جیهانگیر سەدیق گوڵپی
نووسەر
كاروانی رێكنه‌كه‌وتن
- چیرۆكی رێككەوتنەكانی نەوت و بوودجە لە نێوان هەرێم و بەغدا -
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆخی پازده ساڵی ڕابردوو و ئێستای په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له بواری دارایی و نه‌وت و بوودجه‌دا، دوو ته‌وه‌ری گرنگی ئه‌م وتاره بریتین له: پێگه‌ی یاسا و ڕێككه‌وتنه‌كان له‌و بواره‌دا، چیرۆكی ڕێكه‌وتنه‌كانی نه‌وت و بوودجه له 2005-2019.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: پێگه‌ی یاسا و رێككه‌وتنه‌كان له په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا بۆ پرسی دابه‌شكردنی سامان و دارایی زیاد له هه‌موو شتێك پشت به‌ده‌ستوور و یاسا و رێسا و پێوه‌ری تایبه‌ت و دامه‌زراوه‌ی پسپۆڕ و هاوبه‌ش ده‌به‌سترێت و پرسه‌كه به‌كه‌می ده‌خرێته ناو دۆسیه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، ئه‌و ڕێككهوتنانهیشی كه هه‌ندێ جار له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێن دوو جۆرن؛ جۆرێكیان ئه‌وانه‌ن كه بۆ دانان و ڕیكخستنه‌وه‌ی ده‌ستور و یاسا و ڕێسا و بنچینه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، جۆری دووه‌میش ئه‌وانه‌ن كه له كاتی پێویست و له باره‌ی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسایاكانهوه ئه‌نجام ده‌درێن. واته جۆری یه‌كه‌م ئامانجه‌كه‌ی بۆ ته‌شریعه و جۆری دووه‌م بۆ ته‌كنیك، یه‌كه‌م بۆ داڕشتنی یاسا و ڕێسایه و دووه‌م بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی.
له‌عیراقدا پازده ساڵه داڕشتنی بنه‌ما یاسایی و دامهزاروهییهكانی فیدراڵیه‌تی دارایی و بواری دابه‌شكردنی سامان و داهات و ده‌سه‌ڵات فه‌رامۆش ده‌كرێن و له‌كاتی كێشه و گرفته‌كاندا په‌نا ده‌برێته‌وه به‌ر ڕێككه‌وتنی كرچ و كاڵ و كورت مه‌ودا، له‌وێیشه‌وه په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان ده‌خرێنه ژێر ڕه‌حمه‌تی هه‌ڵوێست و میزاجی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه لێره ڕێككه‌وتنه‌كان ناچنه چوارچێوه‌ی هیچ یه‌ك له دوو جۆره‌كه‌ی رێككه‌وتنه‌وه، به واتا له نێوان ڕێككه‌وتن و یاساكاندا په‌یوه‌ندیه‌كی ناساز هه‌یه، نه ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌بنه به‌رهه‌مهێنه‌ری یاسا، نهیاساكانیش ده‌بنه هۆی ڕێككه‌وتن. به‌ڵكو ڕێككه‌وتنه‌كان خۆیان ده‌كرێنه ئه‌لته‌رناتیڤی یاسا و ڕێساكان، دواجاریش هیچ كات وه‌كو پێویست جێبه‌جێناكرێن.
دۆخی سیاسیی ئاڵۆزی عیراق و فره جه‌مسه‌ری و ناسه‌قامگیریی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی به‌جۆرێكه كه بۆ ڕێككه‌وتنی فراوان و درێژمه‌ودا ده‌ست نادات و، ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌شێوه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر بودجه‌یش له نیوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن، زۆر نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كانی فیدراڵیه‌تی دارایی، له ڕوی مامه‌ڵه‌ی دان و وه‌رگرتنه‌وه به جۆرێك ده‌كرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوان دوو كۆمپانیای بازرگانی یان دوو دهوڵهتدابن.
