ڕۆژی جیهانی گومرگی و ڕەوشی گومرگی لە هەرێم و عێراقدا

ڕۆژی جیهانی گومرگی و ڕەوشی گومرگی لە هەرێم و عێراقدا
ڕۆژی جیهانی گومرگی و ڕەوشی گومرگی لە هەرێم و عێراقدا

ڕۆژی ٢٦ی کانونی دووەمی هەموو ساڵێک کە دەکاتە ڕۆژی جیهانی گومرگی لە جیهان دیاریکراوە.

سەرەتا دەمەوێ لەوەوە دەست پێ بکەم کە بەم بۆنەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کشت فەرمانبەرانی گومرگ لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان و گشت کادیر و کارمەندێک کە لە بورای گومرگ کاردەکەن بکەم و کە بە هەول و ماندووبونی ئەوانەوە بە شێوەی بەردەوام بە شەونخونی و لە بارودۆخە سەختە جیاجیاکان ڕۆلیان هەبوو لە بەرەو پێشبردنی بواری گومرگی لە هەرێمی کوردستان.

     جێی ئاماژەیە گومرگ وەک زۆربەی هەرە زۆری سێکتەر و بواری تر ڕۆژێکی جیهانی تایبەتی بۆ دیاریکراوە دیارکردنی ئەم رۆژە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کاتێک لە ساڵی ١٩٥٣ز یەکەم خولی ئەنجومەنی ڕێکخراوی گومرگی جیهانی (World Customs organsation) ئەنجامدراوە بە بەشداری ١٧ ولاتی ئەوروپی لەو کات, کە ئامانج لێی پەرۆشی یەکخستن و یەکجۆری لە یاسا و ڕێسا و ڕێکارەکان بوو لە ئالوگۆڕی بازرگانی بۆ کارئاسانی کاری گواستنەوەی کاڵا و ئالوگۆری بازرگانی بە شێوەیەکی یەکسان بۆ ئاسانکاری و بێ جیاوازی.

دوای ئەوە ساڵ بەساڵ بەرە بەرە ئەو بەرەی ڕێکخراوی گومرگی جیهانی فراوان بوو کە بوو بە رێکخراوێکی جیهانی گشتگیر تاوەکو گەیشت بە ١٨٠ ولاتی جیهانی لە هەموو جیهان لەو ڕێکخراوە جیهانیە گومرگیە کە نوێنەرایەتی ٩٨%ی بازرگانی جیهانی دەکەن لە ئێستادا.

مەبەست و ئامانج لە دروست بونی ئەم ڕێکخراوەش ئەوەبوو کە جیهان یەکبخەن لە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و خێرایی لە ڕیکارەکانی وەک ئەوەی لەم چەند خالەی خوارەوە دەیخەمە ڕوو:

1-                    بۆ باشترکردنی ئاسایش و ئاسانکاری بازرگانی نێودەولەتی.

2-                    هاندان بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و کاریگەر و کارا.

3-                    پاراستنی ئاسایشی کۆمەلایەتی تەندروستی و ڕووبەڕووبونەوەی ساختەکاری.

4-                    پشتگیریکردنی ستانداردی نێودەولەتی.

5-                    هاندانی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان ولاتەکان بۆئاڵوگۆڕی زانیاری پێویست و بە سوود.

6-                    بەرزکردنەوەی ئاست و کاری گومرگی وە باشتر کردنی ئەدا و ناوبانگی.

7-                    ئەنجامدانی لێکۆلینەوە و شیکردنەوە لەسەر کێشەکانی بەرژەوەندی گومرگی و بازرگانی نێودەولەتی بە ئامانجی برەودان بە کەلتورێکی پیشەیی لە رێگەی بلاوکردنەوەی زانیاری لە نێو ئەندامانی ڕێکخراوەکە و لایەنە پەیوەندارەکانی تریشدا.

