەســت لــە ڕاســپاردنی كۆمپانیــای (دیلۆیــت) دڵنیابوونەوەیــە لــەوەی كــە ســەرجەم ژمــارە ڕاگەیەنــراوەكان بــە وردی لەلایــەن دەزگایەكــی ســەربەخۆ و باوەڕپێكــراوەوە پێداچوونەوەیــان بــۆ بكرێــت. دەزگایەک كــە پســپۆڕ و شــارەزا و بەناوبانگــە و هیــچ بەرژەوەندییەكــی تایبەتــی نییــە و دەتوانێــت ببێتــە جێــی متمانــەی هەمــوو لایەنــە پەیوەندیــدارە ناوخۆیــی و نێودەوڵەتییــەكان.
ڕاپۆرتەكانــی پێداچوونــەوەی (دیلۆیــت) گرنگییەكــی بەرچاویــان هەیــە لەبــەر ئــەوەی بــۆ یەكەمجــارە لەلایــەن كۆمپانیایەكــی نێودەوڵەتیــی ســەربەخۆوە بــە شــێوەیەكی فەرمــی پێداچوونــەوە بكرێــت بــە داتاكانــی بەرهەمــی نــەوت و هەناردەكــردن و بەكارهێنــان و داهاتەكانــی نــەوت لــە هەرێــمدا، ئەمــەش بــوار بــۆ هاووڵاتییــان دەڕەخســێنێت بــە وردی چاودێــری داهاتەكانــی نــەوت بكــەن و بــە ڕوونــی ژمــارەكان لەســەر گەورەتریــن ئاســتی هەنــاردەی داهاتــەكان لــە هەرێــمدا ببینــن.
کورد دەڵێت: کە ڕیش هات، دەبێ شانەی بۆ هەڵگری. بۆیە بڕیاری دەسنیشانکردنی دیلۆیت بۆ ئەو ئەرکە یەکێکە لە هەنگاوە دروستەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستەڕێکردنی ئەم کەرتە هەستیارە، لە هەرێمێکدا کە پڕە لە کێشمەکێشی سیاسی و بێ متمانەیی نێوان لایەنە ناکۆکەکان.
داهاتى ساڵانه‌ى ديلۆيت زياتر له سێ ئه‌وه‌نده‌ى داهاتى ساڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستانه! ئايا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندييه سنوورداره‌ى كه له هه‌رێم ده‌ستى كه‌وتووه (به به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتى ساڵانه‌ى خۆى کە 43 مليار دۆلارە) شايه‌نى ئه‌وه‌يه سه‌ركێشى بكات و واژوو له‌سه‌ر داتاى نادروست بكات و چاره‌نووسى خۆى وه‌ك كۆمپاناى (ئارسه‌ر ئه‌ندرسن) لێبكات و ملياره‌ها دۆلار له‌ده‌ست بدات؟
دەشێت دیلۆیت تروسکاییەکی لە کۆتایی تونێلی پیشەسازیی نەوت و گازی کوردستان بەدی کردبێت، دەنا Big4 دەبێت بە Big3.
پ. د. هاوڕێ مه‌نسوربه‌گ/ دكتۆرا له جیۆلۆجیای نه‌وت
د. ئه‌رشه‌د ته‌ها/ دكتۆرا له سیاسه‌تی ئابووری