لوقمان غه‌فوور
نووسەر
ئایا كازمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گونجاوه؟
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م شانۆ سیاسییه‌ی عیراق ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو حزبێكی سیاسی ئه‌یه‌وێت پشكی به‌هێزی هه‌بێت
دوای پێنج مانگ لهچهلهحانێی نێوان دوو كه‌مپی دژ به‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی حزبی و غه‌یره حزبی، پاڵێوراوێكیان هێنا كه‌هیچ ئیتنمایهكی حزبی نییه. خۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نیا چه‌ند مانگێكی 2019ی لێده‌رچێت هیچ خۆشییه‌كی له سه‌رۆك وه‌زیران به‌دینه‌كرد، له‌كاتێكدا هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێزه‌وه هێنایانه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام حكومه‌تێكی لاوازی لێبه‌رهه‌مهات.
كاتێكیش مه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، جارێكی تر هاوسه‌نگی هێزه‌كانی عیراق تێكچوو، له نێو كوتله سیاسییه‌كاندا، كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته ئه‌سته‌نگ بوو.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م شانۆ سیاسییه‌ی عیراق ئه‌وه‌یه كه هه‌موو حزبێكی سیاسی ئه‌یه‌وێت پشكی به‌هێزی هه‌بێت له‌م كابینه‌یه‌دا، ئه‌سته‌مه هێزه سیاسییه‌كان پشكیان له جانتاكه‌ی كازمی-دا كه‌مبێته‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن. به‌ڵام له‌مانه گرنگتر، پاڵێوراوی ئه‌م حكومه‌ته شڵۆقه ئه‌بێت په‌سه‌ندكراوی ئه‌مریكا و ئێران بێت. بۆ ده‌سته‌به‌كردنی ئه‌م ده‌نگه‌ش ئه‌مریكا پێویستی به‌و هێزه سیاسییانه بوو كه داوای په‌سه‌ند بكه‌ن. دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا. ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئه‌مریكا قورس‌تر بوو، به‌ڵام له ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر سێ كاندیدهكهدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
رۆژنامه‌ی زهنیویۆرك تایمز، رۆژی 14ی ئایار ده‌نووسێت: "هیچ پاڵێوراوێكی پێش كازمی له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه په‌سه‌ند نه‌بوو، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ی پێشووی په‌سه‌ند بوون و خۆشی ده‌ستی هه‌بوو له دیاریكردنیدا. رۆژی1ی شوبات، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی وه‌زیری گه‌یاندن، دووجار ههوهڵدرا كابینه‌كه پێكبهێنێت كه ئامانجی دانانی وه‌زیری ته‌كنۆكرات بوو لهكابینهكهیدا و سه‌رووی ئاره‌زووی حزبه گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان بوو. دواتریش عه‌دنان ئهلزرفی پارێزگاری نه‌جه‌ف له17ی ئادار، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه ره‌تكرایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كوتله‌ی بنیاده‌وه، چونكهسهر به ئه‌مریكا بوو".
له‌ئاكامی مانگێك ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی له عیراقدان، عیراق له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی- له كۆتایی تشرینی دووه‌می 2019 ه‌وه، به‌بێ به‌ڕێوه‌بردن مایه‌وه.
له6ی ئایار، دوای 5 مانگ له دوو هه‌وڵی شكستخواردووه بۆ دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ، په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مسته‌فا كازمی - سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق - پێویسته دڵنیایی بداته عیراقییه‌كان، نه‌ك ده‌وڵه‌تان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كازمی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران له‌و سهوهختهی كه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عیراق بوو، له ساڵی 2016. ئه‌مریكا به‌ڵێنی پشتگیری زۆری به‌كازمی داوه، به‌ڵام پشتگیری ئه‌مریكا بێ به‌رانبه‌ر نییه.
هه‌روه‌ك به‌رپرسه‌كانی پێشوو، كازمی سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تێكی ئیئتلافی ده‌كات، كه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی تێدا پارێزراو بێت. ئه‌بێت فۆكس بخاته‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی باس له چاكسازی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی عیراق له چاوه‌ڕوانیدایه، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌مو ئه‌مانه‌وه ئه‌بێت پارسه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران له هه‌گبه‌كه‌یدا پارێزراو بێت، كه كارده‌كاته سه‌ر ئاسایشی عیراق.
به‌پێی ده‌ستوری عیراق، پێویسته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی ناو په‌رله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی عیراقه‌وه، دواجار هێزه سیاسییه‌كان به‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێدوركهوتنهوه له نێوانیان ئه‌م بابه‌ته وا به ئاسانی به‌پێی ده‌ستوور ناڕوات.
له‌سه‌روه‌ختی حكومه‌تی كاربهرێكهردا، عیراق نه‌یتوانی تا ئاستێكی باش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه كێشانه هه‌بێت، كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه. هه‌ر له‌نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه بۆته هۆی كورتهێنانی دارایی تا رووبه‌روبوونه‌وه‌ی پێویستی توندی كۆرۆنا ڤایرۆس كه زیانێكی به هێزی بۆ سه‌ر چوونهوهیهكی ئابووری، گه‌یاندووه.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه داراییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كازمی بچێته‌سه‌ر ئه‌وا عیراق له رووی ئابوورییه‌وه تووشی گرفت نابێت، به‌ڵام ئایا كازمی پاڵپشته ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكای ئه‌وێت، یان گوێڕایه‌ڵی ئێران ده‌بێت وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی و حه‌یده‌ر عه‌بادی.
