لە ناو سیاسیه باڵاده‌سته‌كانی په‌كه‌كه باڵێكی به‌هێز هه‌یه كه دژی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیه‌و ته‌نیا شه‌ڕیان گه‌ره‌كه
دوای زیاتر له (9) ساڵ دابڕان له پرۆسه‌ی ئاشتی و داخران و كپكردنی پرسی كورد له توركیا، (22 ئۆكتۆبه‌ری 2024) جارێكی تر دونیای سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندنه‌كان پڕ بوون له باس و خواس و هه‌وڵی كورد و ئۆجه‌لان و توركیا و قه‌ندیل، كاتێك (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا (MHP) له گوتاری هه‌فتانه‌ی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا داوای ئاشتی و برایه‌تی گه‌لانی توركیا و كۆتایپێهێنای یه‌كجاره‌كی به كێشه‌ی كورد كرد و گوتی توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد نیه و ئاماژه‌ی به هاتنی ئۆجه‌لان كرد بۆ په‌رله‌مانی توركیا و به‌شداری كردنی له كۆبونه‌وه‌ی ده‌م پارتی و له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان و په‌رله‌مان ئاماژه به چه‌ك دانان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بكات و تیرۆر كۆتایی پێبێنێت، دوای ئه‌م قسانه پارته جیاوازه‌كان هه‌ڵوێست و نه‌رینی جیاوازیان ده‌ربڕی زۆربه‌یان به هه‌نگاوی ئه‌رێنیان باسكرد.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی (ره‌جب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌رۆكی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) گوتی "هیوادارم ئەو پەنجەرەیەی کە دەرفەتێکی مێژووییە و لەلایەن هاوپەیمانیی جمهوورەوە کراوەتەوە، نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی تاکە کەسی."
هه‌روه‌ها سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (CHP) ئۆزگور ئۆزال لەم بارەیەوە گوتی: "ئەگەر کەسانێک ئەم جۆرە بانگەوازانە بکەن، کە هەرگیز چاوەڕێمان نەدەکرد، ئەمە شتێک نییە رەتی بکەینەوە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت هەنگاوی دروستە لە بەرژەوەندیی تورکیا، بۆیه جەهەپە لەم بابەتەدا نابێتە ئاستەنگ و بگره یارمه‌تیده‌ره، بۆیه دوای ئه‌م قسانه (ئۆزگورئۆزال) بڕیاریدا سه‌ردانی (ده‌میرتاش و ڤیگه‌ن یۆكسه‌كداغ) هاوسه‌رۆكانی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان(HDP) بكات له زیندان و دواتر بۆ چه‌ند ڕۆژێك سه‌ردانی (ئامه‌د و ماردین و ....) بكات له پێناو سه‌ركه‌وتنی پێڤاژۆی ئاشتی.
هەمان رۆژ پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی DEM) کۆبوونەوەی فراکسیۆنی هەبوو. (تولای هاتیمئۆغوڵڵاری) هاوسەرۆکی پارتەکە لەبارەی پێشنیازەکەی (دەوڵەت باخچەلی) گوتی، "دەبێت گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجەلان هەڵبگیرێت، با گۆشەگیری هەڵبگیرێت، با بەڕێز ئۆجەلان بێتە دەرەوە، قسە بکات و هەموومان پێکەوە بزانین باسی چی دەکات. پێویستە هەنگاوی دەستبەجێ بۆ ئەم مەبەستە بنرێت".
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، دەم پارتی تاوەکو ئەمڕۆ لەپێناو ئاشتی و بونیاتنانی کۆمارێکی دیموکراسیانە قوربانیی زۆری داوە؛ هەروەها بەڵێنیدا لەمەودواش هەوڵی جیدی بۆ ئەو ئامانجە بدات و گوتیشی رۆژانی ئاشتی نزیکن (هاتیمئۆغوڵڵاری) رایگەیاند ئەگەر جگەرخوێنی شاعیر ئێستا لە ژیان بووایە دەیگوت: ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی.
