سیاسی
پاوان ته‌ته‌ر نێروه‌یی
پاوان ته‌ته‌ر نێروه‌یی

نووسەر

ئیدارەی ترەمپ – کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی جیهانی چییە؟

ئیدارەی ترەمپ – کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی جیهانی چییە؟
ئیدارەی ترەمپ – کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی جیهانی چییە؟

گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە زۆر ڕووەوە کاریگەری زۆر دەبێت، زۆرترینیان لە سەردەمی پەرەسەندنی ململانێکان و گرژییە جیهانییەکاندایە. 

بە گرنگیدانێکی نوێ بە بەرژەوەندییە ناوخۆییەکان و ڕێبازێکی پراگماتیک و هەندێکجاریش ئیمپاسیڤ لە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان، پێشتر ئاماژەی بە دووبارە قەبارەدانانێکی بەرچاوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردووە. بەڵام خولی دووەمی بۆ پەیوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەحەددای دیکەی جیهانی چی دەگەیەنێت؟.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ستراتیژییەکی نوێ؟

ترەمپ لە مێژە ڕق و کینەیەکی لە ململانێ درێژخایەنەکان و ئامادەبوونی سەربازی لە دەرەوەی وڵات نیشانداوە و ئامانجی ڕاگەیەندراوی کەمکردنەوەی تێوەگلانی ئەمەریکا لە ململانێکانی وەک ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شتێکی چاوەڕواننەکراو نییە. 

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو و ڕاوێژکاری سەرەکی سیاسەتیی دەرەوە، دەڵێت شکستەکانی ئەمەریکا چ لە ڕووی ئابووری و چ لە ڕووی سەربازییەوە لە دەیان ساڵەی سیاسەتی دەرەوەی چەواشەکارییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێستا گرنگی یەکەم بە “ئەمەریکا” دەدرێت، لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی بەهێز لەسەر دانانی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە رێزی پێشەوە.

سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەگەری زۆرە ترەمپ بەردەوام بێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستا. 

بە وتەی ڕیچارد ئۆبراین ڕاوێژکارەکەی، ئامانج لێی ئەوەیە کە ئیسڕائیل بوارێکی زیاتر بۆ مانۆڕکردن لە شەڕی دژی حەماس و دەستەبەرکردنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر غەززەدا. ئەمەش نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕوونە لە فشارەکانی پێشووتر لەسەر ئیسرائیل بۆ بەدواداچوونی چارەسەری دوو دەوڵەتی، کە ئێستا زیاتر لە جاران خەونێکی دوورە.

بۆ ئێران ئەمە بە مانای گەڕانەوە بۆ زۆرترین فشاری سزاکان دێت. ئامانج لێی زیاتر گۆشەگیرکردنی ئێران و ڕێگری کردنە لە هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا. لە هەمان کاتدا ئیدارەی وڵاتەکە دووبەرەکی تێدا زورە لەسەر ئەوەی کە ئایا پشتگیری لە پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە"ی ئیسرائیل بکات یان پاڵنەر بۆ ئاساییکردنەوەی نزیکتر لە نێوان ئیسرائیل و سعوودییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمدا. 

هەردوو بژاردە، بوونی بەهێزی ئەمەریکای لە ناوچەکەدا چەسپاندووە، بەڵام بە شێوازی جیاواز.

ئەورووپا و ناتۆ: داواکاری نوێ بۆ سەربەخۆیی

تێڕوانینی ئیدارەی ترەمپ بۆ ناتۆ و ڕۆڵی ئەورووپا لە کاروباری جیهانیدا زۆر پراگماتیکە. ترەمپ لە بری ئەوەی ناتۆ وەک هاوپەیمانییەکی نەشکاو ببینێت کە لەسەر بەها هاوبەشەکان بنیات نراوە، ناتۆ وەک "هاوبەشێکی بازرگانی تایبەت" سەیر دەکات، کە هەر لایەنێک دەبێت بەرپرسیارێتی دارایی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. ئێلبریج کۆلبی، یەکێکی دیکە لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی ترەمپ دەڵێت، ئەگەر ئەورووپا بیەوێت ئۆکرانیا بپارێزێت، پێویستە زیاتر بیر لە ئەندامێتی خێرا لە یەکێتی ئەورووپا بکاتەوە نەک ناتۆ، ئەمەش تێچووی ئەمنی زیاتر بەسەر ئەورووپادا دەسەپێنێت.

