هەڵبژاردنی عەقڵانی لە پێناو مەشروعییەتی هەرێمی کوردستان

مانەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەڵبژاردنی عەقڵانی لە پێناو مەشروعییەتی هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردنی عەقڵانی لە پێناو مەشروعییەتی هەرێمی کوردستان

بە واتای ئەوە دێت کە کورد دەسەڵاتێکی هەیە و لە ناو دەستووری عێراقیی بیانیشدا بە نەتەوە ناو براوە، بۆیە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە دەکرێ وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ بناسرێت و بنەمای مافی بڕیاردان لە چارەنووس کوردیش دەگرێتەوە. 

لەو قۆناغەدا گرینگترین خەبات هەڵبژاردنێکی ئازادە کە مەشروعییەتی مانەوەی کیان دەداتە کوردستان. لەو پێناوە، لەو هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک حزبێکی پێشڕەو کە پێکەوەژیان و سەربەخۆیی کوردستانی گەرەکە، بانگەشەی بۆ کورسی دەسەڵات نییە، بەڵکو نەدای بۆ پاراستنی مەشروعییەتی هەرێمی کوردستان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی نەیارانی پێنەگەیشتووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە سەرەتاوە لە دژی هیچ لایەنێکی کوردی دروست نەبووە، ئێستاش خۆی بە ڕەقیبی هیچ لایەنێکی کوردستانی نازانێت، بەڵکو پارتی تەنیا ڕەقیبی دوژمنانی کوردە. 

ئێستا لە ناوخۆی کوردستاندا پارتی کەوتۆتە بەرەی خێر. سیاسەت و نیەت و نیازی پارتی تەنیا ئازادی و شادی کۆمەڵگەی کوردستانە، نەک سیاسیەت کردن بۆ وەدەستهێنانی دەسەڵات بە هەر نرخێک.

بەو دیدگەیەوە، سەرەڕای کێماسییەکان، هیوادارین سەرمایە زانستی و فەرهەنگییەکانی کوردستان ئاگایی بەخشی بکەن بۆ ئەوەی هەم ئاستی بەشداریی گشتی بەرز بێتەوە و هەم لیستی ئەمینی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەر بکەوێت و هەروەها بە مەبەستی ڕاگرتنی پرەستیژی پەرلەمانی کوردستان تاکەکان بە ڕوانگەی مریتۆکراسیک دەنگ بە شایستە ترینەکانی ناو لیستەکە بدەن. چاوەڕوانی لە حزبە ڕەسەنەکانی کوردستان، کە هەبوونیان بۆ گەشەسەندنی سیاسی گرنگە، ئەوەیە کە بەپێی فەرهەنگی جوانی کوردەواری بەبێ فریواندن نموونەیەکی بەرزی پێکەوەژیانی سیاسی بخەنەڕوو بۆ ئەوەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بسەلمێت کە کورد دەتوانێ دەوڵەتێکی سەربەخۆی دیموکراتیکی هەبێت.

هیوادارین دۆستانی نێودەوڵەتی چاودێریی هەڵبژاردنی ئەم جارە بکەن بۆ ئەوەی ئەوانەی بە مەبەستی سڕینەوەی مەشروعییەتی هەرێمی کوردستان خەریکی پیلان گێڕانن وانەیەکی نوێ وەربگرن.