(فاتیح ئەربەکان) سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانیی تورکیا (Refah) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و رووی دەمی کردە دەسەڵات و گوتی، ئەگەر لە بابەتی پرۆسەی چارەسەرییدا بەدوای لایەنی پەیوەندیداردا دەگەڕێن، پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هۆزەکان و هاونیشتمانیان، نوێنەری گەلی کوردن ئێمه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كوردین له توركیا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی (قه‌ندیل) له راگەیێندراوی کۆما جڤاکێن کوردستان كه‌جه‌كه (KCK) کە باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و تێیدا پابەندبوونی خۆی بەو پڕۆسەیە نیشاندەدات کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی بزووتنەوەکە پێشکێشیکردووه و هه‌نگاوه سه‌رتاییه‌كان به ئه‌رێ ناوده‌بات ئه‌گه‌ر توركیا نیازێكی خراپی له پشته‌وه نه‌بێـت.
(رەمزی کارتاڵ) هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لەبارەی لێدوانەکانی باخچەلی و گفتوگۆکانی (پرۆسەی نوێ) رایگەیاند عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادەیە لە هەر کاتێکدا ئەرکێک بۆ چارەسەرکردن جێبەجێ بکات، بەڵام بانگەوازەکەی باخچەلی بۆ پاکتاوکردنی رێکخراوەکە كه مه‌به‌ستی (په‌كه‌كه)یه بانگەوازێکی بێمانایه و لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێـته‌وه.
بۆیه (کارتاڵ) پێیوایە، ئەگەر هەوڵێکی راستەقینەی دیالۆگ هه‌یه، پێویستە دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمرالی بکرێنەوە و تاوەکو دەنگی (عبدالله ئۆجەلان) نەبیسترێت، ئەوەی دەگوترێت هیچ بەهایەکی نییە.
تاكه پارتی سیاسی دیاری توركیا كه دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م پرسه ڕاگه‌یاندبێ پارتی (زافه‌ر)ه كه له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (ئومیت ئۆزداغ) سەرۆکی پارتی (زافەر ZP) بە تووندی رەخنەی لە (دەوڵەت باخچەلی) دواتریش (رەجەب تەیب ئەردۆغان) و (ئۆزگور ئۆزەل) گرت و گوتی ئێوه ده‌ست ده‌خه‌نه ده‌ستی تیرۆر له‌گه‌ڵ (ئۆجه‌لان) ڕێكده‌كه‌ون كه ئه‌مه كردارێكی شێتانه‌ی سیاسیه و كۆمه‌ڵگی توركی ئه‌وه‌تان لێ قبوڵ ناكات كه ده‌تانه‌وێ به‌شێكی توركیا بكه‌نه كوردستان.
كاردانه‌وه‌كان خێرا بوون هه‌ر دوای ڕۆژێك له قسه‌كانی (باخچه‌لی) له ڕۆژی (23 ئۆكتۆبه‌ر 2024) ده‌رگای (ئیمراڵی) به‌ڕووی (عومه‌ر ئۆجه‌لان)ی برازای (عبدالله ئۆجه‌لان) كه په‌رله‌مانتاری توركیایه له‌سه‌ر لیستی (ده‌م) پارتی له بازنه‌ی (روها) كرایه‌وه كه زیاتر له (43) مانگه له ژێر گۆشه‌گیریه‌كی توند دایه و توانی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ مامی گفتوگۆ بكات و چه‌ند په‌یامێك بۆ ڕای گشتی توركیا بنێرێت كه ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری نه‌مێنێت و ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی كردنی بۆ بڕه‌خسێت ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له دانانی چه‌ك له ده‌ست گه‌ریلاكانی و گوتویه‌تی توانای كرده‌یی و تیۆری ئه‌وه‌م هه‌یه ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە پەلکێش بکەم بۆ یاسایی و سیاسی، له پێناو جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی و مرۆیی كه ئاشتی دیموكراسی گه‌لانی توركیایه.
ده‌نگۆی ئازادكردنی ئۆجه‌لان له ئیمراڵی و گواستنه‌وه‌ی بۆ خانوێك له ئه‌نقه‌ره یان شوێنێكی تری توركیا هه‌نگاوێكی تری نزیك بونه‌وه‌ی (توركیا – ئۆجه‌لان)ه له پێناو ئاشتی به‌ڵام هاتنی بۆ په‌رله‌مانی توركیا له ڕووی یاساییه‌وه پێویستی به ده‌ركردنی بڕیاری لێخۆشبونی تایبه‌ته (العفو الخاص) یان گشتی، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ڕاسته‌وخۆ لای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكه.
ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی (په‌نجه‌ره‌ی هیوا) نێوان (كورد - توركیا):
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێـت بریتیه له چه‌ند گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنێك له نێوان توركیا و ئۆجه‌لان وه‌ك نوێنه‌ری كورد، كه له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردیه‌كانی تر پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاشتی كرا له پێناو ده‌ستخستنی چه‌ند ئامانجێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوولا به‌م شێوه‌یه:
توركیا ئامانجیه‌تی له ڕێگه‌ی نزیكبونه‌وه له كورد و پرۆسه‌ی ئاشتی كێشه ناوخۆیه‌كان چارسه‌ربكات به تایبه‌ت دوای زیادبوونی ده‌نگی ناڕازی كه‌س و كاری سه‌ربازه كوژراوه‌كان و نادیاری له ئاینده‌ی سه‌ربازه‌كانی تر كه ئه‌مه دۆخی ناوخۆی توركیا له ژێر سۆز و عاتیفه شێواندووه، له‌لایه‌كی تر ئاڕاسته‌ی ئابوری توركیا له ڕوه‌و لێژی و داڕمانه كه ئه‌و خه‌رجیه له بن نه‌هاتوه‌ی شه‌ری كورد فاكتێكه بۆ لاوازبوونی ئابوری توركیا، ڕێگه گرتن له فراوان بوون و به‌هێز بوونی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاڤا چونكه توركیا گه‌ره‌كیه‌تی له ڕیگه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی مه‌ترسیه‌كانی رۆژئاڤا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی توركیا(به قسه‌ی توركیا) نه‌هێڵێت، توركیا په‌كه‌كه وه‌ك لایه‌نگری ئێران ده‌زانێت بۆیه هه‌وڵی توانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی (ئێران – په‌كه‌كه) ده‌دات له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی ئێران له ناوخۆی توركیا و ده‌وروبه‌ری، لاوازبوونی ئێران له سوریا لوبنان، توركیا ناچارده‌كات كه هه‌وڵی شوێنگرتنه‌وه‌ی نفوزی ئێران بدات به تایبه‌ت له سوریا به‌مه‌ش سه‌ره‌تا پێویستی به ئاشتی ناوخۆیه، ئسرائیل خاڵێكی تری هانده‌ربووه بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی چونكه په‌لهاویشتنه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ری (ئێران - ئیسرائیل) مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی توركیا دروست ده‌كات چونكه شه‌پۆڵی گۆڕانكاریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنده خێرا و دینامیكین ئه‌سته‌مه به‌ری پێبگیرێت به تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری زیاتر پشتگیری ئیسرائیل بۆ كورد چونكه توركیا كورد وه‌ك چه‌كێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل و ئێران ده‌زانێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هانی توركیا ده‌دات كه فراوانخوازیه‌كانی خێڕاتر و زیاتر بكات وه‌ك چۆن له ڕابردوو (خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ) ده‌ستی ئه‌ردۆغان كراوه‌تر بوون وه‌ك له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دیموكراته‌كان بۆ چالاكیه سه‌ربازیه‌كان و پاوانخوازیه‌كانی، ویستی گۆرینی پرۆژه‌ی ده‌ستوری توركیا یه‌كێكی تره له ئامانجه‌كانی توركیا كه ده‌یه‌وێـت پرۆسه‌ی ئاشتی بكاته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری كورد بۆ سه‌ركه‌وتنی گۆڕینی ده‌ستوری توركیا، هه‌لبژاردنی ساڵی (2028) یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ردوغان پێویستی به پشتگیری كورده بۆ دووباره سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی (CHP) كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو به ئه‌سته‌م توانی سه‌ركه‌وێ به‌سه‌ریدا، له‌تكردنی باڵه‌كانی په‌كه‌كه دواتر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه چونكه گومان له فره بیری ناو په‌كه‌كه نیه به‌مه‌ش توركیا خه‌ونی لاوازبوونی په‌كه‌كه‌ی دێته دی به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ر پێكدادانی فكری نێوان به‌شێك له قه‌ندیل و ئۆجه‌لان، ترسی لێكه‌وته‌كانی مردنی ئۆجه‌لان چونكه ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه له كۆتایی حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیه‌تی كه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌كانی مردنی كاریگه‌ری هه‌بێـت له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا بۆیه پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ لاوازكردنی كاردانه‌وه‌كان.
له پاڵ هه‌موو ئه‌م فاكته‌ره یارمه‌تیده‌رانه توركیا ترسی له كاردانه‌وه‌كانی شه‌قام توركی هه‌یه بۆیه به شێنه‌یی و به هه‌نگاو پرۆسه‌كه ده‌باته پێشه‌وه.