سه‌ره‌نجام تاكو ئێستا دۆخی یاسایی دابه‌شكردنی سامان و داهات به جۆرێكه كه له‌كاتی نه‌بوونی یاساكاندا، ده‌رگا بۆ ڕێككه‌وتنه سیاسیدهكان ده‌خرێته سه‌رپشت و له كاتی بوونیشیاندا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه، چونكه یاساكان شیاوی جێبه‌جێكردن نین، وه‌ك یاساكانی بودجه‌ی ساڵانی 2015-2018 و یاساكانی تری په‌یوه‌ست به‌بواری سامان ودارایی كه له ساڵانی 2016-2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه به‌زۆرینه په‌سه‌ند كراون.
ڕێككه‌وتنه‌كانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گشتگیر‌و پڕوردهكاری و درێژمه‌ودا نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخرێنه چوارچێوه‌ی یاسا بنهڕهتیهكانهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌تی جێبه‌جێكردنیان نییه، ئیدی په‌یوه‌ندیه‌كان له كێشه‌یه‌كه‌وه ده‌ده‌نه ده‌ست كێشه‌یه‌كی تر، وه‌ك رێككه‌وتنی پشكی 17% و ڕێككه‌وتنه‌كانی نه‌وت و بوودجه‌ی ساڵانی 2010-2019.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: چیرۆكی ڕێكه‌وتنه‌كانی نه‌وت و بوودجه له ساڵانی 2005-2019
یه‌كه‌م/ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 17%ی بودجه
له پاش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له 2005، یاسا و بنه‌مایه‌كی ڕوون بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق بونی نه‌بوو، له سه‌ره‌تادا بابه‌تی نه‌وتیش وه‌ك كێشه‌ی گه‌وره زه‌ق نه‌كرابویه‌وه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هه‌بوو له باره‌ی پشك و دابه‌شكاریی داهاته‌وه ته‌نها بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی (121) بوو كه تێیدا هاتووه (پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته ئیتیحادیه‌كان ته‌رخانده‌كرێت بۆ هه‌رێم و پارێزگاكان، كه به‌شی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و بهرپرسیاریهتیهكانیان بكات، بهڕهچاوركردنی سامان و داهات و پێداویستیه‌كان و ڕێژه‌ی دانیشتوانیان)، له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 112 كه ئاماژه‌ی به دیاریكردنی پشكێك كردووه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و بێبه‌شبون له داهاته‌كانی نه‌وت له ڕابوردوودا.
بێگومان كاركردن به‌و پره‌نسیپانه به پێی ده‌ستوور پێویستیی به داڕشتنی یاسا و ڕێسای بنه‌ڕه‌تی و پێكهێنانی ده‌سته‌ی هاوبه‌ش و دانانی پێوه‌ری بابه‌تی هه‌بوو، كه به زوویی نه‌ده‌كران، بۆیه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتوان ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم، له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه و لێكه‌وته‌كانییه‌وه ڕووداو و مامه‌ڵه‌كانی ساڵانی ڕابردوو به گشتی له پرسی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كاندا، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خوارهیان سه‌لماند:
- ڕێككه‌وتنه‌كه، یان ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌خرایه ناو یاسا بنهڕهتیەكانی بواری داراییه‌وه، بۆیه وه‌ك بابه‌تێكی كاتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌غدا ئاره‌زووی هه‌بوو له یاساكانی بودجه‌ی ساڵانه‌دا، ئاماژه‌ی پێ ده‌دا و، پاشتریش تاك لایه‌نه و به‌بێ سه‌رژمێری و پاساوی ڕه‌وا له پاش 2017ه‌وه گۆڕییان به 12.67%.
- له ڕووی داراییه‌وه، ڕێككه‌وتنێكی تێر‌و ته‌سه‌ل و پڕ ورده‌كاری نه‌بووه، ڕووچونی پێویستی بۆ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت سنووری خه‌رجیه سیادیه‌كان نه‌بووه، كه پاشتر بوونه بڕگه‌یه‌كی لاستیكی و به‌شێكی گه‌وره‌ی بوودجه‌ی عێراق ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم، ساڵانه‌یش زیاتر له 35% ی بودجه‌ی گشتی عێراق پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌چووه‌ته سه‌ر بابه‌تی قه‌رزه گشتییه‌كان.
