به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
چاك دواكه‌وتین!
"ئێستا كه‌سابه‌تی سیاسی حیزبه‌كانی كوردستان، له سه‌ر مه‌زاجی ئه‌م خه‌ڵكه داماوه ڕاوه‌سته‌وه. هه‌ر كاتێك خه‌ڵك تووڕه بێت، سی چل كه‌سی لات و پوت و بێ ئه‌رزش ده‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان!"
ئێمه دواكه‌وتووین، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی خۆیشمان دواكه‌وتووترین. ئه‌و كاته به گه‌مارۆكان، هێنده‌ی ئه‌مڕۆ پشتمان نه‌ده‌شكا. بێ مووچه‌یی به‌قه‌د ئه‌مڕۆ له په‌ل و پۆی نه‌ده‌خستین. هه‌ژار ده‌كه‌وتین، به‌ڵام نه ده‌ڕووخاین. ئێستا بێ مووچه‌یی ده‌مان خات، هه‌ڵامه‌تیش ده‌ره‌قه‌تمان دێت نه‌ك كۆرۆنا.
ئه‌و كاته یان هه‌موومان هه‌ژار و برسی بووین، یان پێكڕا شتێك هه‌بوو بیخۆین، به‌ڵام ئێستا، هه‌ندێك هه‌ر له قاسه‌یان ده‌ڕژێ و هه‌ندێكیش هه‌ر فرمێسك له چاوانیان ده‌ڕژێت.
ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی تووڕه و بێ‌ئومێد كردووه، ئه‌وه‌یه كه وڵات هه‌ر وڵاته‌كه‌ی پێشووه، نیشتمان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌میشی تیایه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی كه هیچی بۆ ئه‌م تیا نییه، كانی ملیۆنانه بۆ كه‌سانێكی تر.
هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌یشی له به‌ره‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكن، به تێكڕا درۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك درۆ نییه و حه‌قیقه‌ته. خۆ ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك توجاری سیاسی كه‌سابه‌ت به ئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، ئێمه خواستی خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌شمان پێ لاوه‌كی و درۆ بێت!
ده‌ی به‌ڵێ ئێستا ئێمه خه‌ڵكمان هه‌یه ئه‌گه‌ر مووچه نه‌یه‌ت عه‌یبی ده‌رده‌كه‌وێ و برسی ده‌بێت، ناكرێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌هۆی ملیۆنه‌ر بوونی كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵه‌وه هه‌ژار كه‌وتوون، بێین به ده‌زگای خێرخوازی ژه‌م و سفره‌ی مانگێكیان بۆ دابین بكه‌ین. ئێمه به مازوو كه‌وتووین و به سیچكه هه‌ڵناسینه‌وه!
گرفتێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته له پاڵ ئاریشه زۆره‌كانی تری‌دا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هێور بێته‌وه، له قازانجی فڵانه حیزبه و ئه‌گه‌ریش تووڕه بێت، له قازانجی فیساره حیزبه. بۆیه حیزبه‌كانی ئێمه له بری ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی چه‌سپاندنی ڕه‌هه‌نده‌كانی دیموكراسی و وه‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاری و كارپێكردنی تێز و هاوكێشه سیاسییه‌كان بن، هه‌ندێكیان سه‌رقاڵن به تووڕه‌كردنی خه‌ڵك و هه‌نده‌كه‌ی تریش سه‌رقاڵن به هێوركردنه‌وه‌یان. به كورت و كرمانجی، ئێستا كه‌سابه‌تی سیاسی حیزبه‌كانی كوردستان، له سه‌ر مه‌زاجی ئه‌م خه‌ڵكه داماوه ڕاوه‌سته‌وه. هه‌ر كاتێك خه‌ڵك تووڕه بێت، سی چل كه‌سی لات و پوت و بێ ئه‌رزش ده‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان!
ڕه‌نگه هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی و پارتی له زۆنی خۆیانه‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر به هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دانی ئابووری ئه‌وانه‌وه هه‌ژار كه‌وتبێتن، به‌ڵام هه‌ر ئێستاش ده‌شێت ته‌نیا به ته‌خمینێكی لاوه‌كی سوێند له‌سه‌ر ئه‌وه بخورێت كه هه‌ژاركه‌وتنی زیاتر له هه‌زار كه‌سی ئه‌م وڵاته به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه بووه! ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش به كه‌س نه‌شاردرێته‌وه (كه خۆشیان نایشارنه‌وه!) به‌ڵام خۆ ئه‌وه زۆری به سه‌ردا نه رۆشتووه كه وه‌ختی خۆی و كاتێك (دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی بوو) به قسه‌ی ئه‌و كاتی یه‌كێتییه‌كان "بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی و بودجه‌ی وشكه‌ساڵی، له كه‌ی ئێن ئێندا سه‌رف كرا"؟
پارتی له زۆنی خۆیدا لایقی تانه و ڕه‌خنه و ته‌نانه‌ت كوتینیشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئه‌م وڵاته‌ی ئاڵۆز كردووه، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی جه‌ماوه‌ری زۆنی خۆی ده‌كات به گژ پارتیدا و پارتیش جه‌ماوه‌ری زۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌كات به گژ یه‌كێتیدا. هێشتا دیار نییه كه ئایا هه‌ولێر له پارتی ڕازییه یان نا؟ سلێمانی له یه‌كێتی ڕازییه یان نا؟ ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی سلێمانی به حوكمی پارتی ڕازی نین و خه‌ڵكی هه‌ولێریش فه‌رماندارێتی یه‌كێتییان قه‌بووڵ نییه!