پۆڵا سه‌عید
نووسەر
کاتێک ده‌دوێیت، کارئەکتەرت پیشان ده‌ده‌یت
جیهانبینیی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا دابه‌شکراوه به‌سه‌ر جیهانبینیی ماتریاڵیی و ئیدیاڵییدا
سه‌ره‌تا هاووڵاتییانی دانمارکیی، به‌تایبه‌ت هاووڵاتییانی شاری کۆپنهاگن (کوبنهاون)، به ناشیرینتریین شێوه مامه‌ڵه‌ی باوکی فیلۆسۆفی فه‌لسه‌فه‌ی ئێکسیستێنس, سورێن کیرکه‌گۆ (Søren Kierkegaard) یان ده‌کرد. پاشان له کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، ڕۆژنامه‌یه‌ک به ناوی کۆسارن (Cosaren) ده‌رچوو، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به دڵڕهقتریین شێوه و ناشیرینتریین شێوه چ له‌سه‌ر کیرکهگۆی ده‌نووسی و چ کاریکاتێریشی له‌سه‌ر بڵاوده‌کرده‌وه. ئه‌و ڕخنانه‌ی له کیرکه‌گۆ چ له شه‌قامدا و چ له کۆسارندا له کیرکه‌گۆ ده‌گیرا، بریتیی بوو له، زۆر ناشیرینه، لوتی زۆر زله، پرچی زۆر ناشیرینه، جله‌کانی زۆر ناشیرینه، پانتۆڵه‌که‌ی ده‌ڵێی کهمۆڵهیه ...تد.
خه‌ڵکیی له کیرکه‌گۆ ده‌ترسان، له بۆچوونه‌کانی، لێ وه‌ڵامێکی لۆژیکانهیان بۆ بۆچوونه‌کانی نه‌بوو، هه‌ربۆیه، ئه‌وه‌ی که نه‌یانده‌توانی بیکه‌ن، به جۆرێکی تر وه‌ک باشتریین وه‌ستا ده‌یانکرد، ئه‌ویش جنێوپێدان و توانج لێگرتن بوو. لە ئەمڕۆوە کیرکه‌گۆ ده‌ڵێت، ترس له هۆشخۆچوون، سه‌رگێژخواردنی ئازادییه، بۆیه بیرت نه‌چێت، که خۆت خۆشبوێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچیی کیرکه‌گۆ قسه له‌سه‌ر خۆخۆشویستن ده‌کات؟ جنێۆپێدان و شکاندنی خه‌ڵکیی چ په‌یوه‌ندیی به خۆخۆشویستنهوه هه‌یه؟ وه‌ڵام، زۆر شت. چونکه هه‌ر که‌سێک نه‌توانێت خودی خۆی خۆشبوێت، ئه‌وا ناتوانێت که‌سی تری خۆشبوێت. هه‌ر که‌سێک نه‌توانێت ڕێز له خۆی بگرێت، ئه‌وا ناتوانێت ڕێز له که‌سی تریش بگرێت. با به‌بیر به‌شێک له هاووڵاتییانی کوردی بهێنمه‌وه، کاتێک که‌سێک مامه‌ڵه‌یه‌کی ناشیرین به‌رانبه‌ر که‌سێکی تر ده‌کات ، ئه‌وا که‌سی بێڕێزیی پێکراو، به که‌سی هێرشکه‌ر ده‌ڵێ، ڕێزی خۆت بگره. باوه‌ڕم نییه، که هیچ که‌سێک هه‌تا ئێستا ئاگایانه بیری له‌م ڕسته‌یه کردبێته‌وه، که له کولتووری کوردییدا به‌کار دێت. ئه‌م ڕسته‌یه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ڕسته‌یه‌کی مۆڕاڵییه، ڕسته‌یه‌کی دهروونناسییشه، چونکه ئه‌و که‌سه‌ی خۆی خۆشده‌وێت و ڕێزی خۆی ده‌گرێت، ئه‌وا خه‌ڵکی تریشی خۆشده‌وێت و ڕێزی خه‌ڵکییش ده‌گرێت. هه‌ربۆیه کاتێک ده‌دوێت، ته‌نها نادوێیت، به‌ڵکو کهڕاکتهریشت پیشان ده‌ده‌یت.
سوکرات هه‌مانشێوه پیاوێکی ناشیرین بووه، گرنگیی به جلوبه‌رگ نه‌داوه، که چی له‌به‌ر ده‌کات، به‌ڵام گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی به‌وه داوه، که چلۆن بیرده‌کاته‌وه و چلۆنیش ده‌دوێت؟ له جیهانبینیی هاووڵاتییانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، سوکرات که‌سێکی دابڕاو بوو له کو‌لتوور، ناشیرین، ناشیرینیه‌که‌ی ترسێنه‌ر بووه. لێ وه‌ک نیچه ده‌ڵێ، ناشیرینیی دیوارێکه، که له‌ناو یۆنانییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ جیاکردنه‌وه به‌کارهاتووه. ئینجا پرسیار ده‌کات، که ئاخۆ به ڕاست، سوکرات یۆنانیی بوو؟ نیچه ده‌ڵێ، ئه‌نترۆپۆلۆگه‌کان پێمانده‌ڵێن، که خه‌ڵکانی کریمینێل و تاوانکار ناشیرینن. ئینجا ده‌پرسێت، که ئاخۆ سوکرات کریمینێل بوو، تاوانکار بوو؟ نیچه له ئاوابوونی خواکاندا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، بێگانه‌یه‌ک که خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌مووچاو ده‌کرد، ڕۆژێک به‌ڕێککه‌وت له ئه‌سینادا سوکرات ده‌بینێت. بێگانه‌که ڕوو ده‌کاته سوکرات و پێیده‌ڵێت، تۆ دێویت، جنۆکه‌یت و هه‌رچی تاوانه‌کانی دونیا هه‌یه له‌سه‌ر شانه‌کانی تۆ ڕاوه‌ستاون. سوکرات به بزه‌یه‌که‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌وره‌م ئێوه زۆر باش منتان ناسیوه.