- تێڕوانین و تێگه‌یشتنی پێویستی ده‌رباره‌ی بابه‌تی داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم نه‌بووه، یان نه‌چووه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، وه‌ك ده‌بینین تاكو 2019 هیچ یاسایه‌كی ڕوون له عێراقدا نه‌بوو بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات و پشكی هه‌ریه‌ك له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام به‌غدا به‌ڕاڤه‌ی خۆی گشت داهاته‌كانی باج و گومرگی هه‌رێمیشی به داهاتی ئیتیحادی ده‌زانی، له‌و ساڵانه‌ی كه بوودجه‌ی هه‌رێمی ده‌نارد به شێوه‌ی ڕووتهنكردن (المقاصة) له پشكی هه‌رێمی ده‌بڕین، پاشتریش له یاسای كارگێڕی دارایی ئیتیحادیدا له 2019 ئه‌وه‌ی چه‌سپاند. دیاره ئه‌مه‌یش تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی فیدراڵیه‌تی داراییه. له وڵاتانی فیدراڵیدا، هیچ كات كۆی گشتی داهاتی باج و گومرگه‌كان له چوارچێوه‌ی داهاتی ئیتیحادیدا دانانرێن، یان ته‌نها بۆ هه‌رێمه‌كان نابن، به‌ڵكو دابه‌شكاری له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری باج، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له هه‌ر وڵاتێكیش به جۆرێكه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هیچ كات ئه‌و لێبڕینه‌ی داهاته‌كان وه‌ك به‌شداری له داهات (المشاركة بالايرادات) بۆ هه‌رێم هه‌ژمار نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و گوتاره بره‌وی هه‌بوو كه ده‌ڵی هه‌رێم هیچ بڕه داهاتێكی نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئه‌و خاڵانه به گشتی، ناو به‌ناو ده‌نگی لێ به‌رزده‌بووه‌وه و ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت، به‌شێك له به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان هه‌ڵده‌بڕی به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بوودجه به هه‌رێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، تاكو ساڵی 2013 په‌یوه‌ندیه‌كان به‌و جۆره به‌رده‌وام بوون، هه‌رێم به فیعلی له بری 17% ڕێژه‌ی 11%ی بوودجه‌ی بۆ ده‌هات.
به‌ڵام له ساڵی 2010 ه‌وه ورده ورده كێشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت گه‌وره‌تر بوون و چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر كرا، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین.
دووه‌م/ ڕێككه‌وتنه‌كانی نه‌وت و بودجه له 2010-2019
بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم بۆ پیش ساڵانی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ڕووخانی ڕژێمی پێشوی عێراق، نه‌مانی گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی، په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له 2005 ده‌رفه‌ته‌كه‌یان بۆ هه‌رێم فراوان كرد.
هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به پشت به‌ستن به مادده‌كانی 112 و 115 و 121ی ده‌ستووری عێراق به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی به مافی خۆی ده‌زانی، هه‌رچه‌ند پێویست بوو یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی وه‌ك یاسایه‌كی نیشتمانی به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان، نه‌ك به زۆرینه په‌سه‌ند بكرێت و گرێوگۆڵهكانی ماده‌ی 111و 112ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌و یاسایه تاكو ئێستایش ده‌رنه‌چووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی نه‌وت ناچێته چوارچێوه ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تیه‌كانی ناوه‌نده‌وه به‌پیی مادده‌ی 110ی ده‌ستوور، بۆیه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2007 پاڵپشت به‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی سه‌ره‌وه، یاسای نه‌وت و گازی په‌سه‌ند كرد. به‌ڵام به‌غدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یاریی خۆی بۆ یاساكه ده‌ربڕی.