ئەمانە و چەندین هۆکاری تر هەبوون بۆیە ئەم ڕێکخراوە بە زەرووریەتێکی جیهانی پێویست دادەنرێت تا جیهان لە ڕووی سێکتەری گومرگیەوە بەرە و پێش ببەن.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم تیشک بخەمە سەر گومرگ لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و ئالینگاریەکانی بەردەم ئەم سێکتەرە و جیاوازی پێشکەوتنی بواری گومرگ لە هەرێم بە بەراورد بە پێشکەوتنەکانی گومرگ لە حکومەتی فیدڕالی.

وەک ڕوون و ئاشکرایە دوایی ڕاپەڕینی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩١ و هەولەکانی بەرەی کوردستانی هەر لەسەرەتایی ئازادی کوردستانی خۆشەویست لە ساڵی ١٩٩٢ گومرگی کوردستان بناغەی دروست بووە و لەو کاتەوە بە پێی ئەو توانا و پێداویستی و زەروریەتی ئەوکات ساڵ دوای ساڵ بە هەوڵ و ماندوو بونی کادیری بەتوانای بواری گومرگ ئەم سێکتەرە بەرە و پێش براوە و پەرەی پێدراوە تا کو گەیشتە ئەو رۆژەی لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن دام و دەزگا و گومرگێکی بەهێزین لە ڕووی سەرمایە و کادیری مرۆیی و پێداویستی و سیستەم و ڕێنمایی تایبەت بە بواری گومرگ و لەسەرووی هەموویانەوە ئێمە لە هەرێمی کوردستان خاوەنی  سیستەمێکی سەرتاسەری مەنافێستی گومرگین کە سیستەمێکە لە لایەن کۆمپانیایەکی ناوەخۆیی دروستکراوە و حکومەتی هەرێم خۆی خاوەنداری دەکات, کە لە هەموو دەروازەکان کاری پێدەکرێت وە بەستراوەتەوە بە سێرڤەری ناوەندەوە کە هەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە دەست کراوە بە دانانی ئەم سیستەمە لە بەشێکی دەروازەکان و کارکردن بەم سیستەمە دواتر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردیستان و بە پاڵپشتی و هەولەکانی خودی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕێزدار مەسرور بارزانی ئەم سیستەمە پەرەی پێدرا تاوەکو گومرگی فڕۆکەخانەکان و گشت دەروازەکانی تریشی گرتوە لە ساڵی ٢٠٢٠ کە بە خۆشحالیەوە لە ڕووی بە ئەلیکترۆنی کردنی دەروازەکان لە ڕووی گومرکیەوە زۆر لە پێش دەروازەکانی حکومەتی فیدڕالین و بێگومان ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم لەو بەرەو پێشبردنە وە ئامانجی سەرکی تێیدا نەهێشتنی گەندەلی و  قاچاخی لە دەروازەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و کات گەڕانەوەیە لە ڕووی ڕایی کردنی مامەلەی هاولاتیان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدڕال لە ئێستادا بڕیاریداوە کەوا سنورەکانی بە ئەلیکترۆنی بکات بۆ ئەم مەبەستەش لەگەل رێکخراوی (UNCTAD)  گرێبەستی کردووە تاکو بە سیستەمێک کە پێێ دەڵێن سیستەمی (ئەسیکۆدا) سنورەکانی بە ئەلیکترۆنی بکات.

بە پێی زانیاریەکانم ئەم سیستەمە لە لایەن ڕێکخراوی ناوبراو لە ئێستادا بۆ ١٠٢ هەرێم ولاتی جیهانی دانراوە بەڵام زیاتر ئەو ولاتانەی گرتۆتەوە کە لە بنەڕەتدا هیچ بەرەو پێشڤەچوونیان نەبووە لە بواری بەئەلیکترۆنی گومرگی و خاوەنی هیچ سیستەمێکی خۆیان نەبوونە کە عێراقیش یەکێک بووە لەو ولاتانە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئەو کارەیە بە هاوکاری رێکخراوی ناوبراو.