ئەمە بۆ ئەورووپا بە مانای گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتێکی بەرگری سەربەخۆتر، شتێک کە لە مێژە باسی لێوە دەکرێت، بەڵام بە دەگمەن دەکرێتە کۆنکرێت. لە کاتێکدا ئێستا 23 وڵاتی ئەندامی ناتۆ لە کۆی 32 وڵات ئامانجیان خەرجکردنی 2%ی بەرهەمی ناوخۆیە لە پێناو بەدیهێنانی سیستمی بەرگری.

کۆلبی و هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەورووپا پێویستی بە زیاتریش هەیە. تەحەداکە لە هەماهەنگی و دابەشکردنی خەرجییەکانی بەرگریدایە لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا، پرسێک کە لە مێژە یەکێتی ئەورووپای دابەشکردووە.

چین: نەیارێکی گەورەی ستراتیژی

سەرەڕای هەموو تەحەددیاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا، چین وەک ڕوونترین ناوچەی سەرنجی ترەمپ دەمێنێتەوە. ئامانجی ئەو بۆ "فۆکەسی لەیزەر" لەسەر چین وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژی نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەکات لە پێکهاتەی بازرگانیی جیهانیدا. 

ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە کە دەکرێت سەر لە نوێ دانووستان لەسەر دەستوەردانی ئەمەریکا لە تایوان بکرێتەوە، بەڵام تەنیا ئەگەر چین ڕێز نیشان بدات و خۆی لە دەستدرێژی بەدوور بگرێت. لە هەمان کاتدا هەڕەشەی باجی تا 60% لەسەر کاڵا چینییەکان دەکات، کە ئەمەش کاریگەری ناسەقامگیرکەر لەسەر بازرگانی جیهانی دروست دەکات.

 

ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزانە بەرانبەر بە چین بەو مانایەش دێت کە ڕەنگە ئەورووپا ناچار بێت لایەنەکان لە شەڕێکی بازرگانی ئەگەریدا هەڵبژێرێت. بۆ یەکێتیی ئەورووپا کە لە ئێستاوە پەیوەندی بازرگانی بەرچاوی لەگەڵ چین هەیە، هەڵبژاردنی پەیڕەوکردنی هێڵی ئەمەریکا یان هەوڵدان بۆ پاراستنی هەڵوێستێکی بێلایەنتر دەتوانێت لێکەوتەی ئابووری و سیاسی دوور مەودای هەبێت.

ئەنجام

خولی دووەمی ئیدارەی ترەمپ توانای دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکخستنەوەی جیهانی هەیە، بە تایبەتی لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە گۆشەگیریی هەڵبژێردراو و شەڕانگێزی ئابووری ستراتیژی. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ئێستاوە بە گرژی و توندوتیژی دیار بووە، دەکرێت زیاتر ئەم گۆڕانکاری و تەحەددیانە پێوە دیاربێت بە ئیدارەیەکی ئەمەریکا کە ئامادەیە چالاکانەتر پشتیوانی ئیسرائیل بکات و لە هەمان کاتدا هەوڵی ئەوە بدات ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بهێڵێتەوە. 

لە ئەورووپا، ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر هاوپەیمانەکانی بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی زیاتر لە ئاسایشی خۆیاندا بکەن و لە دۆخی چینیشدا جیهان ڕووبەڕووی شەڕێکی ئابووریی ئەگەری دەبێتەوە کە دەتوانێت پەیوەندییە بازرگانییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە داهاتوودا دابڕێژێتەوە.

ترەمپ کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە، کە شێوازە نائۆرتۆدۆکسەکانی هەم ئاژاوە و هەم دانوستاندن لەسەر یارییە نێودەوڵەتییەکەی لێکەوتووەتەوە. بە هەڵبژاردنی دەنگدەرانی ئەمەریکا، ئێستا جێ پەنجەی خۆی لە سیاسەتی جیهاندا دادەنێت.