حكومه‌تی هه‌رێم به پێی ئه‌و یاسایه به شێوه‌یه‌كی فراوانتر ده‌ستی كرد به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له بواری نه‌وتدا، له‌و میانه‌دا دۆخی عێراق به گشتی و هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵوێسته توند و نهیارانهكانی به‌غدا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مایه‌ی ئه‌وه بوون، كه گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه، وه‌ك ڕیسكێكی گه‌وره بێت.
له وه‌به‌رهێناندا، هه‌میشه ڕیسكی گه‌وره هاوتای قازانجی زۆره، بۆیه به‌هۆی هه‌بوونی ڕیسكی گه‌وره له وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌می توانای دارایی بۆ چونه ژێرباری تێچووی پرۆسه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین، هه‌رێم به ناچاریش با ده‌بوو په‌یڕه‌وی گرێبه‌ستی جۆری هاوبه‌شی له به‌رهه‌م بكات، كه بۆ كۆمپانیاكان ڕیسك و قازانجی زیاتره و بۆهه‌رێم ڕیسك و قازانجی كه‌مترە له چاو گرێبه‌ستی جۆری خزمه‌تگوزاری.
به‌غدا هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕوای به هه‌بوونی ماف و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌بوو له بواری نه‌وتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا جۆری گرێبه‌سته‌كان بوونه سه‌ربار و گرێیه‌كی تری گه‌وره له كێشه‌كه‌دا، تاكو ئێستاش تێچووی به‌رهه‌مهێنان و پشك و شایسته‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان یه‌كێكن له بیانوو و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كان.
پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كی حوزه‌یرانی 2009 به فه‌رمی ته‌واو بوونی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، ناڕازهییهكانی به‌غدا زیاتر هه‌ڵكشان، تاكو ئه‌و كاته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم له ئاستێكی لاوازدا بوو، وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا كه به‌شی زۆری بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆییه، به‌ڵام له پاش ئه‌و به‌رواره‌وه، بڕی به‌رهه‌م و هه‌نارده ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، تاگه‌یشته نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه.
ئه‌مه‌و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك ناكۆكیی سیاسی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوونه هۆی زیاتركردنی گوشاره‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌رێم له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی له بواری نه‌وتدا، به به‌رده‌وامیش ڕایده‌گه‌یاند، كه ئامادیه به‌گفتوگۆ پرسی به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. هه‌موو ئه‌وانه‌یش چه‌ند ڕێكه‌وتنێكیان لێهاته به‌رهه‌م، دیارترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
- ڕێككه‌وتنه‌كانی ساڵانی 2010 و2011 و 2012: له‌و ماوه‌یه‌دا چوار رێككه‌وتن له باره‌ی نه‌وت و بوودجه‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام دران كه به‌بڕیاری جیا جیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه په‌سه‌ند كران، سێ ڕێككه‌وتنیان تایبه‌ت بوون به نه‌وت و چواره‌میش به‌گشتی ده‌رباره‌ی یاسای بوودجه بوو بۆ ساڵی 2013.
له‌هه‌مو ڕێككهوتنهكاندا هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕی بۆ هه‌نارده‌كردنی بڕیكی دیاریكراوی نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی عێراقه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا به‌ڵێنی خه‌رجكردنی شایسته‌ی كۆمپانیاكانی ده‌دا، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بوو وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان خه‌مڵاندنی پێشبینی كرا‌و بۆ بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا بیانیه‌كان پێشكه‌ش بكات، تاكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكان له یاسای بوودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراقدا جێگیر بكرێت (ئه‌مه لهڕێككهوتنهكاندا به‌ده‌ق ئاماژه‌ی پی ده‌درا).
وه‌ك بینیمان هیچ لایه‌ك پابه‌ند نه‌بوو به‌ڕێكه‌وتنه‌كانه‌وه. هه‌ردوو لایش یه‌كتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان، له به‌رچاوی ڕای گشتیش زیاتر هه‌رێم تۆمه‌تباربوو، چونكه ئه‌و خاڵه زه‌قتره، كه هه‌رێم نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كردوه!