جێی ئاماژە و باسکردنە کاتێک لە بریاری ژمارە ١٣ی سالی ٢٠١٩ حکومەتی فێدرالی ئەو کات بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بڕیاردرا کەوا دەروازەکان یەکبخرێن بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبوو لە لایەن حومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو بڕیارە کرا  و چەندین بریاری هاوبەش دەرچوون بۆ یەکخستن و بەرو پێشبردنی گومرگی چەندین تیمی هاوبەش پێکهاتن بۆ یەکخستنی رێکارەکان لەوانە (پێناسەی گومرگی و نەهێشتنی هیچ بازگەیەکی ناوەخۆیی گومرگی لەلایەن هەردوولا و نەهێشتنی قاچاخی دەروازەکان) ئەوەبوو تیمە ئەکادیمیەکانی حکومەتی فیدرال لە کاتی سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ چەندین جار کاتێک شێواز و سیستەمی ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستانیان بینی و بۆیان شیکرایەوە کەوا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بەم سیستەمە پێشکەوتووە کار دەکرێت لەوکات ئەوان زۆر سەرسام بوون بەم پێشکەوتنانەی هەرێم لە بواری گومرگی و سیستەمەوە کە بە ڕایی خۆم ئەم سیستەمەی کە ئێمە کاری پێدەکەین زۆر پێشکەوتووتر و گونجاوترە بۆ دەروازەکانمان لەو سیستەمەی لە ئێستادا عێراق دەیەوێ کاری پێبکات.

ئەوەی جێی باسە سەرەرایی ئەو هەمووی پێشکەوتن و ڕێکارە باشانەی لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و سەڕەرایی ئەو بریارانەی کەوا جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم دەریکردوون بۆ ڕێکری کردن لە قاچاخی و گەندەلی خالە سنوریەکان و نەهێشتنی بوار بۆ گەندەڵکاران کەچی عڕاق تازە بە تازە دەیەوێ لەڕێگای دروستکردنی بەربەست و بیانوو ئەم هەموو پێشکەتنانە بێ بەها بکا و جولەی بازرگانی لە هەرێم پەکبخات  و لە ڕێگای هەلبەستنی بریاری نا تەندروست و بێ بنەما کە دیارترینیان دانانی دوو بازگەکەیە لەسەر ڕێگای دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی بازگەکانی ( سەد و باوە مەحمود) کە هەرچی بنەما و ریسا و ڕێکارێکی یاسایی و عورفیان نیە و نادەستوریشن و وە پێچەوانی بڕیاری ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٩ی خۆشیانە و کە زۆر ڕوون و ئاشکرایە وەک بازرگانان باسی لێوە دەکەن و لای هەموو خەلکیش ئاشکرایە چی دەگوزەرێت لەم بازگانە کە لەسەردەمێکە لە لایەک بریاری جێ بەجێ کردنی بە ئەلیکترۆنی دەدات و لەلایەکی تریش بازگە دادەنێت وەک چۆن ولات بەرەو هەلدێران و بەرەو دواوە ببەن وا بڕیار دەدەن, ئەمەو چەندین بەربەستی تر بە بەردەوامی حکومەتی فیدراڵ دروستی کردوون تاکو لە ڕووی ئابوریەوە پێش بگرێ لە بەرەو پێش بردنی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات. 

وە بەڕایی خۆم ئەوە دیوێکی زۆر ڕوون نیشان دەدات کە عەقلیەتێک عێراق بەڕێوەدەبات لە پشت پەردەوە زۆر بە ئاشکرا دژی بەرەو پێشچوونی ولاتن بە تایەبت بەرەو پێشچوون و شەفافیەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستانیان بێ قبول ناکرێت و نایانەوێ کوردستان لە ئەوان پێشکەوتووتر ببینرێت.