خۆپیشاندان بۆ یه‌كڕیزی
"وڵاتانی هه‌رێمی ده‌یان خیلافات و ناكۆكییان هه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (كورد) ده‌بنه یه‌ك به‌ره و دژی خواسته‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه و پیلان بۆ له‌ناو بردنی داده‌ڕێژن"
له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت پێناسه‌ی (خۆپیشاندان یا خۆپیشانده‌ر)بكه‌ین، بریتیيه له بیروڕای كۆمه‌ڵێك كه‌س و فشار ده‌كه‌ن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی داواكانیان بۆ هاووڵاتیان، یه‌كێك له‌شێوازه‌كانی به‌شداری سیاسییه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا رێكبخرێت، خۆپیشاندان له‌لایه‌ن تاكی كورد زیاتر ئه‌و رێچكه و تابعه‌ی وه‌رگرتووه ده‌بێت ته‌نيا بۆ دژی گه‌نده‌ووی و نادادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌مه لایه‌نێكیتی، به‌ڵام (خۆپیشاندان پشتیوانی له كیانی سیاسی وڵاتیش هه‌یه) بۆ نموونه: له پێش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق ساڵی (2003) له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌وه‌بوو كوردستانیانی شاره‌كانی هه‌رێم دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی و پشتیوانیان له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی كرد، ئه‌مه‌ش بووه خاڵی به‌هێز و گرنگی هه‌ڵویستی سیاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دییانه و توانرا چاره‌نووسی میلله‌تێك دیاربكرێت و بگه‌یه‌نرێته كه‌ناری ئارام.
بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و ئامانجی بابه‌ته‌كه‌مان كه (خۆپیشاندان بۆ یه‌كرێزی) بكرێت، پێویسته سه‌رنجێك له‌م دوو ته‌وه‌ره بده‌ین و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می یه‌كرێزی دیاری بكه‌ین له‌رابردوودا:
یه‌كه‌م: لێكترازان و ناته‌بایی كوردان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی
هه‌روه‌كو چۆن له‌رابردوودا ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی (ناو‌خۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی) به‌رهه‌می یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بوونه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خیلافات و لیكترازانی لایه‌نه‌كان هه‌موو كات كورد لێی زه‌ره‌رمه‌ند بووه، هه‌ر بۆ نموونه شه‌ڕی (ناوخۆ) له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و ئاسه‌واره نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر گۆره‌پانی هه‌رێم هێشتا ماوه، نموونه‌یه‌كی تر پاش ساڵی (2003) و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونی فره‌لیستی له‌نێو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه له‌كۆتاییدا به‌زیانی گه‌لی كورد له‌وناوچانه ته‌واو بوو.
نه‌بوونی یه‌كڕیزی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی له‌نێو لیسته كوردستانییه‌كان له‌ساڵی (2013) له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی (مالیكی)، كه له‌پاشان بووه هۆی برینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، رووداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر لادانی لایه‌نێكی سیاسی له یه‌كڕیزی نیشتمانی بووه هۆی له‌ده‌ستدانی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر و له‌ده‌ستدانی زۆربه‌ی پێگه و جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ئه‌م ناوچانه و پێدانی به‌كه‌سانی خۆسه‌پێن و داگیركه‌ر، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك كۆماری عیراق) جارێكی تر ئه‌و میكانزمه‌ی له چه‌ند خولی تر كوتله سیاسییه كوردییه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، نه‌ما و لایه‌نێك له‌و یه‌كرێزی هاته ده‌ره‌وه، ئه‌مه وای كرد هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا لاواز بێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پۆسته‌ش چه‌ند ته‌نازولیش كرا، تا له‌په‌رله‌مانی عیراق كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كورد دابه‌شببوونه دوو به‌ره (به‌ره‌ی عیراقی و به‌ره‌ی ریفراندۆمچییه‌كان)، ئه‌م ناته‌باییه له به‌غدا وایكرد كورد نه‌توانێت هه‌موو مافه زه‌وتكراوه‌كان و كۆتایی به داگیركاری ناوچه دابڕێندراوه‌كان بهێندرێت و كێشه‌ی بودجه و نه‌وت و پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی بمینیته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له ژێر چه‌تری (لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ سلێمانی) كه ئه‌م داوایه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی (سلێمانی) كه خۆی له (یه‌كێتی) و هاوئاوازه‌كانی ده‌بینێته‌وه، دیاره ره‌هه‌ندێكی مێژوویی و سیاسی و ئابووری له پشته‌وه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه ته‌نها لامه‌ركه‌زییه‌ت ته‌نها (ئیداری)ییه، چونكه له رابردوو هه‌ر له‌ساڵی (2003) داوای بۆ كراوه بۆ (فیدرالی پارێزگاكان) و له‌دوایین جاریش له‌سه‌روبه‌ندی رووداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (2017) ئه‌و ده‌نگانه بوونیان هه‌بوو كه قه‌واره‌ی سیاسی (هه‌رێمی كوردستان) له بودجه‌ی ساڵی (2018) نه‌مابوو، به‌ڵكو وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرابوو و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاری (سلێمانی) له هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتگیری و پێشوازییان له‌م هه‌نگاوه ده‌كرد، گه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی بوو.
