د، کرمانج عوسمان
نووسەر
ڕوانگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران مەسرور بارزانی بۆ ئاشتى و ئاسايش
له پاش كۆتايهاتنى جه‌نگى سارد و روخانى يه‌كێتى سۆڤييه‌ت، گۆرانكارى گه‌وره له ئه‌ده‌بياتى ئاشتى و ئاسايشدا هاتهكايهوه، چيديكه ته‌نها بابه‌تى شه‌ڕ و ئاشتى نه‌بوونه پرسى ئاسايش، به‌ڵكو پرسى ئاسايش بووه پرسێكى ئاڵۆز و په‌يوه‌نديدار به كۆمه‌ڵێك پرسى تر، له‌وانه چه‌مكى ئاسايشى خۆراك و ئاسايشى ئاو و ئاسايشى ژينگه‌يى و ئاسايشى مرۆيي كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر بوونه پرسى ئاسايش، كه‌واته له دونياى مۆديرندا ئاشتى و ئاسايش چه‌مكێكى فره ڕه‌هه‌ندن .
له‌م ڕوانگه‌وه، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێز كاك مه‌سرور بارزانى ديدگايه‌كى مۆدێرن و جياوازى بۆ چه‌مكى ئاسايش هه‌يه . له‌وه‌ته‌ى كابينه‌ى نۆيهمى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به‌كاربووه، له قۆناغى يه‌كه‌م، به‌رێزيان هه‌وڵيداوه ئه‌و پرسه نوێيانه‌ى ئاسايش له كارنامه‌ى كابينه‌كه‌ى جێبكاته‌وه، له قۆناغى دواتردا، به كردهيىى هه‌وڵيداوه ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێبكات كه له كارنامه‌ى كابينه‌كه جێ ى بايه‌خ بووه.
كه‌واته، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌ين ده‌بينين ڕوانگه‌ى به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌ت كاك مه‌سرور چ له ڕووى تيۆرييه‌وه چ له ڕووى كردارييهوه جياواز بووه بۆ پرسى ئاسايش. ئه‌گه‌ر به وردى ته‌ماشاى كرداره‌كان و كارنامه‌ى حكومه‌ت بكه‌ين، ده‌بينين پرسى ئاسايش لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت پرسێكى كلاسيكى نه‌بووه و هه‌وڵيداوه له چوارچێوه‌ى تێگه‌يشتنه نوێ و مۆديرنهكانهوه پرسى ئاشتى و ئاسايش له هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت. له كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانين ئاسايش به‌مانا كلاسيكيهكهى به‌ته‌واوه‌تى فهراهمكراوه له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له هه‌بوونى سه‌قامگيرى و نه‌بوونى توندوتيژى و ناكۆكى چه‌كدارى و تا پرسى داماڵين و قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زيران هه‌وڵيدا ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌مه‌لايه‌نه و مۆدێرنانه بپارێزێت، بۆيه كار‌و هه‌وڵێداوه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئاسايشى مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاسايشى مرۆيي.
بۆ نمونه، هه‌موو پرۆژه‌كانى به‌نداوى بچوك و پۆندى ئاو گلدانه‌وه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسايشى ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا بووه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان . ناردنى به‌رهه‌مى ناوخۆيي بۆ ده‌ره‌وه وه‌ك به‌رهه‌مى په‌تاته و هه‌نارى كوردستان گرنگيدان بووه به ده‌ستى كارى ناوخۆىى و پاراستنى ئاسايشى داهات، يان دورستكردنى سايلۆى مۆدێرن و كۆگاى خواردن، گرنگيدان بووه به پاراستنى ئاسايشى خۆراك، كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى ده‌رمان و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندورستى هه‌وڵێكى جددين بۆ پاراستنى ئاسايشى ته‌ندورستى، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و پشتگيرييه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا هه‌وڵێكى جددى بووه بۆ پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان و پاراستنى ئاسايش و سه‌رچاوه‌ى مرۆيي، جگه له هه‌وڵه ديبلۆماسييهكانى بۆ دورخستنه‌وه‌ى هه‌ريمى كوردستان له ملمڵانێ و ناكۆكييه‌كانى ناوچه‌كه‌و هێشتنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ناوچه‌يه‌كى ئارام، هه‌و ڵێكى نهوعين بۆ پاراستنى ئاشتى و ئاسايش، هه‌روه‌ها له رێ ى گرنگيدان به نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه گه‌شتيارييه‌كان، سه‌رۆك وه‌زيران هه‌وڵيداوه ديبلۆماسييهتێكى گه‌شتيارى بۆ هه‌رێمى كوردستان دابين بكات، كه ئه‌مه‌ش سياسهتێكه بۆ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ئاسايشى گه‌شتيارى .
ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه، چه‌ند هه‌وڵێك و ڕوانگه‌و روئياىى مۆدێرنانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوون بۆ پاراستنى ئاشتى و ئاسايش له هه‌رێمى كوردستان، كه سودى بۆ ئيستا و ئاينده‌ى وڵات و نشتيمانمان هه‌يه. كه‌واته، زۆر به‌ئاسانى ده‌توانين بڵێن، سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕوانگه‌ى كلاسيكى و مۆدێرنى چه‌مكى ئاسايش وه‌ك ئامراز بهكاردههينێت بۆ گه‌يشتن به ئامانجێكى گه‌وره ئه‌ويش ئاشتييه . واته گه‌يشتن به ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاشتى ته‌ندورستى و ئاشتى ژينگه‌يي. ئه‌مه‌ش جێگاىى ئومێد و ده‌ستخۆشى و پاڵپشتيكردنه، وه سه‌ركه‌وتنى كارنامه‌ى كابينه‌ى نۆيهمى حكومه‌تى ههريمه كه به‌رێز كاك ( مه‌سرور بارزانى ) سه‌ركردايه‌تى ده‌كات . ئه‌م پرۆسه به‌رده‌وامانه يارمه‌تى پاراستنى سه‌روه‌رى ناوخۆىى و ده‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، پرسى ئاشتى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌پارێزێت و ئاسايشى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات.