ڕاستی ئاوڕ لە هەست و سۆز، بانگەشەی هەڵبژاردن و ویستە سیاسییەکان ناداتەوە

ڕاستی ئاوڕ لە هەست و سۆز، بانگەشەی هەڵبژاردن و ویستە سیاسییەکان ناداتەوە
ڕاستی ئاوڕ لە هەست و سۆز، بانگەشەی هەڵبژاردن و ویستە سیاسییەکان ناداتەوە

با شتەکان بخەینەوە رێچکەی ڕاست و دروستی خۆیان: 

لە مانگی ئابی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پشتگیری لە جێبەجێکردنی تەواوی دەستپێشخەریی #هەژماری من کرد و لەو کاتەوە پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە و داوای لە فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم کرد ناوی خۆیان تۆمار بکەن. کۆپییەکی ئەم پشتگیرییە بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق پڕۆژکەی پەسەند کرد و ڕێنمایی ڕوونی بۆ سەرجەم بانکە بەشداربووەکان دەرکرد. هەر هەشت بانکی سەر MyAccount ڕەزامەندی ڕوونیان لە CBI وەرگرتووە. دەتوانن پەیوەندی بە هەر بانکێک یان ڕێکخەرێکی بەشداربووەوە بکەن.

* ماف و داتاکانی بەکارهێنەران بەپێی یاساکانی عێراق پارێزراون، لەوانەش نهێنی بانکیی. تەنیا خاوەن هەژمار دەتوانێت پارە لە هەژمارەکەی ڕابکێشت. هیچ کەسێکی دیکە  ناتوانێت دینارێک لە هیچ هەژمارێک ڕابکێشێت. تەواوی ئەم زانیارییانە ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق: cbi.iq بەردەستن. 

پڕۆژەکە بانکە گەورەکانی وڵات لەخۆ دەگرێت کە هەندێکیان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە ئەمریکاییەکانی وەک سیتی بانک هەیە. ئەم پەیوەندیانە بە واتای پابەندبوونی بێ‌ئەملاوئەولا بە یاسا ناوخۆیی نیشتیمانییەکان، ستانداردەکانی AML/CFT و چاودێری ڕێکخراوەیی دێت. تەنانەت هەموو بانکەکان پێش ئەوەی پەیوەندی بە دەستپێشخەریی هەژماری منەوە بکەن، پرۆسەی وردبینی گشتگیریان کردووە.

تەواویی تێچوو و وردەکارییەکانی پەیوەست بە هەژماری من  لە ماڵپەڕی فەرمی: myaccount.gov.krd بەردەستن. پرسیارە هەر باوەکان لەخۆ دەگرێت.

تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار کەس لە کەرتی گشتیدا ناویان تۆمار کراوە، لە نێوانیان نزیکەی 200 هەزار پێشمەرگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

سەرجەم لیوا یەکگرتووەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن ناوی خۆیان تۆمارکردووە و مانگی ڕابردوو زیاتر لە 35 هەزار کەس لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە. ئەم هەنگاوە کاریگەری سیاسی لەسەر پێشمەرگە لادەبات و وەزارەت بەهێز دەکات و مەرجەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەژێر ئەجێندای چاکسازیدا جێبەجێ دەکات.

ئەرخەیانم لەوەی بە ئامانجی ملیۆنی دەگەین،  بەو پێیەی پرۆسەی ئامادەکاریی پێشتر بە شێوەی سەرهێڵ ڕێچکەی خۆی گرتووە: فەرمانبەرانی حکوومی لینکی فۆڕمی تۆمارکردنیان بە شێوەی سەرهێڵ وەرگرتووە. دەتوانن لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک بێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و نادروست مشتومڕ و دەمەتەقێی نیشتمانی کز دەکات. زیان بە متمانەی وەبەرهێنەران، بانک و بازرگانان دەگەیەنێت. وەک چۆن زیانیش بە  وەبەرهێنان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەگەیەنێت.

پێویست باکات شتی سادە و ئاسان بە سیاسی بکرێت، ئەم گومانە هەر زوو دەڕەوێنرێتەوە؛ یان مۆبایلەکەت هەڵگرە یانیش داوای دیدار بکە. 

تیمی هەژماری من هەمیشە پێشوازیی لە گفتوگۆی بەڕێزانە کردووە. ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارێک ئامادەین.