دروشممان رەنگدانەوەی سروشتمانە

دروشممان رەنگدانەوەی سروشتمانە
دروشممان رەنگدانەوەی سروشتمانە

پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگری بەرەو هەڵبژاردنی ٢٠-١٠ هەنگاو دەنێت بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی و بە لیستی ١٩٠ ی پارتیمان.

هەریەک لە دەستەواژەکانی دروشمەکانی پارتیمان گوزارشتێکی واقعییە لە شوناس و پێکهاتە و بیرکەردنەوەی پارتیمان بۆ چوار ساڵی داهاتووی حکومڕانی هەرێمی کوردستان.

ئارامی، هێمایە بۆ بەرقەراری ئاسایش و پاراستنی سەر و ماڵی خەڵکی کوردستان و پارێزراوییان لە سایەی هێزە ئەمنییەکان و شەونخونی و ئێشکگرتنی پاریزەرانی نیشتیمان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

ئاوەدانی، پیناسە و هێما و شوناسە بۆ پارتیمان و وەرچەرخانی بونیادنان و تازەگەرییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نمونە باڵاکانی سەرکەوتنی گەشەکردنی سنوری دەسەڵاتی پارتین و یار و نەیار ئەم شاهێدیەمان بۆ دەدەن.

پێکەوەیی، خواستێکی سەرەکی پارتیمان و جەنابی سەرۆک بارزانییە کە بڕوای وایە بە پێکەوەیی و یەکبونمان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەتوانین دەستکەوتی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکەین و ئایندەیەکی گەشتر بۆ خەڵکەکەمان زامن و مسۆگەر بکەین.

خۆڕاگری، سروشتی قۆناغی فشار و گەمارۆکانی سەر پارتیمانن و  ئاماژەیە بۆ خۆبەدەستەوەنەدان و ملکەچنەبوون و نەترسان و بەرپەرچدانەوەی هەموو ئالانگارییەکان و خۆراگری سەرۆک وەزیرانمان بوە هۆی بەچۆکدادانی پیلانەکان و راوەستان لە بەرامبەر ستەم و دووڕویی و ناپاکییەکان .

پارتیمان بە دیدگایەکی رۆشنی ئایندەبینی و بە پشتبەستن بە خەڵکی کوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و راستگۆبوونی بۆ دۆزی کورد، ئاڵای شانازی و پەیامی سەرکەوتنی پێیە و قۆناغەکانی ململانێی سیاسی تێپەڕاندووە و بەرەو ئایندەیەکی باشتر و گەشتر و جوانتر و روناکتر خەبات دەکات لە پێناوی خەڵکی کوردستان و پاراستن و مانەوە و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانیدا.

لیستی 190 ی پارتیمان گوزارشتە لە بەهێزی کوردستان، چونکە گەر پارتی بەهیزبێت کوردستان بەهێزتردەبێت.