به‌شێک له هاووڵاتییان هه‌میشه ڕۆشنبیر به ناشیرینیی ده‌بینن و ترسیان لێیان هه‌یه، پێیانوایه، که ئه‌وان خه‌تاباری هه‌موو خهتاکانن و هه‌رچی قورسایی خهتاکانه وا به ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه. خودی نیچه خۆیشی، به‌ده‌ست ئه‌م تێڕوانینه‌وه برینداربووه. نیچه له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ: ڕۆشنبیرێک ده‌توانێت خاوه‌نی تووندتریین وشه بێت له ڕه‌خنه‌دا، لێبه‌ڵێ له سینه‌ی ئه‌ودا به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسییه‌کانه‌وه دڵی مرۆڤێک لێده‌دات، نه‌ک دێوێک. ئه‌ی له سینه‌ی هاووڵاتییاندا چی لێده‌دات؟ هاووڵاتییانێک، که ته‌واوی شه‌و و ڕۆژێک سه‌رقاڵی تیرۆری ده‌روونیی خه‌ڵکیین؟ گاڵته‌یان به تێکۆشان دێت، تێکۆشان بۆ ئازادیی، تێکۆشان بۆ سه‌رفرازیی، تێکۆشان بۆ گه‌شه‌کردن و پێگه‌یشتن، تێکۆشان بۆ بوون به شتێکی تر، شتێکی باشتر وه‌ک له دوێنێ و وه‌ک له ئیمڕۆ. ئاخر ته‌نها شه‌هیده‌کان کۆتایی تێکۆشانیان بۆ ئازادیی ڕاسته‌قینه و به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی بینیوه، ئێمه‌ش له تواناماندا نییه، که پرسیاریان لێبکه‌ین، که ئاخۆ چیان دیوه؟ لێ له تواناماندایه سپیریتوێلانه هه‌ستی پێبکه‌ین، له تواناماندایه، که لۆژیکانه بیری لێبکه‌ینه‌وه و له ڕێگای مامه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌قڵانییه‌وه ژیانمان بگۆڕین. حکومه‌ت تاوانبار نییه، له خه‌رجکردنی کۆمه‌ڵێک پاره‌دا بۆ جوانکاریی (لێو، لوت، چرچی ده‌موچاو، گوێچکه، مه‌مک ...تد) له‌کاتێکدا به‌م پارانه تاک ده‌توانێت، سه‌ردانی چه‌ندیین کۆرس بکات و گه‌شه به تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌ی بدات، ده‌توانێت خوێندنێکی پێ‌بکات ...هتد.
کێشه‌ی من له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شێک له هاووڵاتییان، سیاسییه‌کان و نووسه‌راندا، کێشه‌ی ئیدیاڵیستیی و کوردایه‌تییه. من ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه‌م خستۆته سه‌رشانی خۆم، تێکۆشانی من تێکۆشانێکی کوردانه‌یه هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی کوردایه‌تیی. جیهانبینیی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا دابه‌شکراوه به‌سه‌ر جیهانبینیی ماتریاڵیی و ئیدیاڵییدا. ئه‌وانه‌ی ماتریاڵیین، خه‌می گه‌وره‌یان مووچه و پاره و پۆسته، هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد.
بێگوومان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن له‌سه‌ر ژیان و کۆمه‌ڵگا، جیهانبینیی چینه‌کانیش له‌سه‌ر فۆڕمی خودی چینه‌که ڕاده‌وه‌ستێت. بۆ نموونه جیهانبینیی چینی ده‌سته‌ڵاتدار جیهانیبینییهکی دهستهڵاتدارانهیه. کار لێره‌دا ده‌بێته داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌و بیروڕایه و گۆڕانی کوردستان، له‌م پرۆسێسه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی چینی ده‌سته‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داران مرۆڤی کورد تێکه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه‌کان ده‌بێت و ده‌بێت به به‌شێک له‌وان. بۆ نموونه تاک و کۆ کوێرانه ده‌ڵێن، ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غداد، ده‌مانه‌وێت به‌غداد ڕاسته‌وخۆ مووچه‌کانمان بدات ...تد. هیچ کات چینی ئه‌ریستۆکرات له باشووردا وه‌ک ئێستا نه ده‌رکه‌وتووه و نه ستاری گه‌وره‌ی میدیا و بڕیاره‌کان بوون. ئاخر ئه‌م چینه له هه‌ناوی پارته‌کاندا له‌دایکبوون، هه‌ربۆیه ناسینه‌وه‌یان پێویستی به تێگه‌یشتنه. چینی ئه‌ریستۆکراتیی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا باشتر بواری خۆسه‌پاندنی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت، به‌وپێیه‌ی، که ئه‌وان خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه‌ن، هه‌ڵده‌ستن به کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی له خۆیان، که له ڕێگای بیروڕاکانیانه‌وه ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه بکه‌ن هه‌مانکاتیش کارکردن له خۆسه‌پاندندا. ماوه‌ته‌وه بڵێم، بدوێ و کارئەکتەر پیشان بده.