ئامانجه‌كانی كورد له پرۆسه‌ی ئاشتی:
كورد وه‌ك لایه‌نی كێشه له ڕووانگه‌ی توركیاوه ده‌بینرێت، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی كورد خۆی وه‌ك لایه‌نی ماف خوراو زه‌وتكراو خۆی ده‌بینێته‌وه، به گشتی ئه‌گه‌ر له ووتاری به‌رپرسه باڵاكانی حزبی و حكومی توركیا وورد بینه‌وه خۆیان گه‌واهی ده‌ری ئه‌وه‌ن كه كورد بێ ماف كراوه له توركیا بۆ نمونه له ووتاره‌كه‌ی (ئوزگور ئۆزال) ده‌ڵێ ئیدی توركیا ببێـه ده‌وڵه‌تی كوردانیش ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا توركیا نه‌بۆته ده‌وڵه‌تێك بۆ كوردان یاخود دانیان نا (إعتراف) كرد كه كورد خاوه‌نی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نین كه پێی ده‌ڵێن توركیا، یاخود (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) ده‌لێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته مافی برایه‌تیه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه تا ئه‌مرۆ كوردیان وه‌ك هاوبه‌ش و برا قبوڵ نه‌كردووه هیچ ماف و حه‌قی برایه‌تی به كورد نه‌داوه. بۆیه كورد وه‌ك وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف له‌م پرۆسه‌یه ده‌ڕوانێت، به گشتی ئامانجی كورد ده‌ست خستنی مافه‌كانیه‌تی له ڕیگه‌ی سیاسی و یاسایی.
ئاڵه‌نگاریه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی (په‌نجه‌ره‌ی هیوا) نێوان (توركیا - كورد):
له ژێر ناونیشانی (هەرجارێك هەوڵێكی ئاشتی هەبوبێت، هەوڵی تێكدان هەبووه) ده‌توانین كاریگه‌رترین ئاسته‌نگه‌كان دیاری بكه‌ین وه‌ك:
یه‌كه‌م- توندڕه‌وه‌كانی توركیا یاخود باڵی ده‌وڵه‌تی قوڵ له توركیا ئه‌مانه ڕیگری ته‌واو ده‌كه‌ن له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك چۆن لە سەردەمی (تۆرگۆت ئۆزال) هەوڵێك هەبوو بۆ ئاشتەوایی و بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد لەباكور به‌ڵام دواجار به مه‌رگی گوماناوی خۆی كۆتایی به هه‌وڵی پرۆسه‌ی ئاشتی هات له توركیا
دووه‌م- باڵه توندڕه‌وه‌كه‌ی قه‌ندیل، بێ گومان له ناو سیاسیه باڵاده‌سته‌كانی په‌كه‌كه باڵێكی به‌هێز هه‌یه كه دژی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیه‌و ته‌نها شه‌ڕیان گه‌ره‌كه بۆیه هه‌وڵی له‌باربردنی دانوستانه‌كان ده‌ده‌ن بۆ نمونه پەلاماردانێكی ژمارەیەك چەكداری پەكەكە بەسەرپەرشتی شمدین ساكیك لە (1993) بووە هۆی لەباربردنی پرۆسه‌كه، كه ئه‌مه خواستی باڵه توند ڕه‌وه‌ی توركیا بوو هه‌ربۆیه شمدین ساكیك لە (1998) تەسلیمی توركیا بویەوە، دواتر دەركەوت ساكیك كە ئەندامی سەركردایەتی پەكەكە بوو، پەیوەندی نهێنی بە میتی توركیاوە هەبووە.
هه‌روه‌ها له (22حوزه‌یران2015) دیسان پرسی كورد لەتوركیا پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ژمارەیەك گه‌ریلا بەبێ هیچ بیانویەك پەلاماری بنكەیەكی پۆلیسیانداو بووە هۆی كوژرانی (2) پۆلیس لە شاری جیلان بینار و ده‌ستیان دایه چالاكی پارتیزانی ناو شار به تایبه‌ت له سوری ئامه‌د، كه دواجار سوپای توركیا ناوچه‌ی به‌سه‌ریاندا وێران‌كرد و هه‌زاران كوردی ئاواره و سه‌رگره‌دان كرد، كوردیش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان شكستی گه‌روه‌ی خوارد.
