به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
كۆتایی قه‌واره‌ی هه‌رێم!
ئێستا موشته‌ریی هه‌موو جۆره فكره‌یه‌ك هه‌یه، تۆ تا ئێستا جه‌ساره‌تی چ قسه‌یه‌كت نه‌كردووه؟ ده‌ی بڕۆ خێرا بیكه!
ئێستا هه‌لومه‌رجی سایكۆلۆژی خه‌ڵك گونجاوه بۆ هه‌ر فكره‌یه‌كی وێرانكه‌ر كه بۆی پێشنیار بكه‌ی. هه‌ر شتێك تا ئێستا بیانووت نه‌بووه بیڵێی، ده‌توانی له ژێر ناوی میلله‌ت و نه‌بوونی مووچه و هه‌ژاریی خه‌ڵكه‌وه فڕێ دهیته بازاڕه‌وه. خۆی حكومه‌تێك ئه‌گه‌ر زۆریش باش بێت، هه‌ر سێ تاقم حه‌زده‌كه‌ن بڕووخێت، یه‌كه‌م قاچاغچییه‌كان، دووه‌میش زیندانییه‌كان، سێیه‌میش ئیسلامییه سیاسییه‌كان. یه‌كه‌میان بازرگانی ده‌كه‌ن! دووه‌میان له زیندان هه‌ڵدێن! سێیه‌میان خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر داروپه‌ردووه ڕووخاوه‌كان دروست ده‌كه‌ن!
ئێستا موشته‌ریی هه‌موو جۆره فكره‌یه‌ك هه‌یه، تۆ تا ئێستا جه‌ساره‌تی چ قسه‌یه‌كت نه‌كردووه؟ ده‌ی بڕۆ خێرا به ناوی هه‌ژارانه‌وه بیكه! قاچاخچییه‌ك كه له سه‌ر ئه‌وه‌ی به هێرۆیینه‌وه گیراوه، ڕقی له ده‌زگای ئاسایشه و تا ئێستا ده‌رفه‌تی هه‌ڵڕشتنی ڕقه‌كه‌ی نه‌بووه، ده‌توانێت به ناوی میلله‌ته‌وه ترش و خوێی ڕقه‌كه‌ی خۆی بكات و هه‌ڵیڕێژێت! تۆ ده‌توانیت هه‌رچیت پێ خۆشه به ناوی میلله‌ته‌وه بیخه‌یته بازاڕه‌وه. به هه‌ر كه‌سێك بڵێی كاكه مه‌چۆره ناو گه‌نمه‌كه‌وه، یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێت: ئه‌و میلله‌ته مووچه‌ی نییه، نانی نییه، ئاوی نییه و هتد. میلله‌ت بووه به كراسه‌كه‌ی عوسمان و هه‌رچی چه‌رچی و بازرگانه به ناوییه‌وه لێدوان ئه‌دات، جووته ئه‌دات، سه‌ره ڕێیه‌كان پیس ده‌كات!
داعشێك كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی دژی پێشمهرگهبووبێت، ئێستا ده‌توانێت به بیانووی بێ مووچه‌یی و هه‌ژاریی خه‌ڵكه‌وه، هه‌زار سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه بكات و به پاڵه‌وانیش بزانرێت. جاشێك كه هه‌ر ئه‌ساسه‌ن دژی ئاڵا و سرود و پیرۆزییه‌كانی كوردستان بووه، ئێستا ده‌توانێت به ناوی دواكه‌وتنی مووچه‌ی خه‌ڵكه‌وه، حه‌زه‌كه‌ی خۆی بێنێته دی و هه‌موو ئه‌و پیرۆزییانه بخاته ژێر پێیه‌وه. تۆ ده‌رفه‌تی هه‌ڵڕشتنی چ ژههرێكت بۆ نه‌ڕه‌خساوه، ئێستا بڕۆ بیڕێژه. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی میلله‌ت و برسێتی و هه‌ژارییه‌كه‌ی بكه‌یت به كه‌ڤه‌ری قسه‌كانت!
