جیهانگیر سەدیق گوڵپی
نووسەر
باج و گومرگ له‌نیوان هه‌رێم و به‌غدا
"داهاته‌كانی باج و گومرگ له‌عیراقدا به‌هۆی كه‌می سه‌نگیان له‌چاو نه‌وت، تاكو ئێستا نه‌كراونه‌ته چه‌قی كێشه‌كان"
داهاته‌كانی باج و گومرگ له‌عیراقدا به‌هۆی كه‌می سه‌نگیان له‌چاو نه‌وت، تاكو ئێستا نه‌كراونه‌ته چه‌قی كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه به‌غدا ده‌ستبه‌رداریان بوبێت و ئیدی نه‌بنه سه‌رچاوه‌ی كێشه، تاكو ساڵی 2013 له‌بری ئه‌و داهاتانه بڕێك له پشكی بودجه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌ی رووته‌نكردن (المقاصة) له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌بڕدرا، به‌غدا به‌رده‌وام گرفتی له‌سه‌ر بڕ و قه‌باره‌ی ئه‌و داهاتانه هه‌بوه و هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌ساڵی 2006وه له‌هه‌مو یاساكانی بودجه‌ی گشتیی عیراقدا به‌به‌رده‌وامی ماده و برگه‌ی تایبه‌تی ته‌رخان كردوه بۆ پاكتاوی داهاته ئیتیحادیه به‌ده‌ستهاتوه‌كان له‌هه‌رێم هه‌ر له 2004 تاكو ئێستا. له‌ئێستایشدا یه‌كێك له مه‌رج و داواكاریه‌كانی به‌غدا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی داهاتی گومرگ و باجه‌كانه.
ده‌ستووری عیراق له ماده‌ی 110دا ڕه‌نگڕێژكردنی سیاسه‌تی دارایی و گومرگیی له چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌كان داناوه، ئه‌مه‌یش به‌بێ ورده‌كایی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی داهاتی گومرگ و باجه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ماده‌ی 114به‌رێوه‌بردنی گومرگه‌كانی له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان داناوه، ماده‌ی 115 و 121یش له‌پاڵ خه‌سڵه‌تی فیدراڵیه‌تی داراییدا مافیش به‌هه‌رێم ده‌دن بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سودمه‌ندبون له‌و داهاتانه، ئه‌مانه‌یش ویان كردوه كه به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئه‌و داهاتانه پێویستیی به میكانیزم و بنه‌مای یاسایی وورد تر هه‌بێت.
له هه‌مو یاساكانی بودجه‌ی عیراق له 2006ه‌وه تاكو 2019 داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی داهاته ئیتیحادیه به‌ده‌ستهاتوه‌كان له‌هه‌رێم كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕونبكرێته‌وه كه ئه‌و داهاتانه كامانانه ئایا هه‌مو باج و گومرگه‌كانن یان به‌شێكیان یان هه‌مو داهاته‌كانی تریش جگه له‌باج و گومرگ.
له‌ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی باجه فیدراڵیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه به‌یاساكانی فیدراڵی ده‌سه‌پێنرێن و باجه ناوخۆییه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه به‌یاسای هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌سه‌پێنرێن، هه‌ردولا به‌پێ ده‌ستور و یاساكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به‌شی هه‌ر لایه‌ك له‌داهاته‌كان ڕێك ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌عیراق تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا له هه‌رێمی كوردستان چ جۆره باجێك به‌یاسای فیدراڵی ده‌سه‌پێنرێت. یاسای كارگێری دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019 گوایه ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وێشدا ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی ڕسومات و گومرگ و باجه ئیتیحادیه‌كان ئاماژه‌یان بۆكراوه، ورده‌كاری و جیاكاری و دیاریكردنێكی پێویست بۆ جۆره‌كه‌یان نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به به‌شی هه‌رلایه‌ك له‌داهاته‌كان له‌ماده‌ی 29ی یاسای كارگێڕی داراییدا هاتوه كه 50%ی داهاتی ڕسومات و باجه فیدراڵیه‌كان كه له‌هه‌رێم و پارێزگاكان وه‌رده‌گیرێن ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ خودی هه‌رێم و پارێزگاكان، هه‌رچه‌نده ئه‌و دابه‌شكردنه پشت به‌هاوكێشه‌یه‌كی ساكار ده‌به‌ستێت به‌ڵام به‌گشتی دابه‌شكاریه‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی فیدراڵیه‌تی داراییه‌وه و جۆرێكه له‌هاوبه‌شیی داهات و له‌ڕوی پره‌نسیپه‌وه شیاوی جێبه‌جێكردنه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌ده‌رنیه له گرێوگۆڵ و ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێوگۆڵانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌داهاتودا سه‌رئێشه‌ی زیاتر دروست بكات له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
1- ڕوون نییه كه باج و ڕسوماته ئیتیحادییه‌كان له‌هه‌رێم كامانه‌ن، گونجاو نیه‌ی كه هه‌موو باج و ڕسوماته‌كانی هه‌ریم بخرێنه ئه‌و چواچێوه‌یه‌وه، ئه‌مه له‌سیسته‌می فیدراڵیدا باو نییه، باج و ره‌سمی گومرگ له‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌ركراون و دیارینه‌كراوه چۆن دابه‌ش ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌هه‌رده‌مێكدا بكرێته گرفت، ئاماژه به‌وه كراوه كه پشكی پارێزگاكان له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی پارێزگاكان، به‌ڵام پشكه‌كه دیارینه‌كراوه.
2- به‌شكاریی داهاته‌كان و ڕاده‌ستكردن و پاكتاوكردنی پێویستیی به‌سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیی پێشكه‌ووتوتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، پێویست ناكات گشت داهاته‌كان بگه‌ڕینرێنه‌وه به‌غدا تاكو پاشتر به‌شی هه‌رێم بنێرێته‌وه، پێویسته سیسته‌مێك په‌یڕه‌و بكرێت كه هه‌م ڕۆتینی كه‌متر بێت هه‌م روون و خێرا‌و ئاسانتربێت، به‌جۆرێك كه ڕاسته‌خۆ ئه‌گه‌ر له‌قۆناغی وه‌رگرتنیش نه‌كرێت ئه‌وا له‌قۆناغی تۆماركردندا پشكی هه‌رلایه‌نێك بچێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی، ئه‌وه‌یش كێشه‌كانی ڕابوردومان له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه بێمتمانه‌ییه‌كی زۆر له‌ئارادایه.
پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی بودجه‌ی عیراق كه ده‌بو50%ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خودی پارێزگاكان، له‌ساڵی 2010 و 2011 داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم به دوو بڕی جیاواز 305 ملیار و 326 ملیار گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له به‌غدا، به‌ڵام ته‌نها 5 ملیار بۆ ساڵی 2010 و 16 ملیار بۆ ساڵی 2011 گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ هه‌رێم كه كه‌متر بو له‌ڕێژه‌ی 1%.
3- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی باج و گومرگه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، بێگومان له رووی ئابووری و كارگێڕیشه‌وه نه‌گونجاوه كه فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدراڵی ڕاسته‌وخۆ ئه‌ركی سه‌پاندن و وه‌رگرتنی ئه‌و داهاتانه له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بگه‌رنه ئه‌ستۆ كه ئه‌وه به‌مۆدیڵی چڕبوونه‌وه‌ی كارگێڕی ناوزه‌د ده‌كرێت (التركیز الإداری)، له‌به‌ر تێكه‌ڵاوی ده‌فری باج و گومرگ و رسوماته‌كانیش نه‌گونجاوه مۆدێڵی جیاكاری كارگێڕی (الفصل الإداری) په‌یڕه‌و بكرێت و هه‌ر لایه‌ك به‌شه باجی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی باج و ڕسوماته ئیتیحادییه‌كان ئه‌م شێوازه شیانی جێبه‌جیكرردنی هه‌یه، له ئێستادا باشترین شێواز بریتیه له ڕێگه‌پێدانی كارگێڕی( التفویض الاداري) كه ئێستا به‌ركاره.
ئێستا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه و جێبه‌جیكردنی دابه‌شكردنی داهاته‌كان په‌یوه‌ستن به گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداوه، به‌ڵام گرنك و پێویسته كه خوێشیان وه‌ك بابه‌ت بكرێنه ته‌وه‌ره‌ی بنه‌ڕه‌تیی گفتوگۆكان.