به‌ڵام له پشت جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به مامه‌ڵه‌ی به‌غداوه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له پاش ڕێككه‌وتنه‌كان هه‌موو جار به‌غدا هه‌ڵده‌ستا به دیاریكردنی ئه‌و بڕه‌نه‌وته‌ی كه‌پێویست بوو هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویست بوو بۆ شایسته‌ی كۆمپانیاكان ته‌رخان بكرێت، ئه‌و بڕ و ژمارانهیشی له یاساكانی بوودجه‌دا داده‌نا، له‌كاتێكدا به‌پێی ریككه‌وتنه‌كان پێویست بوو ئه‌و ژمارانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێنه ناو یاسای بوودجه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه خه‌مڵاندنیان بۆ بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ ڕێساكانی بوودجه‌دا ده‌گونجێت.
بێگومان ئه‌و ژمارانه‌ی به‌غدا له یاساكانی بوودجه‌دا ده‌یچه‌سپاند، به‌تایبه‌تیش بڕی پاره‌ی شایسته‌ی كۆمپانیاكان، له‌گه‌ڵ واقیع و حساباتی حكومه‌تی هه‌رێمدا وێك نه‌ده‌هاته‌وه، به جۆرێك بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ شایسته‌ی كۆمپانیاكان زۆر كه‌متر له حساباتی هه‌رێم له ناویاسای بوودجه‌دا داده‌نران (بۆنمونه به‌پێی ڕیككه‌وتنی 13/9/2012 هه‌رێم شایسته‌ی كۆمپانیاكانی به نزیكه‌ی 4 ترلیۆن دینار خه‌مڵاندبوو بۆ ساڵی 2013 به‌ڵام به‌غدا له یاسای بوودجه‌دا ته‌نها 750 ملیار دیناری دانا).
ئه‌مه‌یش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكات هه‌رێم نه‌توانێت پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بێت، یان لانی كه‌م پاساوێكی به‌جێی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت.
- ڕێككه‌وتنی 13/11/2014: پاش ئه‌وه‌ی كێشه‌كان وه‌ك خۆیان به‌رده‌وام بوون و دۆخی سیاسیی عێراق كه‌مێك گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش چه‌ند ساڵێك بوو گرژییان تێكه‌وتبوو، ئیدی له سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه به‌غدا هه‌ڵسا به بڕینی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم، له كاتێكدا یاسای بوودجه بۆ ساڵی 2014 له عێراق په‌سه‌ند نه‌كرابوو، پێویست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێسای 12/1 ی خه‌رجی فیعلی به‌گه‌ڕخستن، پشكی هه‌رێمیش بنێرێت.
پاش چه‌ند مانگێك له بڕانی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم، له 13/11/2014دا ڕێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوكرا كه دواتر ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌ناو یاسای بودجه‌ی عیراق بۆساڵی 2015 ڕه‌نگیدایه‌وه، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بوو هه‌رێم ڕۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆری كوردستان- جه‌یهانی توركیه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی 17%ی واته مانگانه نزیكه‌ی (یه‌ك ترلیۆن و300 ملیار دینار) بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، هه‌ر له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به‌ڕێككه‌وتنه‌كه لایه‌نه‌كه‌ی تریش ده‌توانێت پابه‌ندبونی خۆی ڕابگرێت.