چالێنجێكی راسته‌وخۆ كه رووبه‌ڕووی كازمی ده‌بێته‌وه بریتییه له كورتهێنانی دارایی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه. له‌كاتێكدا نرخی نه‌وت به 56 دۆلار خه‌ملێنراوه بۆ بودجه‌ی عیراق، به‌ڵام له مانگی نیساندا ئه‌م نرخه چووه نیوه‌ی ئه‌وه و داهاته‌كانی ناوخۆش چوونهوهیهكی به‌خۆوه بینی. له مانگی كانوونی دووه‌می 2020 فرۆشتنی نه‌وت 6 ملیار دۆلار بووه. له مانگی ئادار ئه‌م نرخهبووه 3 ملیار و له مانگی نیسان داهاتی نه‌وت بوو به كه‌متر له1 ملیار و 400 هه‌زار دۆلار له‌كاتێكدا عیراق هه‌موو مانگێك بۆ مووچه و مه‌سره‌فی وه‌زاره‌ته‌كان پێویستی به3 ملیار دۆلار هه‌یه. له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڵاوسانی خه‌رجكردن له‌كۆتایی ساڵی 2019 هێنده زۆره كه‌له‌مێژووی عیراقدا شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خۆپیشانده‌رانی دا تا هێوربنه‌وه.
عیراق تووشی هه‌مان دۆخی ساڵی 2014 ده‌بێته‌وه كه‌ده‌شێت پێویستی به‌پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، له‌نێویاندا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی. ساڵی 2014 به هۆی شه‌ڕی داعش و ئه‌مجاره‌ش به‌هۆی كۆڤید -19، به‌ڵام ئهستهمهبانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مجاره هاوكاری عیراق بكات. تاكه هیوای عیراق ئه‌مجاره ئه‌مریكایه، كه ئه‌ویش نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر عیراق داناوه و تا كازمی داواكانی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌مریكا ناچێته ژێر هیچ بارێك.
رۆژنامه‌ی زهئۆكلاهۆمان له ژماره‌ی رۆژی 14ی ئایار نوسیویه‌تی: "به‌گێڕانه‌وه‌ی عه‌بدلوه‌هاب ساعدی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عیراق كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌كار خرابوو، لابردنی وێنه‌كانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له نزیك ده‌روازه‌ی فرۆكه‌خانه، ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌قفی سوننه‌و شیعه و چه‌ندین بریاری دیكه، كازمی ده‌یه‌وێت دڵنه‌وایی بدات به ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مریكا هێشتا زووه بڕیار بدات كه هاوكاری ماددی عیراق بكات".
ئه‌مریكا بۆ نییه‌ت پاكی خۆی به‌رانبه‌ر به كازمی، سزاكانی بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ هه‌ڵگرت له‌سه‌ر عیراق بۆ كڕینی غاز و كاره‌با له ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌م بارسوكییه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ عیراق ئه‌گه‌رێكی واقیعییه، زیاتر له‌وه‌ی پاڵپشتی بێت. به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز نوسیویه‌تی كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی كازمیدا، ئه‌مریكا هیچ سزایه‌كی عیراق نادات، به‌ڵام پێویسته ئه‌م مانگی هه‌نگوینییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ-دا بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی عیراقییه‌كان و ئه‌مریكا بێت.
ده‌یلی نیوز ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا پلانی داناوه له مانگی حوزه‌یرانی 2020 گفتووگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عیراق بكات بۆ پێداچوونه‌وه و چه‌سپاندنی رێكه‌وتنی نوێی ستراتیژی هاوشێوه‌ی 2008 كه په‌یوه‌ندی به ئابوری و ئاسایشه‌وه هه‌یه، كه ده‌شێت ئه‌مه خاڵێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌مریكا".
ئه‌مریكا ماوه‌ی دوو ساڵه به ده‌ست حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئیداره‌ی تره‌مپ سكاڵای ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌به‌رده‌وامی هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێرانه‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبین بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا راسته‌وخۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌شێك له‌حزبه شیعه‌كانی تۆمه‌تبار كرد.
كازمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵایه دوورخاته‌وه له‌خۆی ئه‌وا پێویستی به‌وه‌یه كۆتایی به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێنێت. چونكه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ندێك ناوچه، هێزه‌كانی داعش ده‌ستی به‌جموجۆڵ كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش عیراق پێویستی به هێزی نوێ-یه، كه ئه‌ویش پڕچه‌ككردنی عه‌شایه‌ره سووننه‌كانی نزیك كه‌ركووك و جه‌له‌ولا و خانه‌قینه، كه ده‌شێت دوای كۆرۆنا ڤایرۆس بابه‌تی گه‌رمی نێو عیراق بێ.