دووه‌م : ئاكامه‌كانی یه‌كڕیزی كوردان له‌رابردوودا و ئێستادا
به‌درێژایی مێژووی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه جیاجیاكاندا، خاڵی به‌هێز و مانه‌وه‌ی پێگه به‌هێزه‌كه‌ی كیانی سیاسی هه‌رێم بووه، بۆ نموونه له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوولی (1961) كورد یه‌كڕیزبوون و له‌ژێر یه‌ك سه‌ركرده بوون، ده‌بینین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و گرنگ به‌ده‌ستبهێنن، هه‌ر له رزگاركردنی گه‌لی كورد و ناچاربوونی رژێمی عێراق كه دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بكات و دان به مافه‌كان بنێت.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1991) دروستبوونی (به‌ره‌ی كوردستانی) هه‌موو حزبه‌كان توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كان ئازاد بكه‌ن به كه‌ركووكیشه‌وه، كه به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگی دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق سالی (2003) له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و دامه‌زراندنی (ئه‌نجوومه‌نی حوكم) و نووسینه‌وه‌ی (یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت 2004 و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق) كه حزبه كوردستانییه‌كان به یه‌كڕیزی خۆیان توانیان زۆرترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنن و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش به‌ده‌ستوور بكه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2005)ی په‌رله‌مانی عێراقی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌ك لیستیان له‌ژێر ناوی (هاوپه‌یمانی كوردستان) پێكهێنا و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و گه‌لی پۆستی گرنگ و هه‌ستیاری حكومه‌تی عێراقیان وه‌رگرت له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (سه‌رۆك كۆماری عیراق) ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی یه‌كڕیزی بوو.
به یه‌كڕێزی توانرا پرۆژه‌ی (بیكه‌ر – هاملتۆن) دژی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان فه‌شه‌ل پێبهێنن، كه ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ت به (عێراق و ناوچه‌كه) بوو ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگ بوو كه له‌م پرۆژه‌یه ساڵی (2006) داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرابوو كه قۆناغه‌كانی جیبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقی دوابخرێت و راپرسی له‌سه‌ر (كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه) له كۆتایی ساڵی (2007) ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌مه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك هه‌ستیاره وه‌ك (به‌رمیله بارووت) له قه‌ڵه‌م درابوو، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی جارێكی تر به یه‌كڕێزی خۆیان دژی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستانه‌وه.
هه‌روه‌ها ساڵی (2008) له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی (كه‌ركووك) له‌نێوان پێكهاته‌كانی (عه‌ره‌ب و توركمان و كورد و هتد) و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان)، كه ئه‌مه‌ش دژی خواسته‌كانی گه‌لی كورد بوو بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردان ئه‌و بۆمبه‌شیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه خۆپیشاندانی لایه‌نه‌كان له‌شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها له كاتی یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان له ساڵی (2008) توانرا دژی راپۆرتی نوێنه‌ری یۆنامی له عێراق (ستیڤان دیمستۆرا) تایبه‌ت به‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان بوه‌ستنه‌وه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی راپۆرته‌كه فه‌شه‌ل پێبهێنن.
بایكۆتكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له حكومه‌تی خۆجێیی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا له ساڵی (2009) دژی تاكڕه‌وی لیستی (حه‌دباء) به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌سیل نوجێفی) كه مافی كوردی پێشیلكرد و به‌شداری حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێنه‌كردن.
له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و له كاتی هێرشی داعش ساڵی (2014) بۆ سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه وای له سه‌ركردایه‌تی كوردستان كرد هه‌موویان به یه‌كڕێزی خۆیان توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنرێت و پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر شه‌ڕیان دژی دوژمن كرد توانیان به یه‌كڕیزی خۆیان به‌درێژایی زیاتر له (1000)كم سنووری هه‌رێم كه له (خانه‌قین تا شه‌نگال) بپارێزن و هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كان رزگار بكرێن و كۆنترۆڵ بكرێن.
له كۆتا نموونه‌ی به‌رهه‌می یه‌كڕیزی له ساڵی (2020) كه نه‌خۆشی (كۆرۆنا) له قۆناغی یه‌كه‌م سه‌ری هه‌ڵدا خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان و حكومه‌ت چوونه یه‌ك به‌ره و توانرا به كه‌مترین زه‌ره‌ر ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن و سه‌ركه‌وتووبن.
له ده‌رئه‌نجامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له ئه‌نجامی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردان بووه و توانراوه هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنرێت.
بۆیه ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و لایه‌نه‌كان و هاونیشتمانان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به یه‌كڕیزییه بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه، بۆیه جه‌ماوه‌ری هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان با خۆپیشاندانی پشتگیری ئه‌نجامبده‌ن بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی (ناو‌خۆیی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی) بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانانه‌كان، هۆشیاری هاونیشتمانان له‌م ساته وه‌خته پێویستییه‌كی حه‌تمییه و هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ و ره‌نگ و ده‌ست و له‌ناوده‌ست خه‌ڵك و سیاسییه‌كان ئاراسته بكرێن به‌وه‌ی كه هه‌موومان پێویستیمان به یه‌كتره.
هه‌روه‌كو ده‌بینین وڵاتانی هه‌رێمی ده‌یان خیلافات و ناكۆكییان هه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (كورد) ده‌بنه یه‌ك به‌ره و دژی خواسته‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه و پیلان بۆ له‌ناو بردنی داده‌ڕێژن، بۆ گه‌یشتن به خۆشگوزه‌رانی و هه‌رێمێكی دوور له‌قه‌یران و ناخۆشی پێویسته یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد تۆكمه و پارێزراوبێت.