له سێ مانگی یه‌كه‌می 2015دا حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی نه‌یتوانی ڕۆژانه (550) هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه بكات، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به ئاماده‌بونی عادل عەبدولمەھدی كه ئه‌وكات وه‌زیری نه‌وت بوو، هه‌ردوولا پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت، به مه‌رجێك دوای ئه‌و سێ مانگه، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی زیاتر هه‌نارده بكات، تاكو كه‌میی بڕی سێ مانگی پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان، كه له ئایاری 2015 بڵاویكرده‌وه، هه‌رێم له مانگی نیساندا، رۆژانه به تێكڕایی (562.633) به‌رمیل نه‌وتی له ڕێی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان كردووه، كۆگاكانی عه‌مباركردنی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌نده‌ری جه‌یهان كه له ئاستی (1.182.094) به‌رمیل بووه، هه‌مووی ڕاده‌ستی سۆمۆ كردووه، وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێم. له به‌رامبه‌رئه‌م پابه‌ندبوونه‌ی هه‌رێمدا، پێویست بوو حكومه‌تی عیراق (یه‌ك ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دینار) بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام ته‌نها (488 ملیار‌و 700 ملیۆن دینار)ی بۆ هه‌رێم نارد.
ئه‌و هه‌ڵوێست و مامه‌ڵانه‌ی به‌غدا وایان كرد، هه‌موو حزبه كوردستانی و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان، ئه‌و ده‌م كۆك بن له سه‌رپشككردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌ت به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به مادده‌ی 112و115 و121ی ده‌ستووری عێراق و یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ژماره 22ی ساڵی 2007 و، یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان –عێراق له داهاته ئیتیحادیه‌كان ژماره(5)ی ساڵی 2013 كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون.
به‌م جۆره له 2015ه‌وه حكومه‌تی هه‌ریم به فه‌رمی و به شێوه‌ی ڕاسته‌و خۆ، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، حكومه‌تی به‌غدایش تاكو ساڵی 2018 هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌نارد.
به‌بێ هه‌بوونی هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ڕێككهتنهكانی نه‌وت و به‌بێ گۆانكاری له یاساكانی بوودجه‌دا، به‌غدا له ئازاری 2018ه‌وه تا كۆتایی ساڵ، مانگانه بڕی (317) ملیار دیناری ده‌نارد بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
- ڕێككه‌وتنه‌كانی 2019: له پاش ئه‌وه‌ی له كۆتایی 2018 عادل عەبدولمەھدی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شێوازێكی نوێی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و بوودجه په‌یڕه‌و كرا و له یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019دا جێگیر كرا، ده‌بوو هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده بكات به‌رامبه‌ر بهپشكی 12.67% ی بوودجه‌ی عێراق، هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كرد، ئه‌وا به‌غدا هه‌ڵده‌ستێ به‌لێبڕینی بڕێك پاره له پشكی هه‌رێم له بری 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه، ئه‌وه‌یش له مادده‌ی (10) بڕگه‌ی دووه‌م خاڵی (أ،ج)ی یاسای بوودجه‌ی 2019دا جێگیركراوه.
هه‌ر به‌هۆی گرفتی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و هه‌ندێ ئیلتیزام كه به‌هۆی قه‌یرانی 2014-2017 كه‌وتبوونه سه‌ر هه‌رێم، له سه‌ره‌تای 2019ه‌وه تاكو ئازاری 2020، هه‌رێم بڕه نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كرد، به‌غدایش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له بری (1.070) یه‌ك ترلیۆن و حه‌فتا ملیار دینار مانگانه، ته‌نها 453 ملیاری ده‌نارد بۆ هه‌رێم، واته بارته‌قای 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه، پاره‌ی له پشكی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕی و به‌و جۆره‌یش یاساكه‌ی بوودجه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرا.
له كۆتایی 2019 لێكتێگه‌یشتنێك كرا بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020 هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام به پاساوی تێكچوونی دۆخی عێراق و خۆپێشاندانه‌كان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌رێم تاكو ئێستا بڕه نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كردووه.
به‌پێی یاسای بوودجه‌ی به‌ركار و ڕێسای 12/1 ده‌بوو به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنی بڕی 453 ملیار دینار مانگانه، تاكو په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی ساڵی 2020، به‌ڵام له مانگی نیسانه‌وه، ناردنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕاگیرا، بۆ ئه‌مه هیچ پاساوێكی یاسایی نییه، به‌ڵكو دۆخی سیاسی و دارایی عیراق پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه.