جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی رێواز فایه‌ق ره‌تده‌كه‌نه‌وه
بڕیاره‌كه‌ی رێواز فایه‌ق هه‌ڵه‌ی یاساییه و له‌ژێر فشار ئه‌و بڕیاره‌ی داوه
K24- هه‌ولێر:
سکرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: بە بەڵگە و دیکۆمێنت سەلماندمان بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان ھێزی یاسایی و پەیڕەوی نییە، بڕیارەدەی فراکسیۆنی پارتیش ئاشکرای دەکات، سەرۆکی پەرلەمان لەژێر فشاری سیاسی، ئەو بڕیارەی دەرکردووە و ھەڵەیەکی یاسایی کردووە.
مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێری پەرلەمان ئاشكرای ده‌كات، ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانیان لە سۆشیال میدیا بینیوە، ئەو بڕیارە ھەڵەیەکی یاسایی و پەیڕەوی ھەڵەیەکی گەورەیە بەسەر سەرۆکی پەرلەمان تێپەڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوای یەك ھەفتەی دیکە دانیشتنەکانی پەرلەمان بە ئامادەبوونی زۆرینەی پەرلەمانتاران دەستپی ده‌كاته‌وه.
٥٧ پەرەلەمانتار لە دانیشتنێکی پەرلەماندا ده‌نگی به‌ڵێیان به بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبەندی لە سۆران عومەر دا، بۆچوونی ھەر ٥٧ پەرلەمانتارەکەیە کە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان نەك ھێزی یاسایی نییە، بەڵکو بڕیارێکی لەو شێوەیە تا ئێستا لە مێژووی ھێچ پەرلەمانێك رووی نەداوە، لە پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستانیش بە 14 خاڵ ئەرك و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکراون، لە ھیچ یەکێك لە خاڵەکان ئەو دەسەڵاتەی پێنەدراوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لای خۆیەوە هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ھیچ کەس و لایەنێك بە دەربڕینی را و نووسین ناتوانێت بڕیاری تەشریعی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە، تەئکیدیش دەکاتەوە، تاکە رێگای یاسایی و پەیڕەوی ئەوەیە بە ھەمان رێکار، لە دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان بێت و دەسەڵاتی پەرلەمان لە سەرووی دەسەڵاتی سەرۆك و جێگر و سکرتێری پەرلەمانەوەیه.
H.B