به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
هه‌ی كۆیله، وه‌ره به‌ره‌ی میلله‌ت!
بیری نییه جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ر هه‌ر ئه‌وانه نین كه ئه‌م له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام و سابوونكهرانی سلێمانی بینیونی و ناسیونی
لێره میلله‌ت پێنج ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كه‌سێكن. هه‌ر بڕێك له مانه‌ش سه‌ر به حیزبێكن. جه‌ماوه‌ری هه‌ر حیزبێكیش شوێنكه‌وته‌كانی حیزبێكی تری پێ میلله‌ت نییه. هه‌مووی داوا له یه‌كتری ده‌كه‌ن بچنه به‌ره‌ی میلله‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ كه منیش ئه‌م وتاره‌م ده‌نووسی، چه‌ند گه‌نجێك كه ئه‌وانیش میلله‌تی چه‌ند حیزبێكی تر بوون (به ده‌م جنێوه‌وه) داوایان لێ كردم بێمه‌وه به‌ره‌ی میلله‌ت "تا روو ڕه‌ش نه‌بم".
جا ئه‌وه‌ی كه نووسه‌رێك پێی وا بێت ته‌نیا له سلێمانی جه‌ماوه‌ر هه‌یه و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان لێی ڕازی نه‌بن، ئه‌وا فیلمی ده‌سوتێ و كه‌س شوێنكه‌وته‌ی نابێت، رێك ئه‌مه ئه‌و جه‌هله‌یه كه وای كردووه، ناوبانگ و فكری هیچ نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره نه‌گاته سیمێڵ و زاوێته‌ی بادینان.
ئه‌وه‌ی كه نووسه‌رێكی دهۆك له كه‌لار كه‌س نایناسێت و ته‌نیا پێی وایه خه‌ڵكی دهۆك جه‌ماوه‌ری ئه‌ون، ئه‌مه له‌وه‌وه‌یه كه كاكی نووسه‌ر له ساڵێكدا شه‌ش جار خۆی ده‌كات به ئه‌سته‌نبوڵدا، كه‌چی هێشتاش نازانێت قه‌ڵای شێروانه له كوێیه!
نووسه‌رێك كه له سلێمانییه‌وه پێی وا نه‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له دهۆكن (میلله‌تن)، هه‌ر پێی وا بێت به‌شه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وری خۆی میلله‌ته، ئیدی چۆن ده‌توانێت تێڕوانن و بیروڕا سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته دهۆك؟!
ئه‌و كاته‌ی كابرای سه‌ر به یه‌كێتی و گۆڕان، گوایه وه‌ك ناڕه‌زایی دژ به پارتی، جامانه‌ی سووریا‌ن ده‌سووتاند، بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه سه‌دان كه‌سی ناو مه‌كۆ و مه‌ڵبه‌ندی موسڵ و بادینانی خۆیشیان جامانه‌ی سووریا‌ن ده‌به‌ست، ئێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له داخا ده‌بوونه پارتی، بۆ له‌گه‌ڵ تۆ بمێننه‌وه؟ چۆن ده‌ته‌وێت خه‌ڵكی بادینان باوه‌ڕ به به‌رنامه‌كانت بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگت پێ بده‌ن!
ده‌یان هاوڕێی بارزانیم هه‌یه، به‌ڕێز (به‌ختیار عه‌لی)یان پێ رۆشنبیرێکی گه‌وره‌یه، هه‌ندێكیشیان پێیان وایه بۆ خۆی فه‌یله‌سوفێكه و به سودفه ده‌ست ئێمه‌ی كورد كه‌وتووه، كه‌چی نووسه‌ری ناوبراو، له رۆمانه‌كانیدا گه‌وره‌ترین سیمبوڵ و فیگه‌ری پیرۆزی ئه‌وان و به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كوتێت، بیری نییه جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ر هه‌ر ئه‌وانه نین كه ئه‌م له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام و سابوونكهرانی سلێمانی بینیونی و ناسیونی!
مرۆڤ گه‌ر بیه‌وێت گشتی و جیهانی بێت، واته به قه‌وله ئینگلیزییه‌كه‌ی یونیڤێرساڵ و ئێنته‌رناشناڵ بێت، پێوسته ئه‌وه بزانێت كه میلله‌ت ته‌نیا تۆپه‌ڵه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان نییه، ئه‌گه‌ر هاوڕێی به‌ڕێزم كاك (رێبینی ئه‌حمه‌د هه‌ردی) هیچ هاوڕێ و ته‌نانه‌ت هیچ خوێنه‌رێكی له باعه‌درێ و به‌رده‌ڕه‌ش و هه‌ریر و زاخۆ دروست نه‌كردبێت و له دوو ساڵ جارێكدا پیاسه‌یه‌كی ئه‌و شوێنانه نه‌كات، ئیتر چۆن ده‌توانێت به وتاره‌كانی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر فكری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دروست بكات؟
خۆ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ر ماڵوێرانی و خوێن و كوشتار نه‌بوو، ئه‌گه‌ر له ڕووی كۆمه‌ڵناسییه‌وه لێی بڕوانرێت، چه‌ند سوودێكی باشیشی هه‌بووه. گه‌وره‌ترین سودی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه بوو كه هه‌زاران خه‌ڵكی له دهۆكه‌وه برده سلێمانی، له سلێمانییه‌وه هێنایه هه‌ولێر، له هه‌ولێره‌وه بردییه گه‌رمیان. ئه‌م میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه كه هه‌مووی ئولفه‌تی به گه‌ڕه‌ك و گونده‌كه‌ی خۆیه‌وه گرتووه و وێنه گه‌وره‌كه‌ی نیشتمان نابینێت، شه‌ڕی ناوخۆ وای لێ كرد تێبگات: وڵات ته‌نیا بریتی نییه له گونده‌كه‌ی ئه‌وان، میلله‌تیش هه‌ر دراوسێ و ئه‌ندام و كادره‌كانی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆ و لقه‌كه‌ی ئه‌و نییه!