سیستمی سیاسی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، باش بێت یان خراپ، بۆ ئیسلامییه‌كی جیهادی، ته‌نانه‌ت بۆ ئیسلامییه نه‌رم و میانڕهكانیش هه‌ر كوفره و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌وان خه‌بات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌رفه‌تێكیان بۆ رێكنهكهوتبوو تا به‌و جۆره ئاشكرایه‌ی كاك سۆران عومه‌ر بیخه‌نه ڕوو. یان باشتره بڵێین: كه‌سیان جورئه‌ت و جهسارهتهكهی سۆران عومه‌ریان نه‌بوو تا قسه‌ی دڵیان بێننه سه‌ر زاریان. حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نانه‌ت زۆریش باش و دیموكراسی بێت، هه‌ر كاك سۆران و حیزبه‌كه‌ی نه‌یارن له گه‌ڵی، خۆ ئه‌وان كێشه‌یان له باشی و خراپی حكومه‌ته‌كه نییه، به‌ڵكو كێشه‌یان ئه‌وه‌یه سیستمه‌كه ده‌بێت ئه‌مه نه‌بێت و خه‌لافه‌ت بێت! خۆ ئه‌وان ده‌زانن سیستمی سیاسی هۆڵندا و به‌لجیكا و فنله‌ندا و سویسرا زۆر باشه، به‌ڵام ده‌رفه‌تیان بۆ ڕێككهوێت ده‌یڕوخێنن و ده‌یكه‌نه خه‌لافه‌ت.
له نێوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نییه، كاك سۆران عومه‌ر شتێكی تازه‌ی نه‌وتووه، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبهكهیشیدا ده‌قیقه‌ن ئه‌م ئامانجه هه‌یه. قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێیان كرا خه‌لافه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نن، وه‌ك پێشتر له هه‌ورامان ئه‌زموون كرا. ئێ ئه‌مه حاڵه‌تێكی سروشتییه كه ئیسلامییه‌ك هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی به سیستمه سیاسییه سیكلۆلار و لامهزههبییهكهی هه‌رێم نه‌بێت، ته‌نیا شتێك جێی ڕه‌خنه‌ی منه بۆ كاك سۆران، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به ناوی هه‌ژاری و برسێتی میلله‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی ئێرانی و پڕۆئێرانی ده‌خاته ڕوو. ئه‌مه كوفری سیاسییه، من هه‌موو ڕه‌خنه‌كانی تری كاك سۆرانم پێ دۆخێكی سروشتی بووه و به به‌شێك له موزایك و ململانێی سیاسیم زانیوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم، به ناپاكیی مه‌زن ده‌زانم!
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیستمێكی سیاسی سیكۆلاره (باشه یان خراپ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره)، به‌ڵام كه ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌مه دیدگا و ئاره‌زووی هه‌ر ئیسلامییه‌كی سیاسی په‌ڕگیره. خۆی ئه‌گه‌ر سیستمه سیاسییه سیكۆلارهكهی ئه‌م هه‌رێمه به‌و جۆره خراپ بووایه كه كاك سۆران عومه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و خه‌ڵكی له دژ هان ده‌دات، ده‌بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبوه‌شایه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌ش بكرابایه، ئێ سیستمی دیكتاتۆری و خراپ، چۆن رێگه ده‌دات هێزێك هه‌بێت كه ئه‌و هێزه ده‌یه‌وێت نه‌ك هه‌ر بیڕووخێنێت، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆتایی به بوونی قهوارهكهیش بهێنێت؟ تا ئێستا ڕه‌خنه و ململانێ له هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌شتبووه ئه‌و ئاسته‌ی ته‌واوی هێڵه سووره‌كه ببه‌زێنرێت، گرفتی من له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمه هه‌مان گرفتی كاك سۆران عومه‌ر نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه نه باشه و نه خراپ. ئه‌گه‌ر باشه بۆچی ئه‌م هه‌موو كه‌موكورتییه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ریش خراپه بۆچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه؟!