پۆڵا سه‌عید
نووسەر
سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی پاڵه‌وان
"له هه‌ر دانیشتن و گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدا، لایه‌نی به‌رانبه‌ر پێویسته له‌سه‌ری خاوه‌نی تیمێکی ده‌روونناسی کارا و بلیمه‌ت بێت"
سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ، به سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی پاڵه‌وان ناسێنرا، وه‌ک ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌کانی پێشتر بێ پاڵه‌وان بووبن. ئامانج له‌م ناساندنی پاڵه‌وانانه‌دا، لێدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، چیی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌گی دووبه‌ره‌کییه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌ری هه‌ڵنه‌دایه؟ وه‌ڵام، شۆڕش له دوای شکست درێژه‌ی ده‌کێشا، پاڵه‌وانه‌کانی پێشتریش هه‌ر وه‌ک پاڵه‌وان ده‌مانه‌وه. رێگریی ده‌کرا له کۆمه‌ڵێک کاره‌ساتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه روونه‌دانی براکوژیی.
ئه‌وه‌ی یه‌کێتیی ئێستا سه‌رقاڵیه‌تی، دروستکردنه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وایه‌کی سیاسیی نوێیه، که تێیدا پاڵه‌وانه‌کانی پێشتر له‌ناوبه‌رێت و خۆی سه‌رله‌نوێ وه‌ک پاڵه‌وان ده‌ربکه‌وێته‌وه، به‌مکاره‌ش سه‌رده‌مێکی تر دروستبکات، که به سه‌رده‌می پاڵه‌وان بناسێنرێت. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا جۆکه‌ر و پێنگوێن له دوو که‌سایه‌تیی کریمینێله‌وه بکرێن به دوو پاڵه‌وان. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م کاره بۆ یه‌کێتیی بچێته‌سه‌ر، ئه‌وا چیی ڕووده‌دات؟ وه‌ڵام، کاره‌ساتێکی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی، که به‌بێ هیچ گومانێک کورد چه‌ندین ده‌یه‌ی تری ده‌وێت، تا‌کو تێیدا هه‌ڵبستێته‌وه سه‌ر پێی خۆی. یه‌کێتیی وه‌ک ئه‌و نه‌خۆشه وه‌هایه، که له پێناوی مانه‌وه‌ی له ژیاندا ئاماده‌ی کردنی هه‌موو شته و هه‌موو شتیشی لێ چاوه‌ڕان ده‌کرێت. هه‌ر بۆیه له هه‌ر دانیشتن و گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدا، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که کێ به‌شداره له گفتوگۆیه‌کدا، لایه‌نی به‌رانبه‌ر پێویسته له‌سه‌ری خاوه‌نی تیمێکی ده‌روونناسی کارا و بلیمه‌ت بێت، هه‌تاوه‌کوو بتوانێت ته‌واوی ئامانجه‌کانی گفتوگۆیه‌ک بخوێنێته‌وه و له نیاز پاکیی و پیسیی نوێنه‌رانی یه‌کێتیی دڵنیا بن، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که هیچ دڵنیاییه‌کی له سه‌دا سه‌د بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوونی نییه.
له سه‌ره‌تای ئایاری ئیمساڵدا یه‌کێتیی هه‌موو ئه‌و بۆنه و رووداوانه‌ی بووژانه‌وه، که دژایه‌تییه‌کی دژ به پارتی دیموکراتی تێدا ده‌ستده‌که‌وت، یه‌کێک له‌وانه دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بوو. لێره‌دا ده‌مه‌وێت شیکردنه‌وه‌یه‌کی بچووک له‌و رووه‌وه بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ر.
هیچ که‌سێک ناتوانێت رۆژانی زیاتر بخاته سه‌ر ژیانمان، لێ هه‌ندێک هه‌ن، که له توانایاندایه ژیانی زیاتر بده‌ن به رۆژانه‌مان. ئه‌مجۆره مرۆڤانه ده‌گمه‌نن، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیش له‌مانه وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی سامانێک وه‌هایه. ئه‌مجۆره خه‌ڵکانه، مه‌رج نییه سه‌رمایه‌داری گه‌وره بن، ده‌سته‌ڵاتداربن.. هتد. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌شێت خه‌ڵکانی ساده و ساکار بن، بێ سه‌رمایه، ته‌نانه‌ت بێ داهاتێکی وه‌هاش، که بتوانن هاوکاریی خه‌ڵکیی پێبکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه خاوه‌نی ڕۆحێکی ترن، بوونه‌وه‌رێکی ترن، که به‌هۆی هه‌ر هه‌لومه‌رجێکه‌وه بێت، له گه‌شه‌ی پێشینه‌ی منداڵییدا وێران نه‌کراون، که بوونیان وه‌ک ئه‌نه‌رگیی به‌خشێک له سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رجێکدا ده‌رکه‌وتووه. ئه‌مجۆره بوونه‌وه‌رانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایکبوونیانه‌وه له توانایاندایه که دایک به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که زۆرجار له زۆرینه‌ی دۆکومێنته‌کاندا ده‌خوێنینه‌وه، له چاوپێکه‌وتن و به‌رنامه‌یه‌کی دۆکومێنتارییدا، لانیکه‌م له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا ده‌بینن، که دایکان کاتێک قسه له‌سه‌ر سه‌رده‌مێکی سه‌ختی ژیانی خۆیان ده‌که‌ن، ده‌گێڕێنه‌وه و ده‌ڵێن، له‌ناو ئه‌و هه‌موو ناهه‌موارییه‌ی ژیانمدا کچه‌که‌م، کوڕه ساواکه‌م چاوگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نه‌رگیی (وزه) بووه بۆ من و ئه‌و توانایه‌ی داومه‌تێ، که درێژه به تێکۆشان بده‌م و گه‌شبین بم به‌رانبه‌ر به ئاینده‌ی خۆم و ساواکه‌م. هه‌ندێک دایک ده‌گێڕنه‌وه، که هه‌ندێکجار بیرکردنه‌وه له خۆکوشتن هێنده زاڵبووه به سه‌ریدا، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ ترووسکاییه‌کی له‌و سه‌ری ئه‌و تونێله ڕه‌شه‌دا نه‌بینیوه، که تێیکه‌وتووه، لێ له‌ناکاودا کاتێک ساواکه‌ی گرتۆته باوه‌ش هه‌ستی به گه‌رمییه‌ک له له‌شیدا کردووه و بیرکردنه‌وه‌ی گۆڕدراوه. ئه‌م بوونه‌وه‌رانه پاڵه‌وانی ژیانن، که کاریان رزگارکردنی ئه‌وانی تره. ئه‌مانه جه‌نگاوه‌رنین، به‌ڵکوو ته‌نها له‌وێدابوونیان له‌وێدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بکه‌ن.
کاتێک دوورده‌که‌وینه‌وه بیری ئه‌مجۆره بوونه‌وه‌رانه ده‌که‌ین، ئینجا ئه‌گه‌ر کچ و کوڕمانن، ژنه یان مێرده، خۆشه‌ویستمانن، هاوڕێ یان دۆستمانن هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت، چونکه کاتێک له ئێستا و ئالێره‌دا بیریان ده‌که‌ین، هه‌ست به به‌تاڵییه‌کی گه‌وره له ژیانماندا ده‌که‌ین، ئه‌م به‌تاڵییه‌ش قسه له‌سه‌ر که‌می ئێلێکترۆن ده‌کات له سه‌رتاپاماندا. وێڕای ئه‌وه‌ی خۆراکمان باشه، خۆری باش لێمان ده‌دات، وه‌رزش ده‌که‌ین و ئاگامان له خۆمانه، لێ هێشتا ئه‌م به‌تاڵییه بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ئه‌وه‌یه، که ئه‌نه‌رگیی (وزه) ته‌نها له خۆراکدا نییه، به‌ڵکو چه‌ندیین چاوگه‌ی تری نادیاری ئه‌نه‌رگیی هه‌یه، که مرۆڤ بیری لێناکاته‌وه. کاتێکیش بیری که‌سێک ده‌که‌ین، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه، که چه‌ند ده‌مێکه نه‌ماندیوه، یاخود که‌ی دواجار بینیوومانه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ک کردووه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیی به‌و چرکه‌ساته‌وه هه‌یه، که له‌و کاته‌دا ئێمه له کوێین، چیده‌که‌ین له‌و کاته‌دا، هه‌ست به چی ده‌که‌ین له‌و کاته‌دا، که وه‌ها ده‌کات هیوا بخوازین و ئومێد بکه‌ین، که ئه‌و که‌سه‌ی بیری ده‌که‌ین ئێستا له‌لامان بێت.
هیچ ساڵێک وه‌ک ئیمساڵ، ئایاری 2020 تاکی کورد به هه‌ڵبژارده و به‌وانی تریشه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بوون به یادی سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگه‌وه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچیی؟ ئاخۆ سه‌رده‌شت چاوگه‌ی ئه‌نه‌رگیی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه؟ (به‌ده‌ر له که‌سوکاری سه‌رده‌شت خۆی). ئاخۆ بیری ده‌که‌ن؟ ئاخۆ له ئێستا و ئالێره‌دا، له شوێنێک شتێک ده‌که‌ن، هه‌ست به شتێک ده‌که‌ن، که تێیدا هیوا بخوازن، که سه‌رده‌شت له‌لایان بێت؟ وه‌ڵام، نه‌خێر. (به‌ده‌ر له که‌سوکاری سه‌رده‌شت خۆی).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ته‌رمینۆلۆگییه‌دا (کۆی پیشه، کۆی داتا‌کان، بۆ نموونه له کۆی پیشه سیاسییه‌کاندا) فاکتۆرێکی به‌هێزه، بیرکردنه‌وه سیاسییه‌که‌یه، که لێره‌دا به‌داخه‌وه سه‌رده‌شت وه‌ک کاڵایه‌کی سیاسیی مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێت، وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ویستێکی ویستراو ده‌خرێته کار. پرسیارێکی دی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ بۆچیی سه‌رده‌شت کارتێکی فشاری سیاسیی خواستراوه؟ وه‌ڵام، چونکه سه‌رده‌شت له سه‌رده‌مێکدا ده‌رکه‌وت، که سه‌رده‌می هیوا بوو به ئاینده‌یه‌کی تر، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا شه‌قام له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به ته‌واوی هه‌تک نه‌کرا بوو. ئێمڕۆ دوای چه‌ندیین ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌تککردنی شه‌قامدا، نه‌ک گۆڕان، به‌ڵکوو هه‌موو سه‌رده‌شت بۆ گه‌یشتن به ویستێکی ویستراو به‌کارده‌هێنن. ماتماتیکانه به تیۆریی ئاده‌م سمیس، هه‌ر یه‌که بۆ خۆی هه‌وڵده‌دات.