چەند هەفتەیەكە باس لەدەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد‌و توركیا دەكرێت، قسەو باس لەسەر ئەوەیە كە عەبدوڵلا ئۆجالان ببرێتە ماڵیك لەئەنقەرە و سەرەتا دەستبەسەر بێت، دواتر له په‌رله‌مانی توركیا شه‌ڕ ڕابگرێت و قۆناغ به قۆناغ هەوڵی ئاشتی بەرەو پێشەوە ببرێت، بەڵام ڕۆژی (23/10/2024) لەناكاو ژمارەیەك چەكدار پەلاماری وێستگه‌ی بەرگری و بۆشایی ئاسمان توساش (TUSAŞ) سه‌ر به كۆمپانیای (TAI) لە ناوچەی کاهرامانکازان لە ئەنقەرە دا، به‌مه‌ش (3) كوژراو (14) برینداری لێكه‌وته‌وه، كه دواجار هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل (هه‌په‌گه - HPG) باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م چالاكیه‌ی گرته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ك رووداوەكانی رابردوو لەو تەوقیتەیە كە پرسی ئاشتی لەتوركیا گەرم بووەو دەیەوێت قۆناغ ببڕێت بەدوور نازانرێت ئەم پەلاماردانانە پەیوەندی بە ئاشتیەوە هەبێت و دەسته توند ڕه‌وه‌كانی توركیا و قه‌ندیل دژی ئاشتەوایی وەك جارەكانی دیكە هەوڵی ئاشتەوایی لەبار ببات.
توركیا زۆر به خێرای و توڕه‌یه‌وه وه‌ڵامی هه‌په‌گه‌ی دایه‌وه و له ڕۆژی (24/10/2024) له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی (32) پێگه‌ی هه‌په‌گه و یه‌په‌گه‌ی بۆردومانكرد، هه‌ر ڕۆژی دواتر له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە (31) پارێزگای توركیا (176) کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەرکران.
سێیه‌م// ناكۆكیه‌كانی نێوان (ئۆجه‌لان – قه‌ندیل)، كه ئۆجه‌لان ده‌مێكه هه‌وڵ بۆ گۆڕینی شێوازی خه‌باتی په‌كه‌كه ده‌دات له سه‌ربازیه‌وه بۆ سیاسی و یاسایی، به‌ڵام باڵی نزیك له ئێرانی په‌كه‌كه ڕیگره‌و پێیان وایه له ژێر گوشار ئۆجه‌لان ئه‌م په‌یامانه‌ی هه‌یه، له‌لایه‌كی تر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران ڕێگره له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.
چواره‌م// ووڵاتانی هه‌رێمی ڕۆڵی دیاریان هه‌یه له هه‌ر هه‌نگاوێك كه پرسی كورد له توركیا بۆ ئاشتی بباته پێشه‌وه به تایبه‌ت ئێران و سوریا، چونكه هه‌ر به‌ره‌و پێشچونێك ڕه‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی پارچه‌كانی تر، له‌لایه‌كی تر كاریگه‌ری ململانێكانی (توركیا – ئێران) و (توركیا - سوریا) و (توركیا - ئیسرائیل) كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر پرۆسه‌كه.
بێ گومان ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تی پێشوه‌خته‌ی بۆ كراوه و (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) هه‌ر له خۆیه‌وه ئه‌م پێشنیار و پرسه‌ی نه‌وروژاندووه بۆیه لانی كه‌م ساڵێكه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو به‌ره‌وپێش چووه و به ئاگاداری ڕاسته‌خۆی ئه‌ردۆغان و ئۆجه‌لان بووه كه له‌سه‌ر (63) خاڵی سه‌ره‌تای ڕێككه‌وتوون كه به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به شێوازه‌كانی چه‌كدانان و ئاینده‌ی گه‌ریلاكان و شێوازی خه‌باتی سیاسی كورد له توركیا و ئاینده‌ی رۆژئاڤا و پرسی زمان و ئیداره‌دانی ڕێڤه‌به‌ری محلی له ناوچه كوردیه‌كانی توركیا كه ئه‌مه خواستی ئه‌وروپی و به‌ریتانیه‌كانیشه كه له پشت په‌رده‌وه ڕۆڵیان هه‌یه له پرسه تازه‌كه‌ی توركیا و ئاینده‌ی ئاشتی له توركیا، به گشتی پرۆژه‌كه به جۆرێك داڕێژراوه كه لە ماوەی (5) ساڵدا به چه‌ند هه‌نگاوێك تەواو بكرێت، له كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت هێزی خواستی ئاشتی زاڵه یان هێزی تێكدان و جه‌نگ.